ڕاگه‌یه‌نراوێك له سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانه‌وه

به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و په‌لاماره تیرۆرستییه ده‌كه‌ین كه شه‌وى ڕابردوو به درۆن له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر باره‌گایه‌كى پێشمه‌رگه‌ى به ئامانج گرت. په‌لاماردانى پێشمه‌رگه وه‌ك هێزێكى فه‌رمى و به‌شێك له سیستمى به‌رگریى عێراقى فیدراڵى، پێشهاتێكى مه‌ترسیدار و ڕه‌تكراوه‌یه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق ده‌كات.
داوا له حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵى ده‌كه‌ین ڕێكارى جددى بگرێته به‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ى په‌لامارده‌ران و به‌سزاگه‌یاندیان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لێكۆلینه‌وه‌ى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا بكات. به‌رده‌وامیى هێرش و په‌لامارى درۆنى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، ته‌نیا زیان به ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق ده‌گه‌یه‌نێت و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات.
سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان
2023/12/31




