Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 3 OCT 2026 01:47 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کۆمسیۆن: داواکارین ئەوانەی کارتی دەنگدانیان نیە ئەم دەرفەتە لەدەست خۆیان نەدەن
| KDP.info


ھەولێر_KDP.info- جێگری بەرپرسی ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە ھەولێر گوتی ، پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی  دەنگدەران تاوەکو ٢٠ی  ئەم مانگە بەردەوام دەبێت  و ھەموو ئاسانکاریەک بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کارتی  دەنگدانیان نیە ،  بە تایبەت ئەوانەی  لەساڵی  ٢٠٠٦لە دایکبوون ، بۆیە داواکارین ئەو کەسانەی  کارتی دەنگدانیان نیە بێن خۆیان لەپرۆسەی بایۆمەتری تۆمار بکەن و ئەم دەرفەتە لەدەست نەدەن.
جێگری بەرپرسی ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق  لە  ھەولێر ،  بۆتان شێرکۆ ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی  ،  ٢٠رۆژ دانراوە  بۆ تۆمارکردنی ناوی دەنگدەران لەپرۆسەی بایۆمەتری  و دەنگدەران بەردەوام ئێستا سەردانی بنکەکانی  ئێمە دەکەن  و ئێمەش ناویان تۆمار دەکەین و ئەمەش بۆ ئەو کەسانەیە بایۆمەتریان نەکردووە  و ئەوانەی لەدایکبووی ٢٠٠٦ن ، کە تازە تەمەنیان بۆ دەنگدان دەبێت  ، بۆیە ھەموو ئاسانکاریەکیان بۆ دەکەین بۆ ئەوەی ناوی خۆیان تۆمار بکەن و پرۆسەی بایۆمەتریان بۆ ئەنجامبدرێت  و تیمی گەرۆکیشمان ھەیە بۆ ئەوکەسانەی ناتوانن سەردانمان بکەن سەرادانیان دەکەین ، بۆیە رۆژانە خەڵکێکی باشیش سەردانمان دەکەن وھیوادارین خەڵکیش ئەم دەرفتە لەدەست خۆی نەدات و بێن خۆیان تۆمار بکەن ، چونکە نازانرێت وادەکە درێژدەکرێتەوە یاخودنا و دواین وادەی ٢٠ی ئەم مانگەیە.
بۆتان شێرکۆ گوتیشی ،  ھەر کەسێک کارتی بایۆمەتری نەبێت  بە وێنەوە  مافی  دەنگدانی نابێت ، ھەر بۆیە پێویستە ئەوەی کارتی دەنگدانی نەبێت سەردانمان بکات بۆ خۆ تۆمارکردن و رۆژانە تەنانەت رۆژانی پشوو  و ھەینیش بنکەکانمان کراوەن لەسعات٨:٠٠ی بەیانی تاوەکو سعات٣:٠٠ی ئێوارە .
دەشڵێت ، کارتێکی زۆری دەنگدان لەبەغدایە وچاوەرێ دەکرێت پێش ھەڵبژاردنەکان بگەرێتەوە و بەسەر دەنگدەران دابەش بکرێت ، چونکە تاوەکو ئێستا بۆمان نەگەراوەتەوە.
بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی سەندیکا لە ڕێگەی KDP.infoوە دیدگای نوێی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان دەخاتەڕوو

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 16:10:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەنجامدانی کۆنگرەی سەندیکا، دەستیان بە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری خۆیان کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕیفۆرم، مۆدێرنکردنی بەڕێوەبردن، ڕەخساندنی ھەلی کار و پەرەپێدانی کەرتە نوێییەکانی ئەندازیاری لە ھەرێمی کوردستان.

 
مامۆستایانی ئایینی بۆ KDP.info: زانایانی گەورەی كورد ژینگەدۆست بوون.. پاراستنی ژینگە ئەرکی هەموومانە

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 10:10:57

سلێمانی-KDP.info- لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، بە گرنگییەکی زۆرەوە باس لە پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی سروشت کراوە. مامۆستایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە زیاننەگەیاندن بە دارستانەکان، ئاژەڵان و باڵندە کێوییەکان ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکە، هاوکات پابەندبوون بە ڕێنمایی و یاساکانی حکوومەت لەم بوارەدا، هاوتای جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پەروەردگارە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا: ھێزی عێراق لە لۆژیکی دەوڵەت و دەستووردایە

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 23:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە بەغدا بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کۆتاییھاتنی ئەرکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کرد کە بە ئامادەبوونی بەڕێز عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵا و نوێنەرانی نێودەوڵەتی بەڕێوە چوو.

 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسی کونسوڵی گشتیی ڕووسیا دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 21:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕوبین کرد.

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 19:10:33

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەرێز خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact