Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 12 SEP 2026 14:37 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حکوومەتی ھەرێم بەشێکی زۆری کێشەی ڕێگاوبانی دھۆک چارە دەکات
| KDP.info


دھۆک _KDP.info_ جێگری بەرێوبەری گشتی رێگاوبان لە دھۆک رایگەیاند، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی نزیکەی ١٦٠ملیار دینار داوە بۆ ئەوەی کۆمەڵێک پڕۆژەی گرنگی ڕێگاوبان لە سنووری پارێزگای دھۆک ئەنجام بدرێن کە لەو ڕێگایەوە بەشێکی زۆری کێشەی ڕێگاوبانمان بۆ چارە دەکات.

ڕێدیر سلێمان، جێگری بەڕێوبەری گشتی رێگاوبان لە دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بە گوژمەی ١٦٠ملیار دینار حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای دھۆک ڕەزامەندی لەسەر کۆمەڵێک پڕۆژەی بواری ڕێگاوبان داوە و ئێستا کاریان تێدا دەکرێت، بەشێکی لە بواری تەندەرین دان، بەشێکیشی تەندەرینی بۆ کراوە، لەوانە ڕێگای بەردەڕەش بۆ کەڵەک نزیکەی ١٠٠ملیاردینارە، ڕێگای بەردەڕەش بۆ ڕوڤیا ئەویش سایدێک نوژەندەکرێتەوە و قیڕتاو دەکرێت، ڕێگای ئاکرێ بۆ قەندیل قۆناغی سێیەم، ڕێگای ئالۆکا بۆ بەدریک بۆ کۆمپانیایەک دەرچووە، ڕێگای کورا بۆ  مانگێشکێ و ڕێگای سیارێ بۆ چەلیک بۆ کۆمپانیایەک دەرچووە، ئەمانە ھەمووی ڕەزامەندییان بۆ دەرچووە و بەشێکی زۆری دراونەتە کۆمپانیا و کاریان لەسەر دەکرێت کە بەشێکی زۆری کێشەی ڕێگاوبانمان بۆ چارەسەر دەکەن.
ڕێدیر سلێمان گوتیشی: ھەندێک جار پڕۆژە دەدرێتە کۆمپانیا پێوستی بەوە ھەیە پارەیان بۆ خەرج بکرێت ئەوکات دەست بەپڕۆژەکە دەکەن، ھەندێک جاریش کۆمپانیا کاری خۆی دەکات تا پارەی بۆ خەرج دەکرێت، ئێستا لە دوو ڕێگا دەست بە کار کراوە، بۆیە گرنگ ئەوەیە ڕەزامەندی ھەیە و ئەو پڕۆژانە جێبەجێ دەکرێن.

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

ڕاگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە

SATURDAY, 12 SEPTEMBER 2026 13:09:05

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە، 12ـی ئەیلوولی 2026، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی کرد کە کرانە سەر بۆرییەکانی نەوتی سعوودیە، هاوکات پاڵپشتیی تەواوی هەرێمی کوردستانی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی ئەو وڵاتە دووپات کردەوە.

 
پۆلیسی دارستان بۆ KDP.info: چیاکانمان بووژاونەتەوە و ئاژەڵی کێویش ڕوو لە زیادبوونن

SATURDAY, 12 SEPTEMBER 2026 12:09:50

ئاکرێ-KDP.info-بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئاکرێ ڕایگەیاند، بەهۆی گرنگیدانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەرچوونی ڕێنمایی نوێ بۆ پاراستنی ژینگە و سروشت، چیایەکانی سنووری ئاکرێ بووژاونەتەوە و پێشبینی دەکرێت ڕێژەی ئاژەڵی کێویش ڕوو لە زیادبوون بکات.

 
ماڵپەڕی KDP.info ئەو هۆکارانە ئاشکرا دەکات کە گەشەی کەرتی کشتوکاڵییان بۆ ١٢٪ بەرز کردووەتەوە

SATURDAY, 12 SEPTEMBER 2026 11:09:03

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بەشی زانستە ئەندازییارییەکانی کشتوکاڵی لە زانکۆی سەڵاحەددین ڕایگەیاند، "کابینەی نۆیەم شۆڕشێکی بێوێنەی لە کەرتی کشتوکاڵی بەرپاکردووە، بە جۆرێک گەشەی کشتوکاڵی لە کابینەی نۆیەم بۆ ١٢٪ بەرز بووەتەوە. ئەمەش بە ڕێگەی زنجیرەیەک پڕۆژەی ستراتیجی و هەوڵە بێوچانەکانی حکوومەت لە سێکتەری جیاوازەوە بووە."

 
پەیامی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە

FRIDAY, 11 SEPTEMBER 2026 22:09:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (٢٢)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر، ستافی بەڕێوەبردن، ھونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە کرد.

 

شرۆڤەیەکی جیاواز بۆ شۆڕشی ئەیلوول.. لە یادکردنەوەوە بۆ ھۆشیاریی نەتەوەیی و پاراستنی دەستکەوتەکان

FRIDAY, 11 SEPTEMBER 2026 21:09:00

دکتۆر عرفان عەزیز

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact