Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 29 SEP 2026 06:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نوێنەری پارتی بۆ کۆنفرانسی نیوزلەندا، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتەو چەندان کەسایەتی تری جیھانی کۆبوویەوە
| KDP.info


نیوزلەندا-KDP.info- ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پارتە دیموکرات خوازەکانی ناسراو بە (ئا دی یو - IDU) کۆنفڕانسی ساڵانەی لە نیوزلەندا ئەنجامدا لە ژێر ناونیشانی ھەماھەنگی زیاتر لە نێوان وڵاتانی ئاسیا و زەریای ھێمن، کۆنفڕانسی ٢٠٢٤ی ئا دی یو لەلایەن پارتی کرێکارانی نیوزلەندا کە لەلایەن بەڕێز کریستۆڤەر لۆکسۆن سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە سەرکردایەتی دەکرێت ئەنجامدرا.

زۆران بەرواری، بە نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشدرای کردوو چاوی کەوت بە بەڕێزان کریستۆفەر لۆکسۆن سەرۆکوەزیرانی نیوزلەندا و بەڕێز ستیفان ھارپەر سەرۆکی ڕێکخراوی ئا دی یو، جۆن وینستن سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئوستوڕالیا و بەڕێز سلیڤا وود سەرۆکی پارتی نیشتیمانیی نیوزلەندا و بەڕێز جۆدیس کۆلینز وەزیری بەرگریی نیوزلەندا و چەندین کەسایەتی دیکەی جیھانی، لەو دیدارانەدا خاتوو زۆزان باسی لە دوایین پێشھات و ڕووداوەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و عێراق و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی کرد.

ھەروەھا نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی لە گرنگی و ھەماھەنگی پارتە سیاسیەکان کردەوە بۆ پەرەپێدانی ئاشتی و سەقامگیری و بەدەستھێنانی دیموکراسی و ڕووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشە و مەترسیەکان تیرۆر و گرووپە میلیشیا و لە یاسا دەرچووەکان کە بوونەتە مایەی تێکدانی ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە.  

زۆزان بەرواری بە ناوی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە داوای پاڵپشتی زیاتری بۆ ھەرێمی کوردستان و عێراق کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو گرفت و تەنگەژانەی کە بوونەتەوە بەربەست لەبەردەم پێشکەوتن و گەشەسەندنی عێراق.

ستیفان ھارپەر سەرۆکی ئێستای ڕێکخراوی ئای دی یو و سەرۆکوەزیرانی پێشووی کەنەدا سوپاسی گەلی کوردستان و سەرۆک بارزانی کرد بۆ ئەو ڕۆڵەی لە تێکشکاندنی تیرۆر گێڕاویانە، بەڕێزیان ھاوخەمی خۆی بۆ گەلی کوردستان پێشانداو ستایشی گەلی کوردستانی لە خەباتی ڕزگاری و ئازادی عێراقدا کرد، ھاوکات دووپاتی پاڵپشتی خۆیی و ڕێکخراوی ئای دی یو بۆ ھەرێمی کوردستان کردووە لە عێراقێکی دیموکراسیدا کە گەلانی عێراق بتوانن بە داھاتووی خۆیانی تێدا بنیات بنێن و بگەن بە ئامانجە نەتەوەیەکانیان. 

بەشێکی دیکەی دیداری ئەمساڵی ئای دی یو پەیوەست بوو بە گفتوگۆ لەسەر ھاوئاھەنگی نێوان پارتە دیموکرات خوازەکان و حکوومەتەکانیان بۆ سەقامگیری لە جیھاندا، بەشداربوان پێیان وابوو کە ئەمڕۆ ئێمە لە جیھانێکی بچووکدا دەژین کە ئاڵۆزیە لۆکاڵیەکان کاریگەری لەسەر تەواوی پڕۆسەی سەقامگیری جیھان دەکات، لە درێژەی ئەو گفتوگۆیانەدا پرسی ئاڵۆزی و پێکدادانەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کرا، ڕێزگرتن لە ئیرادە و ویستی میللەتان کلیلی چارەسەری ئەو ناکۆکیانەیە کە ئێستا ناوچەکەی گرتۆتەوە.

زۆزان بەرواری باسی ھێرشیە ناڕەوا و بەردەوامەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و ھەولێری پایتەخت کرد کە بوونەتە ھاوکاری گیان لەدەستدانی منداڵ و ھاووڵاتی ئاسایی و ترس لای دانیشتووانەکەی، ھەروەھا داوای پاڵپشتی زیاتری بۆ پاراستنی سەقامگیری و قەوارەی یاسایی و سیاسی ھەرێمی کوردستانی کردوو بەڕێز ئێندا کێنی سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئایسلەندا و سەرۆکی ڕێکخراوی پاترۆن بۆ پشتیوانی گەشەسەندنی جیھانی جەختی لە ئامانجی ڕێکخراوەکە کردەوە و دڵنیاییدا لە بەردەمی کارەکانیان پشتیوانی ئەو گەلانە دەکەن کە خەبات بۆ ئاشتی و دیموکراسی دەکەن.

خاتوو بەرواری سوپاسی ڕێکخەرانی ئەو کۆنفڕانسەی کردوو گوتی، پارتی دیموکراتی کوردستان شانازی بە پێگەی خۆی لە نێو ئای دی یو و رێکخراوەکانی دیکە دەکات کە ئامانج لێی بەدیھێنانی پاراستنی پێکەوە ژیانی ئاشتییانەی گەلان و پێشکەوتن و ھاوئاھەنگی زیاتر بۆ پارێزگاری لەو دەستکەوتانەی بەدەستھاتوون تاوەکو لەو ڕێگایەوە بتواندرێت داھاتوویەکی گەشاوەتر و شایستەتر بنیات بنرێت.




دوایین هەواڵەکان

د. ھێمن ھەورامی سەردانی لقی ۲٥ی کرد و پرسی بەھێزکردنی ڕێکخستنەکانی تاوتوێ کرد

MONDAY, 28 SEPTEMBER 2026 21:09:00

کەرکووک-KDP.info- لە چوارچێوەی کار و پلان و بەرنامەکانی بەشی ڕێکخستنی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ۲۸ی ئەیلولی ۲٠۲٦، د. ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستن، بە ھاوڕێیەتیی ژمارەیەک لە ھەڤاڵانی بەشی ڕێکخستن و بە ئامادەبوونی یاریدەدەر و ئەندامانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک ـ گەرمیان ـ خانەقین، سەردانی لقی ۲٥ی دەوروبەری کەرکووکی کرد.

 
جەخت لە ڕێنماییەکانی مەسروور بارزانی بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان کرایەوە

MONDAY, 28 SEPTEMBER 2026 21:09:00

هەولێر-KDP.info- بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و بنبڕکردنی ڕۆتین لە دامەزراوەکاندا، مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی یەکە ئیداری و حزبییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر کۆبووەوە و جەخت لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

 
فازڵ میرانی: ئێزگەی دەنگی کوردستان، دەنگی پێشمەرگە و شۆڕشی کوردستان بوو

MONDAY, 28 SEPTEMBER 2026 20:09:00

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و کارمەندانی ئێزگەی دەنگی کوردستان دەکات و لە پەیامەکەیدا دەڵێت، ئێزگەی دەنگی کوردستان، سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو و گرنگی ھەواڵەکانی شۆڕش و چالاکییەکانی پێشمەرگە بوو.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان دەکات

MONDAY, 28 SEPTEMBER 2026 20:09:00

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی (٦٣)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و سەرجەم کادیر و کارمەندانی ئێزگەی دەنگی کوردستان دەکات.

 

مەسروور بارزانی و لۆرد ئاشکرۆفت بیروڕایان لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد

MONDAY, 28 SEPTEMBER 2026 19:09:07

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، پێشوازی لە لۆرد مایکل ئاشکرۆفت، سیاسەتکار و خاوەنکار و سەرۆکی فەخری یەکێتیی نێودەوڵەتیی دیمۆکراسی (IDU) کرد.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact