Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 17 SEP 2026 12:25 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"پێویستە بەغدا پارە بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێم تەرخان بکات"
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info-  بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، پشتگیری مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم دەکەین بۆ راسپاردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی ھەرێم و دەشڵێ، شەش ھەزار  سێ یەکەمی زانکۆ پەیمانگاکان ھەیە دانەمەزراون.

د. عەبددولفەتاح عەبدولڕەزاق، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تا ساڵی ٢٠١٧ سێ یەکەمەکانی دامەزراندوە و دوا لیستی دامەزراندن نزیکەی یەک ھەزار و ٢٠٠ دەرچوو بووە، بەڵام دواتر بەھۆی قەیرانی دارایی سێ یەکەمەکان دانەمەزراون و دەرچوانی ساڵی ٢٠١٨ ھەتا ئێستا لەوانەیە ژمارەیان بگاتە شەش ھەزار دەرچوو  لەسەرانسەری ھەرێمی کوردستان.

بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا گوتیشی" ئێمە دەست خۆشی لە بڕیاری دوێنێی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم  دەکەین، کە لایەنە پەیوەندارەکانی راسپارد لەگەڵ بەغدا بۆ  تەرخانکردنی دارایی بەمەبەستی دامەزراندنێ سێ یەکەمەکانی ھەرێمی کوردستان و ھەنگاوێکی باشە، چونکە ئێستا دامەزراندن دەکەوێتە ئەستۆی حکوومەتی فیدڕاڵ و پێویستە بەغدا پارە بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێم تەرخان بکات.

د. عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق ئاماژەی بۆ ئەوەکرد"حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشتر ئەوەی لەتوانای بوو ئەنجامی دا، بەڵام کە ئێستا لە توای حکوومەتدا نییە و مافی دەرچوانیشە دابمەزرێن، چونکە ئەو قوتابیانە چەندین ساڵە چاوەڕێی دامەزراندن دەکەن و ئێستاش کە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم کە لایەنە پەیوەندارەکانی راسپاردوە ئێمە پشتگیری دەکەین.
قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (کەمال شاکر) دەکات

THURSDAY, 17 SEPTEMBER 2026 12:09:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی سیاسەتمەدار (کەمال شاکر) پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

 
پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی كەمال شاكر

THURSDAY, 17 SEPTEMBER 2026 12:09:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوایی کەمال شاکر، سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی کوردستان و وەزیری پێشووتری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێم راگەیاند و وەک سیاسەتمەدارێکی نیشتمانپەروەر وەسفی دەکات کە ژیانی بۆ خەباتی گەلەکەی تەرخان کردووە.

 
ئومێد خۆشناو: لە ٧٠%ـی کارەکانی نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە تەواو بووە

THURSDAY, 17 SEPTEMBER 2026 11:09:00

ھەولێر-KDP.info- کارکردن لە پڕۆژەی گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجەی لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و عێراق لە ھەولێری پایتەخت بەردەوامە و لە ئێستادا لە ٧٠%ـی تەواو بووە.

 
مه‌سروور بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ ماڵباتی كه‌مال شاكر ده‌كات

THURSDAY, 17 SEPTEMBER 2026 10:09:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ھاوخەمیدا سەرەخۆشی لە ماڵبات و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کەمال شاکر سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی کوردستان و وەزیری پێشووتری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرد.

 
بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری میللیی چین بەڕێوەچوو

WEDNESDAY, 16 SEPTEMBER 2026 22:09:00

ھەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵا و کەسایەتییە سیاسییەکان، ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری میللیی چین بە بۆنەی ٧٧ ساڵەی دامەزراندنییەوە لە هەولێر بەڕێوەچوو و تێیدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و فەرهەنگییەکان کرایەوە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact