Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 9 JUN 2026 11:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ھەڵبژاردنی پارتی: ئەنجامێکی زۆر باش له‌ سنووری مادده‌ی 140 بەدەست دەھێنین
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بڕیاردەری بەشی ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایدەگەیەنێت، پارتی ئامادەکارییەکی باشی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کردووە و پارتی دەیەوێت بەشدارییەکی کاریگەری ھەبێت، ھەروەھا گەشبینن و پێشیان وایە ئەنجامێکی زۆر باش بەدەست دەھێنن.

نیازی حەمە عەزیز، بڕیاردەری بەشی ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ‌راگەیاند: ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن دوو ھەفتەی ماوە، بۆیە نزیکبوونەوەی وادەی ھەڵبژاردن بانگەشەی ھەڵبژاردنی چڕتر کردۆتەوە لەلایەن لایەنەکان، ئێمە لە ناوچەکانی ماددەی 140 بەشێوەیەکی چڕوپڕ چالاکیەکانی خۆمان پەرەپێداوە.

ناوبراو راشیگەیاند، ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەکاری تەواومان کردووە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، ھەروەھا کۆمەڵێک کۆبوونەوەی گرنگمان ئەنجامداوە، بۆ ئەوەی بتوانین بەشدارییەکەمان لە ھەڵبژاردن بەشدارییەکی کاریگەر بێت، ھاوکات ئامادەکاری تەواومان کردووە بۆ ڕۆژی دەنگدان واتا ئەو پێداویستیانەی کە پێویستە بۆ ھەڵبژاردن لە بەرنامەدان و راھێنان بە چاودێرانی سندووقەکانی دەنگدان و راھێنانمان بە کاندیدەکانیش بەردەوامە.

حەمە عەزیز جەختی لەوەکردەوە، ئەوەی پێویست بێت دەیکەن بۆ سەرکەوتن، ھەروەھا گەشبینن و پێشیان وایە ئەنجامێکی زۆر باش بەدەست دەھێنن بە تایبەت لە کەرکووک و نەینەوا.

نیازی ئاماژە بەوەش دەکات، بەرپرسی بەشی ھەڵبژاردنی پارتی بەردەوام چاودێری چالاکیەکان دەکات و بەرێزیان وەک ئەڵقەیەکی پەیوەندی لەنێوان لیژنەی باڵای ھەڵبژاردن لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی لە پەیوەندی بەردەوام دایە بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێنماییانەی کە لە لیژنەی باڵای پارتیمانەوە دەردەچێت.

وابڕیارە لە 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق (جگە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان) بەڕێوەبچێت کە زیاتر لە 23 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان لەو ھەڵبژاردنە ھەیە.

 

ھەڵکەوت محەممەد




دوایین هەواڵەکان

عەلی تەتەر لە ساڵیادی کارەساتی زێوەدا: کەمپی زێوە بە هەشت فڕۆکە بۆردومان کرا

TUESDAY, 09 JUNE 2026 11:06:50

هەولێر-KDP.info- ٤١ ساڵ پێش ئێستا و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق کەمپی ئاوارەکانی (زێوە)یان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆردومان کرد، کە بەهۆیەوە سەدان هاووڵاتیی بێتاوانی نیشتەجێی کەمپەکە شەهید و بریندار بوون.

 
سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی بۆردومانی ئۆردوگای زێوە: سەربەرزی و سەركەوتن بۆ گەلی كوردستان مایەوە

TUESDAY, 09 JUNE 2026 10:06:06

هەولێر-KDP.info-  سەرۆک مەسعود بارزانی لە چل و یەکەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی ئۆردوگای زێوە لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند کە ئەو کارەساتە یەکێک بوو لە خەمناکترین ڕۆژەکانی ژیانی، بەڵام نەبووە هۆی شکاندنی ئیرادەی گەلی کوردستان، بەڵکو عەزم و مکوڕبوونی پێشمەرگەی بۆ درێژەدان بە خەبات بەهێزتر کرد.

 
بۆردومانی زێوە تاوانێک دژ بە ھەناسەی پەنابەری و ئازادیخوازی

MONDAY, 08 JUNE 2026 21:06:00

کەریم کاوە 

سبەی یادی بۆردومانی کارەساتی ئۆردوگای زێوە دەکرێتەوە

MONDAY, 08 JUNE 2026 21:06:00

سۆران-KDP.info- ٤١ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ڕووداوە کارەساتبارەکەی ساڵی ١٩٨٥ کە تێیدا سەدان کەسی بێ تاوان لە ئۆردوگای زێوە بۆردمان کران. لەو یادە دڵتەزێنەدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، ھەڵدەستێت بە ڕێکخستنی مەڕاسیمێک بۆ یادکردنەوەی کارەساتی بۆردومانی کەمپی زێوە و تێیدا چەند بڕگەیەکی جیاواز پێشکەش دەکرێت.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (ھەڵکەوت عەزیز) دەکات

MONDAY, 08 JUNE 2026 19:06:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ڕووداو (ھەڵکەوت عەزیز)، سەرەخۆشی لە خانەوادەکەیان دەکات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact