Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 9 OCT 2026 02:05 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

یەکەمین مانیڤێستی هەڵبژاردن و دەریچەیەک بۆ گرفتەکانی ئێستا
| KDP.info


سالار عوسمان

بەشی پێنجەم 

پەنجابەپەنجا، هەم چارەسەر و هەم گرفت!..

وەک پێشتر باسم کرد، پارتی دیموکراتی کوردستان  زۆرترین دەنگی هێنا، بەڵام لەبەر ئەوەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ـ کە پێکەوە هاوپەیمان بوون و بە لیستێک دابەزی بوون ـ ڕازی نەبوون بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، یەکەمین قەبووڵنەکردن لە پڕۆسەی دیموکراسیی هەڵبژاردن دەستی پێکرد و ئاوێکی خراپ ڕژا، بۆ ئەوەی ئەو ئاوە خراپە ڕژاوە زۆر نەڕوا و گرفت بۆ یەکەمین هەڵبژاردنی گشتی دروست نەبێت و پەرلەمان بێتە ئاراوە و حکوومەت دروست بێت و قەوارەی هەرێمی کوردستان سەرپێ بکەوێت، سەرۆک بارزانی و پارتی قەبووڵیان کرد لەگەڵ یەکێتی وەکیەک بن و، ئەوەبوو پەنجابەپەنجا بووە واقیع، بووە چارەسەر، بووە جۆرێک لە تێگەیشتی سیاسی بۆ پێکەوەژیانی ئەو دوو حزبە، کە پێشتریش لە شاخدا شەڕی نێوخۆییان کردبوو و ئەزموونی بەرەی کوردستانیشیان تاقیکردبۆوە، کە ئەوەی یەکەم بەرهەمی خراپ و ئەوەی دووەم بەرهەمی باشی لێکەوتبۆوە و شاهێدەکانیش ماون و دەگێڕنەوە، کە زەمەنی شەڕی نێوخۆی شاخ زەمەنێکی قێزەونی خوێنبەدامەنی شەرمهێنە و هی دوای ڕاپەڕین و شار خراپتر و ، زەمەنی بەرەی کوردستانیش زەمەنی تەبایی و ئەناقەی نەفسیی سیاسی و کۆکردنەوەی پشتیوانیی دۆستان و بەرهەمدارییە، کە ڕاپەڕین یەکێکیانە.

پەنجابەپەنجا چارەسەر بوو، لە سایەیدا ئەزموونەکە هەنگاوی گەورەبوونی نا، بەڵام بەداخەوە زۆری نەخایاند، دیسان نەخۆشییە مێژووییەکەی کورد: (ناکۆکی) سەرخستەوە نێو گیانی کورد و، دیواری یەکەمین حکوومەتی کوردستانی لەو بەشەی کوردستان درز تێخست و، گەندەڵ و پیسخۆر و هیچپێنەبوو و مەراییکەر و بازرگانانی شەڕ درزەکەیان گەورەتر کرد و، بە داخی زۆرەوە گەیشتە شەڕی نێوخۆ، کە بەندە ئەو کات هەم ڕۆژنامەنووس و هەم بەرپرسییەتی تەلەڤزیۆنی گوڵانم هەبوو، کە ئاگەداری مار و مێرووی ئەم قۆناغەم و بەشێک لە بەڵگەکانیشم لان و، خەڵکێکی زۆریش شاهێدی دیمەنە تاڵەکانی ئەو ڕۆژە تاڵانەن و، کورد گوتەنی: توناوتوون بچن و نەیەنەوە!..

دیارە ئێستا کاتی ئەوە نییە هەڵسەنگاندنی ورد بکەیت و ڕوونی بکەیتەوە کێ ڕاست و کێ هەڵە بوو، مەرەمیش لەم نووسینەدا ئەوە نییە، تەنێ مەرەم ئەوەیە بڵێین : پەنجابەپەنجا وەک چارەسەر هات و وەک گرفت مایەوە، چونکە لەوێوە ئەنجامی دەنگدان، ئەنجامی دیموکراسی، ئیرادە و دەنگ و هەڵوێست و هەڵسەنگاندنی جەماوەر، کە دەنگ و ڕەنگ و سەنگ و زەنگی ڕاستەقینەیە تا ڕاددەیەک بێ ئەرزش کرا.

من پێموایە، دوای سی و سێ ساڵ، دوای ئەو هەموو خەنی و خەمە، دوای ئەو هەموو ژێری و ژوورییە، کاتی ئەوە هاتووە، زۆر نا، کەمێک بێ موجامەلە قسە بکەین و بئاخڤین و بنڤیسین و هەڵسەنگاندن بکەین، بۆیە پێموایە بۆ لەمەدوا دەبێ (دوو) شت بکەین:

یەک ـ تەبایی دروست بکەین و، ڕێک کلیلی چارەسەرە، بەڵام دەبێ تەبایی سیاسی بنەمای هەبێ، کۆڵەگەی ڕاگری هەبێ، میساق و عەهد و پەیمان و پێبەندیی هەبێ، کە ئەویش کوردستان و ئامانجە گەورەکانییەتی، قەوارە و حکوومەتەکەیەتی، کە هەموو ئەمانەش بۆ ئەوەیە و دەبێ بە قازانجی گەل و هاووڵاتی و ژیانی باش و پێشکەوتن بشکێتەوە. 

کێ لەو بنەمایانە لایدا، واتە کێ زیانی بە کوردستان، ئامانجە گەورەکان، قەوارە، حکوومەت، هاووڵاتی، ژیان و پێشکەوتن گەیاند سزا بدرێت و، ئیتر باش و خراپ نەیەنە یەک تەرازوو، کە ئەمەش بۆ هەرێمێکی وەک کوردستان و لەم زەرڤ و زەمەن و زەمین و زیهنییەتە، تەنیا بە هەڵبژاردن دەکرێت.

دوو ـ دەبێ هەڵبژاردن بکەین، بەڵام دەبێ ڕێز لە گەل، لە دەنگدەران، لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بگیرێت، هەڵبژاردنێک، وەک سەرۆک بارزانی لە یەکەمین مانیڤێستی هەڵبژاردن لە شاری کۆیە لە 22 ی ئاداری ساڵی 1991 لە گوتارە مێژووییەکەیدا داوای کرد و دوای سی و سێ ساڵیش هەر هەمان داوا و مەتڵەبی دیموکراسییانەی سەرۆک بارزانی لە بەیاننامەکەی ڕۆژی 18ی.ئەم مانگەی مەکتەبی سیاسی دووپاتکرایەوە، کە دەبێ هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و شەفاف بێت و، گەل و جەماوەر بڕیار بدەن نەک خەڵکی تر !!...

ـــــــــ

ماویەتی




دوایین هەواڵەکان

لقی خانه‌قین گواسترایەوە سه‌ر مه‌كته‌بی ڕێكخستنی (که‌ركوك.گه‌رمیان)

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 17:10:15

خانه‌قین -KDP.info- به‌رپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ خانه‌قین گوتی "دوای گواستنه‌وه‌ی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سه‌ر مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی له‌ كه‌ركوك _ گه‌رمیان، ئاسانكاری باش بۆ ئه‌ندام وكادیرانی ئێمه‌ كرا، ئێمه‌ش له‌ كاركردن و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك به‌رده‌وامین، ئه‌و گردبوونه‌وه‌یەی بڕیاربوو له‌پێناو به‌رژوه‌ندی گشتی لە خانەقین بکرێت، جارێ راگیراوه‌." 

د. ناڤسەر نووری بۆ KDP.info: مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 15:10:09

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوولا، بڕیارە مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانین."

 
هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact