Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 7 DEC 2025 01:32 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەپەلە..سەرۆکی حکومەت بڕیاری دا
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیاری دڵخۆشکەری بۆ خەڵکی کوردستان راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 27-03-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانی راسپاردووە دەست بکەن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو و ئامادەکاریش بکەن بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی سێ و مانگەکانی داهاتووش. گوتیشی، "ئێمە حکوومەتی فیدراڵیی دەخەینە بەر بەرپرسیارتییەکی دەستووری و ئەخلاقی تاکو ئەو بەڵێنەی بە ئێمەیان داوە بۆ دابینکردنی مووچەکان جێبەجێ بکەن ".

دەقی لێدوانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
هاووڵاتییانی خۆشەویست

هەر وەک چۆن دوێنێ بەڵێنمان پێدان کە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران هەندێک بڕیار لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستاندا بدەین. ئەمڕۆ دەمەوێت پێتان رابگەیەنم، وێرای دەستخۆشی و سوپاسگوزاریم بۆ خۆڕاگری و پشوودرێژی خەڵکی کوردستان، پێتان دەڵێم کە ئێمە بڕیارمان داوە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو و وەزارەتی داراییم راسپاردووە کە ئەوان دەست بکەن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو و ئامادەکاریش بکەن بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی سێ و مانگەکانی داهاتووش، ئێمە حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا دەخەینە بەر بەرپرسیاریەتییەکی دەستووری و ئەخلاقی کە ئەو بەڵێنەی بە ئێمەیان داوە جێبەجێ بکەن بۆ دابینکردنی مووچەکان.

ئەو ئەرکەی لەسەر شانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە هەموومان جێەجێکردووە، بە سوپاسەوە وەزارەتی دارایی، ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتە مەعنییەکان هەموو کاری پێویستییان کردووە بۆ ئەوەی هەموو رێکارەکان بگرنەبەر و هەموو ئەو بیانوویانەی تاوەکو ئێستا بەکارهێنراون هەموویان نەهێڵن و ئەوەی لەسەر شانی ئێمەبووە ئەنجاممان داوە و هیوادارین ئەمە ببێتە قۆناغێکی نوێ بۆ ئەوەی مووچەکان لە کاتی خۆی و وەکو پێویست دابەش بکرێت.

هەروەها لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان ئێمە هەندێک بڕیاری ترمان لە ئەنجوومەنی وەزیران داوە بۆ ئەوەی بتوانین ئەم بارە قوڕسە ناهەموارە ئابوورییەی کە کەوتووەتە سەر شانی خەڵکی هەرێمی کوردستان تۆزێک بۆیان سووکبکەینەوە. بڕیارمان داوە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەستبکات بە تەرخانکردن و دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی کە تاوەکو ئێستا لە حکومەت سوودمەندنەبوون.

داوامانکردووە داشکاندن بکرێت لە پارەی کەڵەکەبووی کارەبا بە رێژەی 20%. ئێمە وەزارەتە مەعنییەکانمان راسپاردووە بۆ ئەوەی ئەمە بکەن هەروەها بۆ داشکاندنی 20% لە سزای کەڵەکەبووی مرور (هاتووچۆ) و داشکاندنی 50% لە رسووماتی هێنانی گۆشت و هەروەها داشکاندنی 20% لە کرێی خوێندنی پارالێل لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان. هەروەها لێخۆشبوونی سزا لە داوکەوتنی بەشداریی دەستەبەری کۆمەڵایەتی و راسپاردنی وەزارەتی شارەوانی بۆ داشکاندنی رسووماتی کەڵەکەبووی ئاو بە رێژەی 20% و داشکاندنی رسووماتی شارەوانی بەتایبەت کرێی کرێچییەکانی وەزارەتی شارەوانی ئەوانیش بە هەمان شێوە بە رێژەی 20% و لێخۆشبوون لە سزای دواکەوتنی باج لەلایەن پیشەوەران، کاسبکاران و کەمدەرامەتان.

هیوادارم  ئەم هەنگاوانە و ئەم بڕیارانە بتوانن تا حەددێک یارمەتی خەڵکی کوردستان بدەن. من جارێکی دیکە سوپاسی خۆڕاگری و پشوودرێژی ئەوان دەکەم و هیوادارم ئێمە بتوانین پێکەوە ئەم قۆناغە تێپەڕینین و ئەمە ببێتە دەستپێکێک بۆ کۆتاییهێنان بە ئابڵووقەی ئابووری کە کەوتووەتە سەر هەرێمی کوردستان و کۆتاییهێنان بە قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان و پێ بنێینە قۆناغێکی نوێتر و بتوانین لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بگەینە ئەنجامی باش بۆ چارەسەری گشت گرفتەکانی کە لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ماون.

ئەوەی لەسەر شانی ئێمەیە و ئەرکی ئێمەیە، جێبەجێمان کردووە و بەردەوامیش دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ ئەوەی بتوانین زیاتر لە خزمەتی خەڵکی کوردستاندا بین.

ئێوە هەر شاد و سەرکەوتوو بن و کوردستانیش هەر ئاوەدان بێت.




دوایین هەواڵەکان

گوھدار شێخۆ بۆ KDP: پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە زاخۆ سەرکەوتووانە کۆتایی ھات

SATURDAY, 06 DECEMBER 2025 21:12:00

زاخۆ-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەڵێت، کردنەوەی یەکەم پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ سەرکەوتووانە کۆتایی ھات، کە شەرەفێکی گەورە بوو بۆ ئێمە بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، ئەمەش تەنیا بۆ ئەمساڵ نییە و ساڵانە ئەو پێشانگایە دەکرێتەوە.

د. ھێمن ھەورامی پەیوەست بە بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی دەوحە زانیاری بۆ KDP دەخاتەڕوو

SATURDAY, 06 DECEMBER 2025 21:12:00

دەوحە-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە ٦-١٢-٢٠٢٥، د.ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، بەشداری لە کۆڕبەندی دەوحەی قەتەر دەکات، ھەروەھا ئەو پانێلەی کە قسەی لەسەر دەکات بابەتی بنیاتنانی ئاشتی و پەیوەندییە ئابورییەکانە، کە لە ناو ۲٤٠ قسەکەری بەشداربوو تەنھا کەسە لە کوردستانەوە بەشدارە.

 
محەممەد شوکری بۆ KDP: ھەرێمی کوردستان بەھێز بێت بۆ سەقامگیریی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست گرینگە

SATURDAY, 06 DECEMBER 2025 21:12:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پەیوەندیی سەرکردایەتیی سیاسیی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەھێزە، ئەمەش وای کردووە وڵاتی ئیمارات لە داھاتوودا لە ھەرێمی کوردستان کاری زۆر باش بکات، بەتایبەت لە بواری ئابووری، لەبەر ئەوەی نوێنەرێکی تایبەت بە ھەرێمی کوردستانیان دیاری کردووە بۆ کارکردن لە کوردستان و سیاسەتی سەرۆکی حکوومەتیش ئەوەیە، ھەرێمی کوردستان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکی بەھێز بێت.

چەند پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

SATURDAY, 06 DECEMBER 2025 21:12:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەکانی (ڕزگار حسێن حەمەڕەزا)، (جەزا عەبدولڕەحمان و ئەحمەد عەبدولڕەحمان) و (مستەفا عومەر عەبدوڵڵا) و (زیاد کوردەوایی) دەکات.

نوێنەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ KDP: لەسەر داوەتنامەی فەرمیی دەم پارتی بەشدارین

SATURDAY, 06 DECEMBER 2025 20:12:01

ھەولێر-KDP.info- نوێنەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و جڤاکی دیموکراسی لە تورکیا دەڵێ، لەسەر داوەتنامەی فەرمیی دەم پارتی، شاندێکی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی جیھانیی ئاشتی و جڤاکی دیموکراسی بەشدارە، کە ئەم جۆرە کۆنفرانسە لە کاتێکی گرینگدایە کە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەڕێوە دەچێت و ھەرێمی کوردستانیش بۆ سەرکەوتن پاڵپشت و ھاوکارە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact