Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 28 MAY 2026 17:23 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" لە رۆژانی ٧ ھەتا ٩ی مانگی داھاتوو سێزدەمین خولی دیداری وەبەرھێنان لە شاری ئەبو زەبی بەڕێوەدەچێت و ١٧٥ وڵات بەشدار دەبن، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ یەکەم جار ئەمساڵ بەشداری لە دیداری وەبەرھێنانی ئەبوزەبی دەکات، شوێنێک بۆ وە بەرھێنانی ھەرێمی کوردستانی دیاری دەکرێت و دەستەی گشتی وەبەرھێنان چالاکی دەبێت، بەتایبەتی ئەو پڕۆژانەی پەیوەستن بە ژێرخانی ئابووری ھەرێمی کوردستان.

سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنان دەشڵێت" لەچوارچێوەی دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی رەوشی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان باس دەکەین بۆ بەشداربوان، چونکە لە دیداری ئەمساڵ باس لە ١٠ کەرتی سەرەکی دەکرێت و دانوستانی لەبارەیەوە دەکرێت، ھەرێمی کوردستان وەک حکوومەت بەشداری دەبێت ھاوشێوەی دەوڵەتانی جیھان.

دەشڵێت،  لە سەرەتای دامەزراندنی دەستە تا ئێستا هەزارو 223 مۆڵەت دراون بە پڕۆژەکان بە سەرمایەی 70 ملیار دۆلار،  تەنیا لەسەردەمی کابینەی نۆ 376 مۆڵەت دراون بە پرۆژەکان.

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

گەنجان بۆ KDP.info: ئەرکی ئێمەیە کاروانی شۆڕشی گوڵان بەرەو ئایندەیەکی گەشتر بەرین

THURSDAY, 28 MAY 2026 12:05:40

دهۆک-KDP.info- گەنجان و قوتابیانی دەڤەری بادینان لە پەنجایەمین ساڵیادی شۆڕشی ٢٦ـی گوڵاندا، لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی KDP.infoـەوە ڕایدەگەیەنن کە خۆڕاگری و ئیرادەی پۆڵایینی شۆڕشی گوڵان پایە و داینەمۆی ئەو دەستکەوتە نیشتمانییانەیە کە ئێستا لە هەرێمی کوردستاندا بەدی هاتوون، بۆیە ئەرکی لەپێشینەی لاوانی ئەمڕۆیە کە بە فیکر، زانست و داهێنان پارێزگاری لەو دەستکەوتە مێژووییانە بکەن و بەرەو قۆناغێکی پێشکەوتووتر بەرەو پێشتریان ببەن.

 
ئافرەتان لە ڕێگەی KDP.info باسی ئەو ڕۆڵە مەزنە دەکەن کە شۆڕشی گوڵان بەخشییە ئافرەتان

THURSDAY, 28 MAY 2026 11:05:04

ھەولێر-KDP.info- ئافرەتان لە یۆبیلی زێڕینی شۆڕشی ٢٦ـی گوڵاندا، لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی KDP.infoـەوە ڕایدەگەیەنن، کە ئەو شۆڕشە تەنیا جووڵانەوەیەکی چەکداری نەبوو، بەڵکوو وەرچەرخانێکی فیکری و کۆمەڵایەتی بوو کە پێگەی ئافرەتی کوردی لە قوربانییەوە گۆڕی بۆ بکەر و هاوبەشی سەرەکیی خەباتی نەتەوەیی، جەختیش دەکەنەوە کە ئەو باوەڕبەخۆبوونەی شۆڕشی گوڵان لە ناخی ژناندا چاندی، لە ئێستادا گۆڕاوە بۆ خەباتی مەدەنی و سەرکردایەتیکردن لە پێگە باڵاکانی بڕیارداندا.

 
مەخمووری بۆ KDP.info: پەیامەکەی سەرۆک بارزانی نەخشە ڕێگەی تێپەڕاندنی ئەم دۆخەیە

WEDNESDAY, 27 MAY 2026 22:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکی مێژووییدا بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان، کە ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیھانی کرد، پەیامێکی گرنگیشی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، ''پەیامم بۆ لایەن و ھێزە سیاسییەکانی کوردستان ئەوەیە، کە ھەموو لایەک بیر لە بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان بکەنەوە و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان لەسەرووی ئامانج و بەرژەوەندیی بەرتەسک دابنێن. داوا دەکەم لەدوای جەژنی پیرۆزی قوربان، لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم بە دڵسۆزی و ھەستی نیشتمانپەروەرانەوە بەیەکەوە کۆببنەوە، ئەو چەقبەستووییە سیاسییە چارەسەر بکەن و کۆتایی بەم دۆخە نالەبارە بھێنن.

 
پەیامی ھاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا ئەحمەد دەشتی

WEDNESDAY, 27 MAY 2026 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکدا هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا ئەحمەد دەشتی دەربڕی و وەک کەسایەتی، نووسەر، شاعیرێکی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان وەسفی کرد.

 
سەرۆکی یەکێتی زانایان بۆ KDP.info: جەژن واتە ئاشتبوونەوە و پاکبوونەوەی دڵ و دەروون

WEDNESDAY, 27 MAY 2026 19:05:00

ھەولێر-KDP.info- یەکێک لە ئامانجە ھەرە گەورەکانی جەژن لە ئاینی ئیسلامدا، پتەوکردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتییە لە ناو تاکی کۆمەڵگادا. جەژن واتە ئاشتبوونەوە و پاکبوونەوەی دڵ و دەروون، بۆیە گرنگە ھاووڵاتیانی کوردستان بە گشتی لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ یەکتر بکەنەوە و ئاشتی، تەبایی و پێکەوەژیان بەرقەرار بکەن." ئەمە پەیامی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینییە کە تێیدا داوا لە لایەنە سیاسییەکانیش دەکات جەژن بکەنە دەرفەتی تەبایی و پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact