Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 8 FEB 2026 03:19 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

یەکەمین مانیڤێستی هەڵبژاردن و دەریچەیەک بۆ گرفتەکانی ئێستا
| KDP.info


سالار عوسمان 

بەشی چوارەم 

بۆ دەبوا زوو هەڵبژاردن بکرێ و پڕۆسەکە چۆن بەڕێوەچوو ؟

گێڕانەوە و پەیڤین و لێدوان و شەن و کەوکردنی ئەو مێژووە و وێستگەکانی گرنگە، گرنگە تا پەندی لێوەرگرین و، لەگەڵیشیدا هەڵسەنگاندنێک بکەین، لە کوێوە هاتووین و چۆن هاتووین، ئێستامان چۆنە و بەرەو کوێوە دەڕۆین؟..

بەر لە سی و سێ ساڵ و لەنێو کەشی پڕ جۆش و خرۆشی ڕاپەڕین و سەرکەوتن، کە سەرۆک بارزانی گوتی: ( هەرچی زووە دەبێ هەڵبژاردن بکرێت)،  دەبێ بپرسین بۆ وای گوت و هۆکار چ بوو؟

هۆکارە هەرە سەرەکییەکە ئەوەبوو، کە دەبوا قانوون ژیان ڕێکبخات، دەبوا دەسەڵاتی داڕشتنی ئەم قانوونەش تەنێ نوخبەیەکی شۆڕشگێڕ نەیکات، کە دەسەڵاتی شۆڕشگێڕییان بەدەستەوە بوو، بەڵکو دەبوا گەل بیکات، چونکە گەل باڵاترینە، دیارە ئەم پڕۆسەیەش تەنیا بە هەڵبژاردن دەکرێ و، کرا، ئەوەبوو لە 19ی ئایاری ساڵی 1992 یەکەمین پڕۆسەی  هەڵبژاردن لە کوردستانی ئازاد بەڕێوەچوو و، ئیتر ژیانی یاسادانان دەستی پێکرد، یاساکان ژیانیان ڕێکخست و کۆڵەکەکانی حوکمڕانییان چەسپاند و، ئەنجام ئەزموونی حکوومەتی کوردستان ڕسکا و دامەزراوەکان هێدی هێدی دروستبوون.

پڕۆسەکە چۆن بەڕێوەچوو؟!..

چانسی ئەوەم هەبوو بەشداربم و دەنگ بدەم و ڕۆڵی خاکەراشم هەبێ وەک ڕۆژنامەنووسێک، ئەوکات تەمەنم تەنها بیست و دوو ساڵێک دەبوو، لە تەلەڤزیۆن کارم دەکرد.

ڕێک وەک ئەمڕۆ لەبەرچاومە، ساتەکانی ئەو چەند ڕۆژە لە ئاهەنگ و جەژن دەچوو، خەڵک هەمووی لە دەرەوە بوو، جەماوەری دەنگدەر بە تاسەوە قەستی سندووقەکانی دەنگدانیان دەکرد، دونیا و ڕێکخراوە جیهانییەکان چاودێرییان دەکرد، هەموو دونیا و دەوروبەر، بە عێراقیشەوە، لێ هەریەک بە نیاز و مەرەم و تێگەیشتنێکی جیاوازەوە بینەری ئەو تابلۆ دیموکراسییە بوون، کە گەلی کوردستان دەینەخشاد،  بینەری تابلۆی دەنگدان بۆ دامەزراندنی یەکەمین پەرلەمانی کوردستان و، لەگەڵیشیدا دەنگدان بە ڕابەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان، کە بەڕێزان سەرۆک بارزانی، خوالێخۆشبوو جەلال تاڵەبانی، خوالێحۆشبوو مەلا عوسمان عەبدولعەزیز و دکتۆر مەحموود عوسمان خۆیان پاڵاوتبوو و، ئاکام هەم پارتی دیموکراتی کوردستان و هەم سەرۆک بارزانی زۆرترین دەنگی گەلی کوردستانیان هێنا.

هەر بۆ زانیاری، ئەوکات پەرلەمان سەتوپێنج کورسی بوو، سەت بۆ کورد و پێنجیش بۆ بەشێک لە پێکهاتەکان.

دەمەوێ ئەوەش بڵێم، دەمەوعەسری ڕۆژی دەنگدان  گلەییکردنی حزبەکان لەیەکتر دەستیپێکرد،، تایبەت پارتی لەوانیتر و، جۆرێک لە ناڕەزایی و گرژی دروست بوو، کە هەر بەو گرژییەوە، بەڵام بەدانبەحۆداگرتنێکی زۆرەوە ئەنجامەکان ڕاگەیەنرا و، سەرۆک بارزانی و پارتی وازیان لە بەشێک لە دەنگەکانیان هێنا و، ئەم سازشە سپییەش بۆ ئەوەبوو تا پڕۆسەکە سەربکەوێت و کوردستان ببێ بە خاوەن پەرلەمان و حکوومەت و، یەکڕیزیی نیشتیمانی چێ بێت، لەو پێناوەدا سیستەمی پەنجا بە پەنجا پەسندکرا و سەرۆکایەتی حکوومەت، کە بەپێی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن دەبوا بۆ براوەی یەکەم بێت، کە پارتییە، پارتی پێشکەشی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی کرد و خۆی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانی وەرگرت، کە ئەوکات ناوی (ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستان) بوو.

ـــــــــــ 

ماویەتی




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵا عەلی دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی عەبدوڵڵا عەلی کرد بۆ کۆچی دوایی براکەی.

 
بە دیپلۆماسییەتی مەسروور بارزانی، ھەرێمی کوردستان جێگەی سەرنجی ناوچەکە و جیھانە

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشداریکردنی ھەرێم لە لوتکەی جیھانیی حکوومەتەکان گرنگییەکی ستراتیژیی ھەیە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەزموونی سەرکەوتووی ھەرێمی کوردستان لە چاکسازی و گەشەپێدان، سەرنجی وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت کەنداوی ڕاکێشاوە.

 
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 20:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی نووری عوسمان دەکات بۆ کۆچی دوایی دایکی و ھیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات.

 

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 18:02:10

ھەولێر KDP. info- رۆژی شەممە 7ی شوباتی 2026، بەبۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

عەبدولڕەحمان سدیق باسی دەسکەوتەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم لە لووتکەی جیھانیی حکوومەتەکان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 16:02:59

ھەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، باسی بەشێک لە دەسکەوتانەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەشداریکردنی لە لووتکەی جیھانی حکوومەتەکان لە ئیمارات دەکات و دەڵێت "ھەرێمی کوردستان ھەمیشە بەشێک بووە لە سەقامگیریی ناوچەکە لە ڕابردوو و ئێستا و لە داھاتووشدا  ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە داڕشتنی دیدگای ھاوبەش بەرەو گەشەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی لەگەڵ ھەمووان."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact