Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 7 DEC 2025 13:39 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شوێنی یادی نەورۆز لە ئاکرێ فراوان دەکرێت و بڕیارە ئەمساڵ جیاوازتر یادی نەورۆز بکرێتەوە
| KDP.info


ئاکرێ _KDP.info_ سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ باس لەوە دەکات، دەست بە قیڕتاوکردن و کۆنکریتکردنی ھەشت گەڕەکی ئاکرێ کراوە بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار دینار، هاوکات شوێنی یادکردنەوەی نەورۆزیش بە گوژمەی ٤٠٠ملیۆن دینار فراوان دەکرێت، چونکە دەمانەوێت بۆ ئەمساڵ بۆ یادی نەورۆز پێشوازیی لە خەڵکێکی زیاتر بکەین. 

بڵند ڕەزا زێباری، سەرۆکی شارەوانی قەزای ئاکرێ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە قەزای ئاکرێ بە گوژمەی دوو ملیار و ١٤٥ملیۆن دینار دەست بە دروستکردن و قیڕتاوکردن و کونکریتکردنی شەقامی ھەشت گەڕەکی ئاکرێ کراوە، سەرەتا لە گەڕەکی شەفیلکا دەستمان پێ کردووە و بە قۆناغ بەردەوام دەبین تاوەکو ھەر ھەشت گەڕەک تەواو دەبێت، چونکە دەمانەوێت ھەموو گەڕەک و کۆڵانەکانی ئاکرێ قیڕتاو و کۆنکریت بکرێن، ئێستاش لەو شوێنانە کار دەکەین پێویستترن. 

بڵند ڕەزا زێباری گوتیشی: ئەمساڵ دەمانەوێ لە ئاکرێ وەکو پایتەختی نەورۆز بە بەشداری خەڵکێکی زیاتر و جیاوازتر پێشوازی لە خەڵک بکەین و یادی نەورۆز بکەینەوە، بۆیە ئەو گۆڕەپانەی یادی نەورۆزی لێ دەکرێتەوە ھەزار مەتری دیکە فراوان دەکرێت بۆ ئەوەی شوێنی خەڵکی زیاتر ببێتەوە، چونکە گۆڕستانێک لەو شوێنە هەبوو ھەشتا گۆڕی تێدابوو ھی دوو بنەماڵە بوو و قسەمان لەگەڵ کردن کە دواین گۆڕ لە ساڵی ١٩٨٣ نێژرابووە و لەسەر ڕەزامەندی کەس و کاری ئەوان بۆ شوێنێکی دیکە گوازرانەوە، ئێستا بەردەوام کاری تێدا دەکرێت کە ٤٠٠ملیار دیناری بۆ خەرج کراوە چونکە دەمانەوێت پێش نەورۆزی ئەمساڵ تەواو بکرێت و بە جوانترین شێوە پێشوازی لە خەڵک بکەین لە پایتەختی نەورۆز. 

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی کارەبا بۆ KDP: بەرھەممان دەگاتە ٥ ھەزار و ٤٠٠ مێگاوات

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 12:12:38

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری بەرھەمھێنان و گواستنەوە لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، لەئێستادا دۆخی بەرھەمھێنانی کارەبا وەکو پێشووی لێھاتووەتەوە و پڕۆژەیەکی بەرھەمھێنانی کارەباش لە قۆناغی کۆتاییدایە، کە ھەزار و ٢٠٠ مێگاوات بەرھەم دێنێت، بەمەش کێشەی کەمیی کارەبا بە تەواوی چارەسەر دەبێت.

 
پسپۆڕانی گەشتوگوزار بۆ KDP: ھەولێر ئامانجی خۆی پێکا

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 10:12:30

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەڵای ھەولێر، دکتۆر یادگار محەممەد سەلیم لە ڕێی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە سوپاسی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستانی کرد، کە لە کابینەی نۆیەم جگە لە پڕۆژەکانی ڕووناکی و ئاو و خزمەتگوزاری، گرینگی بە کلتوور و شوێنەواریش داوە. 

 
گوھدار شێخۆ بۆ KDP: پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە زاخۆ سەرکەوتووانە کۆتایی ھات

SATURDAY, 06 DECEMBER 2025 21:12:00

زاخۆ-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەڵێت، کردنەوەی یەکەم پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ سەرکەوتووانە کۆتایی ھات، کە شەرەفێکی گەورە بوو بۆ ئێمە بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، ئەمەش تەنیا بۆ ئەمساڵ نییە و ساڵانە ئەو پێشانگایە دەکرێتەوە.

د. ھێمن ھەورامی پەیوەست بە بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی دەوحە زانیاری بۆ KDP دەخاتەڕوو

SATURDAY, 06 DECEMBER 2025 21:12:00

دەوحە-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە ٦-١٢-٢٠٢٥، د.ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، بەشداری لە کۆڕبەندی دەوحەی قەتەر دەکات، ھەروەھا ئەو پانێلەی کە قسەی لەسەر دەکات بابەتی بنیاتنانی ئاشتی و پەیوەندییە ئابورییەکانە، کە لە ناو ۲٤٠ قسەکەری بەشداربوو تەنھا کەسە لە کوردستانەوە بەشدارە.

 
محەممەد شوکری بۆ KDP: ھەرێمی کوردستان بەھێز بێت بۆ سەقامگیریی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست گرینگە

SATURDAY, 06 DECEMBER 2025 21:12:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پەیوەندیی سەرکردایەتیی سیاسیی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەھێزە، ئەمەش وای کردووە وڵاتی ئیمارات لە داھاتوودا لە ھەرێمی کوردستان کاری زۆر باش بکات، بەتایبەت لە بواری ئابووری، لەبەر ئەوەی نوێنەرێکی تایبەت بە ھەرێمی کوردستانیان دیاری کردووە بۆ کارکردن لە کوردستان و سیاسەتی سەرۆکی حکوومەتیش ئەوەیە، ھەرێمی کوردستان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکی بەھێز بێت.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact