Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 20 AUG 2026 14:07 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کاندیدێکی پارتی: ئامانجمان ئاوەدانی کەرکووکە
| KDP.info


کەرکوک_KDP.info_ کاندیدی ژمارە 9ی لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک گوتی، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک نووسراوی بۆ وەزارەتی بەرگری عێراق کردووە بۆ دابەشکردنی 330شوقە بۆشەهیدان، کە خەڵکی کەرکووک نییە.

ئاکۆ  سلێمان ناسراو بە رابەر، کاندیدی ژمارە 9ی لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە کەرکووک بەشێوەیەکی باش بەردەوامی هەیە لە لایەن کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان، چونکە کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر بەهێزن و لەهەموو بوارەکانی ژیان شارەزای باشیان هەیە و گەڕانەوەی پارتی گرنگی زۆری هەبوو، چونکە لەوەتەی پارتی گەڕاوەتەوە هیچ کێشە لە کەرکووک ڕووینەداوە و لەسەر رێنمایی سەرۆک بارزانیش پێویستە کار بۆ پێکەوەژیان ویەکتر قبولکردن بکەین و باشترین بەڵگەش بەخشینی بارەگای پارتی بوو لەلایەن سەرۆک بارزانی بە زانکۆی کەرکوک، بۆیە خەڵکێک دەیەوێت گرفت دروست بکات، بەڵام ئێمە قەت نامانەوێت بچێنە ناو هیچ کێشەیەکەوە و دەمانەوێت بەئارامی بانگەشە بەڕێوە بچێت و هیچ کاردانەوەمان نەبووە، لەبەر ئەوەی کەرکوک بێ پارتی وەک جەهەنەم وایە.
دەشڵێت، ئامانجی پارتی لەگەڕانەوە بۆ کەرکووک ئاشتی و پێکەوەژیان و ئاوەدانی شارەکەیە بۆ هەموو پێکهاتەکان بێ جیاوازی، چونکە دەمانەوێت لەرێگەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک خزمەت گوزاری بۆ خەڵکی شارەکە دابین بکەین و خزمەتی شارەکە بکەین، بۆیە ئێمە بەڵێن دەدەین  بەکردار جێبەجێی بکەین نەک بەڵێنی بێ کردار، چونکە پارتی هەمیشە کە بەڵێنێک بدات لەسەر بەڵێنەکەی خۆی دەبێت و جێ بەجێی دەکات، هەر بۆیە هەموو پێکهاتەکان بە بوونی پارتی دڵخۆشن کە دەزانن خزمەتیان دەکرێت.
ئاکۆ گوتیشی، پارێزگاری ئێستا بەردەوامە لەکارەکانی خۆی دژی خەڵکی کەرکوک و نووسراوی کردووە بۆ وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ ئەوەی 330شوقە لەناوچە سەیادە بداتە شەهیدانی و ەزارەتی بەرگری عێراق کە خەڵکی کەرکوک نین بۆ ئەوەی تەعریبی زیاتر بکات و بیکاتە بانگەشە بۆ خۆی، بۆیە ئەوپارێزگارە جگە لە کاری سەقەت هیچی نەکردووە، هەر بۆیە مژدەی سەرکەوتن دەدەینە خەڵکی خۆمان و لەرێگەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک خزمەتیان دەکەین ودەستەڵاتەکانی ئەو پارێزگارە ڕەتدەکەینەوە.
بڵند ئیبراهیم
 




دوایین هەواڵەکان

سەروەر ھاواری بۆ KDP.info: ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 13:08:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خۆراکی لە بازار ڕوونکردەوە و ئاشکرای کرد کە سەرەڕای ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە و بەھیچ شێوەیەک کێشەی کەمیی خۆراکیان لە ھەرێمی کوردستان نییە.

 
جێگری پارێزگار بۆ KDP.info: کابینەی نۆیەم سەردەمێکی زێڕین بووە بۆ ئاوەدانی لە دھۆک

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 11:08:00

دھۆک-KDP.info- جێگری پارێزگاری دھۆک ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای تەواوی قەیران و بەربەستەکان، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردەمێکی زێڕینی ئاوەدانی لە دھۆک تۆمار کردووە و لە ساڵی ٢٠١٩وە تاوەکو ئێستا ١٥٠٠ پڕۆژە لە سنووری پارێزگاکەدا ڕاگەیەندراون، کە ١٠٠٠ پڕۆژەیان تەواو بوون و کەوتوونەتە خزمەتی ھاووڵاتییانەوە.

 
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مافی خانەنشین بوون بەم توێژە دەبەخشێت

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 11:08:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسیەی فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکان دا و مافی ڕاژەی شارستانی و خانەنشینیی پێبەخشین.

 
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وردەکاریی هێرشەکەی سەر نووسینگەکەی ئاشکرا دەکات

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 10:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ "ئەلمۆنیتۆر"، تیشکی خستە سەر داھاتووی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا، کشانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا و سیستەمی بەرگریی پاتریۆت، ھێرشە درۆنییەکان، پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا، دۆخی ناوچەکە و ئاستەنگەکانی بەردەم پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

 
حکوومەتی هەرێمی کوردستان: سەرجەم سکاڵاکانی دژمان ڕەت کرایەوە

WEDNESDAY, 19 AUGUST 2026 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی بڕیارەکانی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدڕاڵی بڵاو کردەوە کە بڕیاری دابوو سەرجەم ئەو سکاڵایانە رەت بکاتەوە کە دژی حکوومەتی ھەرێم تۆمار کرابوون.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact