Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 5 OCT 2026 16:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارتی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یۆنان کرد
| KDP.info


ھەولێر _KDP.info_ لەیادی  ڕۆژی سەربەخۆیی کۆماری یونانستان، مەکتەبی  پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان نامەیەکی پیرۆزبایی لەڕێگای کۆنسوڵخانەی گشتی ئەو وڵاتەوە ئاراستەی گەل و حکوومەتی یونان کرد.


دەقی پەیامەکە:

لەگەڵ پیرۆزبایی گەرممان، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتن بۆ گەلی یۆنانی دۆست. لە کاتێکدا یادی ئەم ڕۆژە مەزنە دەکەینەوە، گرنگی و بەهێزی پەیوەندی مێژوویی و دەوڵەمەندی نێوان گەلی کورد و یۆنان بەبیر خۆمان دێنینەوە لەگەڵ ئومێدی بەردەوام بوونی.
لەم ساتەدا جەخت لە قووڵکردنەوەی ئەم پەیوەندییە درێژخایەنانە دەکەینە و کاری زیاتر دەکەین بۆ پەرەپێدان و هەماهەنگی زیاتری نێوانمان بە مەبەستی هاوکاری زیاتر بۆ پاراستن و پەرەپێدانی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان.
دووبارە بەناوی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و گەلی کوردستانەوە ئومێدی پێشکەوتن و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.




دوایین هەواڵەکان

گۆھدار شێخۆ: زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی زاخۆیان كردووه

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 15:10:58
زاخۆ -KDP.info- سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌ڵێ "زاخۆ بووه‌ته‌ ناوه‌ندێكی گه‌شتیاری، ته‌نیا ساڵی ڕابردوو، یه‌ك ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی زاخۆیان كردووه‌." 
 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 13:10:51

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ دووشەممە 10/5، مەسروور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ دانیێل كرێبه‌ر، باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق كرد.

 
بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچێت

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 13:10:50

دهۆک-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی ئاهەنگی دەرچووانی خولی 31ـی ساڵی خوێندنی 2025-2026، زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچێت. 

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی خاتوو (شاناز فەرەج حوسێن) دەکات

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 13:10:47

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو خاتوو (شاناز فەرەج حوسێن)، هاوخەمی و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو کرد.

 
پارتی و حزبی شیوعی عێراقی جەخت لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییە مێژووییەکانیان دەکەنەوە

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 12:10:44

بەغدا-KDP.info- ڕۆژی ٤ی ۱۰ی ۲۰۲٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، سەردانی حزبی شیوعی عێراقی کرد. لە لایەن بەڕێز ڕائید فەهمی، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعی عێراقی و ژمارەیەک لە سەرکردەکانی حزبەکەوە پێشوازیی گەرمیان لێکرا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact