Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 27 AUG 2026 12:42 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەرلەمانتارێکی پارتی: تا ھەمواری یاسای بوودجە ناردنی پارە بەردەوام دەبێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق پێی وایە، ئەو لێدوانانەی لەلایەن ھەندێ پەرلەمانتارەوە دەدرێن گوایە چیتر پارە لە بەغداوە ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان ناکرێت ھیچ بنەمایەکی بۆ نییە و دەشڵێ، تا ھەموارکردنەویە یاسایی بوودجە مانگانە ٦١٨ ملیار دینار ڕەوانەی ھەرێم دەکرێت بۆ دابەشکردنی مووچە.

 

 د. نەھلە ئەفەندی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی، بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ناردنی پشکی ھەرێمی کوردستان لە بوودجەی عێراق خێرو منەت نیە، بەڵکو مافێکی یاسایی و دەستووری خەڵکی ھەرێمی کوردستانە، ئەرکی حکوومەتی فیدڕاڵە مانگانە مووچە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی ھەرێم ڕەوانە بکات، پێویستە ناردنی ٦١٨ ملیار دینارەکە بەردەوام بێت ھەتا یاسایی بوودجەی گشتی عێراق ھەموار دەکرێتەوە، چونکە ھەردوو حکوومەت لەسەر ناردنی پارەکە رێککەوتوون".

 

پەرلەمانتارەکەی پارتی دەشڵێت: "ھیچ پەرلەمانتارێک بۆی نیە قسە لەسەر رێگریەکانی ناردنی پارە لە بەغداوە بکات بۆ ھەرێمی کوردستان، ھاووڵاتیان و فەرمانبەرانی ھەرێم دڵنیا دەکەیەوە تا ھەموارکردنەوەی یاسایی بوودجە مانگانە پارە لە بەغداوە ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت بە مەبەستی دابەشکردنی مووچە".

 

د. نەھلە ئەفەندی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "حکوومەتی ھەرێم و پەرلەمانتارانی کورد بەردەوامن لەسەر زامنکردنی مافە داراییەکانی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و بڕیارە بەپێی رێککەوتنی ھەردوو حکوومەت پرسی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لەکاتی ھەموارکردنی یاسایی بوودجە بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت، ئەو لێدوانانەی لەلایەن ھەندێ پەرلەمانتارەوە دەدرێن گوایە رێگر دەبن لەبەردەم ناردنی پارە بۆ فەرمانبەرانی ھەرێم ھیچ بنەمایەکی بۆ نیە".

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

بۆ ئەوانەی ئەرکیان لە کاری سیاسیدا قورسە

THURSDAY, 27 AUGUST 2026 12:08:00

فازڵ میرانی

پاڵپشتییەکانی کابینەی نۆیەم بەرهەمی کشتوکاڵیی شێخانی ڕەوانەی بازاڕەکانی عێراق و ناوچەکە کردووە

THURSDAY, 27 AUGUST 2026 11:08:00

شێخان-KDP.info- ئاسانکاری و پشتگیرییەکانی حکوومەت، کەرتی کشتوکاڵی لە قەزای شێخان بە شێوەیەکی بەرچاو بووژاندووەتەوە. لەم بارەیەوە، بەڕێوەبەری قەزای شێخان دەڵێت، پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە چاندن و کشتوکاڵ لەلایەن کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێم ھاندەری جووتیاران بووە تا ڕووبەڕی داچاندنی پەتاتەیان کە ساڵانی پێشوو ٢ ھەزار دۆنم زەوی بووە، بۆ ٢٠ ھەزار دۆنم زەوی زیاد بکەن، بەمەش بەرھەمی پەتاتەی قەزاکە گەیشتووەتە ٢٠٠ ھەزار تەن و ھەناردەی دەرەوەش دەکرێت.

 
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی چه‌ند فه‌رمانێكی وه‌زاری له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییان دەرکرد

THURSDAY, 27 AUGUST 2026 10:08:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێکی وەزاریدا و لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پڕۆژەکان و خزمەتکردنی ھاووڵاتییان لە سنووری شاری ھەولێر و شارۆچکەکانی دەوروبەری، ڕەزامەندی نیشاندا بە خەرجکردنی گوژمەی پێویست لەسەر داھاتی شارەوانی و ئاو بە مەبەستی جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێر و شارۆچکەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی ھەولێر.

 
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە یەکخستنی هێزەکانی هەسەدە و سوپای سووریا دەکات

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، "پێشوازی لەو پێشکەوتنە گەورەیە دەکەم کە لە پرۆسەی تێکەڵکردنی ھێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) لەگەڵ ھێزە حکومییەکانی سووریادا بەدەستھاتووە."

 
جەنەڕاڵ شنایدەر: بۆ ئایندە لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە پلانی تۆکمە و نوێمان دەبێت

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٦، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و ئیدارە و میرە، پێشوازی لە جەنەڕاڵ گەنتەر شنایدەر، بەڕێوەبەری گشتی ھێزە چەکدارەکان لە وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا و کۆڵۆنێڵ ئۆستن پیچا، فەرماندەی ھێزەکانی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەریان کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact