Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 20 AUG 2026 14:14 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بۆ کارەساتی شوبات چی بکەین باشە؟
| KDP.info


سالار عوسمان

بەر لە (٢٠) ساڵ، ڕووداوێکی جەرگبڕ هەموومانی هەژاند، مەبەستم لە هەموومان کورد و کوردستانییان و ئەوانەی مرۆڤدۆست و ژیاندۆستن، ئەو ڕووداوەش ڕووداوی کارەساتهێنی یەکی شوبات بوو، کە وێڕای ئەوەی تائەبەد برینێکی قووڵی لە ناخ و دڵ و ڕۆحماندا بەجێهێشت، پۆلێک ئەستێرەی کوردایەتی و کادیری تەکنۆکرات و شارەزا و دانا و زانای لێ بردین و، ئەوان شەهید بوون و ئێمەش بەدەم خەم و گریان و حوزنەوە سەرمان خستە سەر دڵسافی و بێکەسیی خۆمان و، دیسان تراژیدیایەک هەموومانی کۆکردەوە، وەک بڵێی ئەوە تەنیا تراژیدیایە کورد بەیەکەوە کۆدەکاتەوە و دەرەتانێکی تر نییە هەموومان پێکەوە بین!..

قەدەری ئێمەیە، ئێمەی کوردی بێدەوڵەتیی دونیاپشتتێکردووی لەنێوخۆدا ناتەبای پڕتراژیدیای کەوتوو بەسەر دەیان کارەساتدا، قەدەرێک، کە زۆرجار بەناچاری وامان لێدەکات بگەڕێینەوە بۆ پرسیارەکانی سەرەتا:

ـ ئەرێ ئێمەی کورد لەدەرەوەی ژیانین؟..

ـ ئێمە، کە ئەو مێژووە قووڵ و ئەو جوگرافیا فرەوان و ئەو قوربانییە زۆرەمان هەبێت، بۆ دەبێ بێلانە و خاکداگیرکراو و دەربەدەر بین و، شاربەشار و کۆ بەکۆ، خەمان لەکۆڵ نێین و، چیڕۆکی کوردی زامداری بێلانە و بێجێ هەر نەبڕێتەوە؟..

ـ ئەی ئێمە بەم هەموو تراژیدیایەوە بەرەو کوێ؟.

ـ چی بکەین باشە؟..

بۆ وەڵامی هەموو ئەم پرسیارانە:

ـ دەبێ مێژوو بخوێنینەوە و پەندی لێ وەربگرین، خوێندنەوە و پەندێک، تا بتوانین ئەمڕۆ ڕابگرین و بیپارێزین.

ـ دەبێ وێڕای ڕاگرتن و پاراستنی ئەمڕۆ، ئەمڕۆ پتەوتر بکەین، ئەمەش تەنیا بە تەبایی نێوخۆیی کوردان و کۆکردنەوەی پشتیوانانی دۆستان دەکرێت و، دەشبێ بە کارەکاندا بچینەوە و باشییەکانمان پتر بکەین و هەڵەکانمان چاک بکەینەوە، دڵی هەموو ئەو خەڵکانەش ئاشت بکەینەوە، کە بە هەر هۆ و هۆکارێک زوویرن و لێمان ڕەنجاون!..

ـ دەبێ بەیانی باشتر بکەین، باشتر بە سوودوەرگرتن لە خوێندەواریی، زانست، ڕۆشنبیری و عەدالەت، ئەو عەدالەتەی (ڕێبازی بارزانی) فێری کردووین و شەهیدەکانمان خوێنیان بۆ بەخشیوە، لەنێو ئەو شەهیدانەشدا شەهیدانی یەکی شوبات، کە لێرەوە، بە شانازییەوە یادیان دەکەینەوە و هەزاران دروود بۆ گیانی بێدار و بەرزهەڵکشاویان دەنێرین.




دوایین هەواڵەکان

سەروەر ھاواری بۆ KDP.info: ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 13:08:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خۆراکی لە بازار ڕوونکردەوە و ئاشکرای کرد کە سەرەڕای ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە و بەھیچ شێوەیەک کێشەی کەمیی خۆراکیان لە ھەرێمی کوردستان نییە.

 
جێگری پارێزگار بۆ KDP.info: کابینەی نۆیەم سەردەمێکی زێڕین بووە بۆ ئاوەدانی لە دھۆک

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 11:08:00

دھۆک-KDP.info- جێگری پارێزگاری دھۆک ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای تەواوی قەیران و بەربەستەکان، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردەمێکی زێڕینی ئاوەدانی لە دھۆک تۆمار کردووە و لە ساڵی ٢٠١٩وە تاوەکو ئێستا ١٥٠٠ پڕۆژە لە سنووری پارێزگاکەدا ڕاگەیەندراون، کە ١٠٠٠ پڕۆژەیان تەواو بوون و کەوتوونەتە خزمەتی ھاووڵاتییانەوە.

 
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مافی خانەنشین بوون بەم توێژە دەبەخشێت

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 11:08:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسیەی فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکان دا و مافی ڕاژەی شارستانی و خانەنشینیی پێبەخشین.

 
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وردەکاریی هێرشەکەی سەر نووسینگەکەی ئاشکرا دەکات

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 10:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ "ئەلمۆنیتۆر"، تیشکی خستە سەر داھاتووی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا، کشانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا و سیستەمی بەرگریی پاتریۆت، ھێرشە درۆنییەکان، پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا، دۆخی ناوچەکە و ئاستەنگەکانی بەردەم پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

 
حکوومەتی هەرێمی کوردستان: سەرجەم سکاڵاکانی دژمان ڕەت کرایەوە

WEDNESDAY, 19 AUGUST 2026 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی بڕیارەکانی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدڕاڵی بڵاو کردەوە کە بڕیاری دابوو سەرجەم ئەو سکاڵایانە رەت بکاتەوە کە دژی حکوومەتی ھەرێم تۆمار کرابوون.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact