Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 7 OCT 2026 07:45 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە ڕۆژی جیھانی ئاودا KDP گرنگی پێدانی زۆری حکوومەت بە کەرتی ئاو ده‌خاته‌ ڕوو
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ساڵانە ٢٢ی٣ بەڕۆژی جیھانی ئاو دانراوە و درووشمی ئەمساڵی رۆژەکەش، "ئاو بۆ ئاشتییە. "رۆژی جیهانیی ئاو لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەستنیشانکراوە و ساڵانە لە ٢٢ـی ئادار یادی دەکرێتەوە، لە ھەرێمی کوردستانیش حکوومەتی ھەرێم گرنگی زۆری بەکەرتی ئاو داوە و بەگوتەی رێکخراوی یونسێف زیاتر لە ٢ ملیار کەس لەجیھان ئاوی پاکیان بەدەست ناگات، بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستانیش دەڵێت، گەیاندنی ئاو بۆ ھاووڵاتیان ڕۆژانە ٣ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار مەتر سێجایە و ئاوەکەش پاکە و بەچەندین فیلتەر تێپەڕ دەبێت تاوەکو دەگاتە ھاووڵاتیان.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بابەتی خزمەتگوزاری ئاو و ئاوەڕۆ ئەولەویەتی کاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە و خزمەتگوزاری ژمارەیەکە لەگرنگیدان و حکوومەتیش درێغی نەکردووە و ساڵانە حکوومەت ١٥٠ ملیار دینار بۆ پڕۆژەکان و سێکتەری ئاو و ئاوەڕۆ ڕاستەوخۆ خەرج دەکات و بەشێوەی ناڕاستەوخۆش بەکارەباوە ٥٠٠ ملیار خەرج دەکرێت، ئەوەش سەلمێنەری ئەوەیە گرنگی زۆر بە کەرتی ئاو دەدرێت، چونکە لەبەرامبەر ئەو خەرجیە زۆرە داھات دەگاتە ٦٠ ملیار دینار بۆ ٦٣ملیار دینار، بۆیە حکوومەت خزمەتگوزاری بێ قازانج دابین دەكات و ١٤ ھەزار فەرمانبەریشی لە کەرتی ئاو کار دەکەن و سەرووی نۆ ھەزاریش ھەمیشەیی و ئەوانەی دیکەش گرێبەستی ڕۆژانەن و زیاتر لە ٥ ھەزار و ٧٠٠ بیر و ٩١ پرۆژە و ٣٠٠ سەرچاوەی ئاوی جۆراوجۆر بەڕێوەدەبەن و ساڵانە بەسەدان ھەزار پشکنینی بایەلۆجی و کیمیاوی لەسێکترەی ئاو دەکرێت، ئەوەش ھەمووی تێچووە لەسەر حکوومەت و بەدواداچوونی بەردەوامیش بۆ کەرتی ئاو دەکرێت".

ناوبراو جەختیش دەکاتەوە، لە ھەرێمی کوردستان دوای دڵنیابوون ئەوکات ئاو بۆ ھاووڵاتیان دابین دەکرێت لە پاک و خاوێنی بەپێی ستاندارتی جیھانی و ڕۆژانە سەرووی سێ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار مەتر سێ جا ئاو بۆ ھاووڵاتیان دابین دەکرێت تا لەکوالێتی دڵنیا نەبینەوە بۆیان دابین ناکرێت، بۆیە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئێستا ھەوڵدەدات بۆ ئەوەی سوود لەئاوی سەر زەوی وەربگرێت لە ڕێگەی دروستکردنی بەنداو و پۆند بۆ ئەوەی پارێزگاری لەئاوی ژێر زەوی بکرێت و مەترسی لەسەر دروست نەبێت".

لای خۆشیەوە، دکتۆر کاروان ھەورامی، بەڕێوەبەری سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە کارنامە و سیاسەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بایەخی زۆر باش بە کەرتی ئاو دراوە لە ھەرێمی کوردستان و بەچەند ئاراستەیەک کار کراوە، لەوانە گۆڕانکاری لە یاساو رێساو رێنمایەکان کراوە و داھێنانی کۆمەڵێک یاساو رێسا و رێنمای تازە کراوە و لەبواری ژێرخان گرنگی زۆر بە کۆکردنەوەی ئاوی ژێر زەوی دراوە لە ڕێگەی بەنداو و پاراوکردنی ئاوی ژێر زەوی بەشێوەی دەستکرد بۆ یەکەم جار لەم کابینەیە دەکرێت و گرنگیدان بەکوالێتی ئاو، بۆیە لەزۆر بوار گرنگی بەئاو دراوە و ئەو گرنگیدانە لەسەرەتایە و بەردەوام دەبێت سەرەڕای کێشەی بوودجە و گۆڕانکاری کەشوھەوا ئێمە دەتوانین گۆڕانکاریەکان ببینین لە بواری ئاو کراوە، چونکە خواست لەسەر ئاو زیاد دەبێت و گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بۆیە بەردەوام پێویستمان بەئاوی زیاتر ھەیە و تاڕادەیەکی باش ئاوی پاک دابینکراوە و ھێشتا پێویستمان زیاتر پێ ھەیە".

ھەر لەمبارەیەوە، ئەکرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری پێشووی بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "کاری زۆر باش لە سێکتەری ئاو کراوە و ئەو پڕۆژانەی تاوەکو ساڵی ٢٠١٣ ئەوەی ھەبوو جێبەجێکرا، ھەروەھا بەنداوە گەورەکان بەھۆی کێشەی دارایی نەتواندرا ھەمووی جێبەجێ بکرێت، ھاوکات تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٣٠ پۆند دروستکراون لەگەڵ چەند بەنداوێک و پڕۆژەی زۆر دیراسەی بۆ کرا، بەڵام بوودجە بووە بەربەست لەبەردەم تەواوکردنی پڕۆژەکان، چونکە ئێستا لە ھەرێمی کوردستان ٢١ بەنداوی گەورەو بچووک ھەیە، کە لەوانە سێ بەنداوی گەورەن بەئەوەی دھۆکەوە و زیاتر لە ١٣٠ پۆندیش ھەیە، بەڵام پێویستمان بە بەنداو و پۆندی زیاتر ھەیە بۆ ئەوەی بتوانین پارێزگاری لەئاوی ژێر زەوی بکەین، چونکە بۆ دابینکردنی ئاو ٥٠%ی پشت بەئاوی ژێر زەوی دەبەستین، بۆیە پێویستە گرنگی زیاتر بە ئاوی سەر زەوی بدەین بۆ ئەوەی پارێزگاری لەئاوی ژێر زەوی بکەین".

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

پارتی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی لۆرد جێفری ئارچەر، دۆستی دێرینی گەلی کوردستان ڕادەگەیەنێت

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 21:10:24

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی لۆرد جێفری ئارچەر، نووسەر و پەرلەمانتاری دیاری بەریتانی و دۆستی دێرینی گەلی کورد بڵاو کردەوە و ستایشی ڕۆڵی مێژوویی ناوبراو لە پاڵپشتیکردنی مافەکانی گەلی کوردستاندا دەکات.

 
مەکتەبا ڕێکخستنا پارتی ل بەھدینان سالیادا دوو بیرەوەریێن مەزن و دیرۆکی ساخکر

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 21:10:00

دهۆک-KDP.info- ئەڤرۆ، ٦ێ چریا ئێکێ ٢٠٢٦، ل بارەگایێ مەکتەبا ڕێکخستنا پارتی دیموکراتی کوردستان ل بەھدینان، ب چالاکیەکا تایبەت، سالیادا ڤەگەڕیانا بارزانیێ نەمر ژ ئێکەتیا سۆڤیەت و ڤەگەڕاندنا ڕوفاتێن پیرۆزێن (بارزانیێ نەمر و کاک ئیدریسێ جانەمەرگ) بۆ ئاخا پیرۆزا کوردستانێ ھاتە ساخکرن. تەوەرێن چالاکیێ

 
بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەردانی نووسەر و سینەماکار فەرزین کەریمی کرد

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 20:10:00

ھەولێر-KDP.info- د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە یاوەریی ژمارەیەک لە ھەڤاڵانی بەش، سەردانی نووسەر و سینەماکار فەرزین کەریمی کرد.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری گەیاندنی عێراق دەکات

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 16:10:29

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی سێشەممە 6ی تشرینی یەکەمی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە  بەڕێز مستەفا سەنەد وەزیری گەیاندنی عێراق و شاندی یاوەری کرد.

 
پسپۆڕێكی مێژوو: گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانیی نه‌مر له‌ یەکێتیی سۆڤیه‌ت چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی هه‌بوو

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 16:10:58

هه‌ولێر-KDP.info- له‌ ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا و لە 6ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1958، بارزانیی نه‌مر له‌ یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو گه‌ڕایه‌وه‌ کوردستان، پسپۆڕێكی مێژووی کوردستان و عێراقیش ده‌ڵێ، "گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانیی نه‌مر له‌ سۆڤیه‌تی پێشوو، چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی هه‌بوو و بووە مایەی بووژاندنەوەی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کورد و پەرەپێدانی هەستی نەتەوایەتی".

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact