ھۆشیار سیوەیلی
کە ئەڵێم بەغدا مەبەستم ئەو نووخبە سیاسییە باڵادەستەی بەغدایە کە چاوی بە خێر و خۆشی هەولێر هەڵنایە، مەبەستم لەو عەقڵیەت و بیرکردنەوانەیە کە هەموو سەرکەوتن و پێشکەوتن و خۆشگوزارانییەکی هەولێر بە شەوەزەنگی بەغدای پایتەخت دەزانن. بیرکردنەوەی ئەو نووخبەیە درێژکراوەی بیرکردنەوەی ئەوانەی پێشخۆیانن کە ناو و کردەوە و مێژووییان خزێنرانە ناو سەرنوێلکی مێژوو. ئەوانەی تەنیا بە ئەنفالکردنی کوردەوە نەوەستان و بەغدایان بە دەردێک برد کە ببێتە پایتەختی دزیی سەدە و لە یەک کاری تاڵانی و دزیدا نزیکەی دوو ملیارد و نیو دۆلار بە تاڵان ببرێت و تەنیا کەسێکی تاوانبار دەستگیر بکرێت و دواتر ئازاد بکرێت. ئەو عەقڵیەتەی لە ماوەی کەمتر لە پازدە ساڵدا عێراقی تووشی سێ جەنگی نێودەوڵەتی کرد و ملیۆنان کەسی بە کوشداو ماڵوێرانییەکی زۆری بۆ عێراق و عێراقییەکان هێنا. ئێستا ئەو عەقڵیەتەی ئەو نووخبە دەساڵاتدارەی بەغدا ئەجووڵێنێ دەیەوێت میلی کاتژمێرەکان بۆ سەردەمی ئەنفال و کیمیاباران بگێڕێتەوە و کوردستان کاول و گەلەکەی برسی بکات. ئاخر ئەگەرنییەتی کاولکردنی کوردستان و برسیکردن و سوککردنی تاکی کورد نەبێت بۆچی دەبێت بودجەیەک کە بە یاسا بۆ کوردستان تەرخانکراوە بکرێتە چەکی سیاسی و مەرام مەبەستی شۆڤێنی و سڕینەوەی کوردستانی پێ جێبەجێ بکرێت؟ ئاخر ئەوە ج لۆجێکێکە مانگانە نزیکەی یەک ملیارد دۆلار لە فرۆشتنی نەوتی کوردستان زیان لە خۆت بدەیت تەنیا بۆ ئەوەی کوردستان قازانج نەکات؟ لەم جەنگە سیاسی و ئابووری و دەستوورییەدا بە تەنیا پارتی نەکراوەتە ئامانج بەڵکو هەموو گەلی کوردستان و داهاتووی ئەم هەرێمە ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی گەورەی وجودی کراوەتەوە. با بیرمان نەچێت ئەو نووخبە سیاسییەی بەغدا لە نێوان خۆایاندا لەسەر زۆر شت ناکۆکن و ناتەبان، بەڵام لە هەڵوێست و ڕەفتاری ناجوامێرانەیاندا بەرامبەر کوردستان و خواستە ڕەواکانی گەلی کوردستان هەموویان هاوڕان. با ئێمەش سەرەڕای جیاوازییە سیاسی و حیزبیەکانمان، بەرژەوەندی باڵای نەتەوە لەسەر سەکۆی پاراستنی ئەو بەرژوەندییە کۆمان بکاتەوە.
ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ پەیامێکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:
ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی هەینی 24ی نیسانی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەنجا و دووەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
هەولێر -KDP.info- لە چوارچێوەی کار و چالاکییە مەیدانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە و پاراستنی سیمای جوانی کوردستان، لقەکانی (٢، ١٠، ٢٤)ی پارتی، زنجیرەیەک هەڵمەت و چالاکیی جۆراوجۆریان بۆ پاکڕاگرتنی ژینگە و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی لە سنوورەکانیان دەستپێکرد.
ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا پەیامێکی راگەیاند ئەمە دەقەکەیەتیی:
ھەولێر-KDP. info- وەزارەتی ناوخۆیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، رایدەگەیەنێت کە سەرپێچیکار و ئەوەی ژینگە پیس بکات، سزای توندی بەسەردا دەسەپێندرێت.