Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 25 SEP 2026 15:45 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

راگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی هەولێر، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکوومەتی فیدراڵی عێراق بە بەرپرسیار دەزانین لە راگرتنی هەوڵی گرووپە لەیاسادەرچووەکان دژی هاووڵاتییانی کوردستان.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "ئێوارەی رۆژی هەینی 8-12-2023، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییانی لە شاری هەولێر کردە ئامانج، ئەم هێرشە تەنها زیانی ماددیی لێ کەوتەوە".

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەم هێرشە لە دژی هاووڵاتییانی کوردستان، حکوومەتی فیدراڵی عێراق بە بەرپرسیار دەزانین لە راگرتنی ئەم هەوڵانەی گرووپە لەیاسادەرچووەکان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی رۆژی هەینی (8ـی کانوونی یەکەمی 2023) کاتژمێر 18:05، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری هەولێر خۆی بە باڵەخانەیەکی مەدەنیدا کێشا، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە.




دوایین هەواڵەکان

مافی بڕیاردانی چارەنووس لە ئیرادەی نەتەوەییەوە بۆ ڕەوایەتیی مێژوویی

FRIDAY, 25 SEPTEMBER 2026 15:09:23

پەری عومەر خەیلانی

 
ئەندامێکی بۆردی وتاری هەینی بۆ KDP.info: وتاری ئەمڕۆ تایبەت دەبێت بە ساڵیادی ڕیفراندۆم

FRIDAY, 25 SEPTEMBER 2026 11:09:14

هەولێر-KDP.info- ئەندامێکی بۆردی گوتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایدەگەیەنێت، وتاری ئەمڕۆی هەینی لە مینبەرەکانی مزگەوتەکانی کوردستانەوە تایبەت دەبێت بە ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی، هاوکات جەخت دەکاتەوە، بەرگریی لە خاک و گەیشتن بە مافی چارەنووس، فەرمان و ئەرکێکی ئایینی و شەرعییە پێش ئەوەی نیشتمانی بێت.

 
یادی ڕیفراندۆم دەنگێک بۆ مێژوو و هیوای نەتەوەیەک

FRIDAY, 25 SEPTEMBER 2026 10:09:23

تەرزە حسێن 

 
لە ئاکرێ، سۆران و شەقڵاوە یادی ٩ ساڵەی ڕیفراندۆم بەرز ڕاگیرا

FRIDAY, 25 SEPTEMBER 2026 10:09:43

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی نۆیەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان و بۆ بەرزڕاگرتنی ئیرادەی نەتەوەییی گەلی کوردستان، لە سنووری لقەکانی ٩ی ئاکرێ، ١٠ی سۆران و ٢٤ی سەفین، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی، ئەکادیمی و کەسایەتییە سیاسییەکان، زنجیرەیەک کۆڕ، سەمیناری شیکاری و ڕێوڕەسمی جەماوەری بەڕێوە چوون.

 
لە نۆیەمین ساڵیادی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی دا سەرۆک بارزانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

FRIDAY, 25 SEPTEMBER 2026 10:09:57

هەولێر-KDP.info- لە نۆیەمین ساڵیادی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی دا سەرۆک بارزانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact