Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 18 SEP 2026 11:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کارگەیەکی ئاو لە ڕوڤیا بۆتە سەرچاوەی بژێوی دەیان خێزان
| KDP.info


ڕوڤیا _KDP.info_ بەڕێوەبەری کارگێڕی کارگەی ئاوی ڕوڤیان لە ناحیەی ڕوڤیا گوتی: کارگەی ئاوی ڕوڤیان 15ساڵە دامەزراوە و بەردەوامیش لە فراوان بوون دایە، ئێستا ئاو بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دابین دەکات و زیاتر لە 100 کرێکار بە بەردەوامی کاری تێدا دەکەن و بۆتە سەرچاوەی بژێوی ژیان بۆ دەیان خێزان، پلانیشمان هەیە فراوانتری بکەین و کرێکاری زیاتر کاری تێدا بکەن، چونکە ئێستا 24 سعات کاردەکات.

جەمیل عەزیز محەمەد، بەڕێوەبەری کارگێڕی کارگەی ئاوی ڕوڤیان بۆ  ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لەساڵی 2008وە دەست بە دروستکردنی کارگەی ئاوی ڕوڤیان کرا لە 2010ش دەست بە کارکردنی کارگە کرا و بەرهەمی کەوتە بازاڕی هەرێمی کوردستان و عێراقیش، سەرەتا تەنیا نیولتری بەرهەم دەهێندرا، دواتر فراوانکرا و لترونیو و قەزەمیش زیادکرا، سەرەتا کارگە ڕۆژانە هەشت سعات کاری دەکرد دواتر بووە 24 سعاتی، ئێستا چەند جۆرێک ئاو بەرهەم دێنین و بۆ شارەکانی کوردستان و عێراق دەنێرین، ڕۆژانە 24 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەرهەممان هەیە و بەسەر شارەکاندا دابەش دەکرێت.
جەمیل عەزیز محەمەد گوتیشی: بریکاری زۆرمان هەیە و داواکاریێکی زۆر لەسەر ئاوەکە هەیە لە هەرێم و لە عێراقیش، بۆیە بازاڕی باشە ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئاوەکەی خاوێنە و تامیشی جیاوازە، سەرەڕای ئەوەی نرخی لە ئاوەکانی دیکە گرانترە، بەڵام خواستی زیاتری لەسەرە، ئێمە گرنگی زۆر بە پاکوخاوێنی دەدەین و تەندروستییش بەردەوام چاودێری دەکەن.
محەمەد باسی لەوەش کرد: نزیکەی 130 کەس لەو کارگەیە کار دەکەن و بەردەوام لە 100 کەس زیاتر کاردەکەن و زۆرینەش  کرێکاری ناوخۆیین و 10%ی کرێکاری بیانین، ئەوانیش لێرە ئەو پسپۆرییانەمان نییە، ئەگەر هەبێت ئەویش دەکرێنە کرێکاری ناوخۆیی و هەمووشی دەستەبەری کۆمەڵایەتییان هەیە، پلانیشمان هەیە کارگەکە فراوانتر بکەین، چونکە خواستی زۆر لەسەر ئاوەکە هەیە، زۆر گرنگە ئەو جۆرە کارگانە هەبن چونکە هەم گرنگی دانە بە کەرتی پیشەسازی هەم دەرفەتی کاریش بۆ دەیان خێزان لەناوچەکە دەڕەخسێنێ و بژێوی ژیانیان لەسەر ئەو کارگەیەیە، بۆیە هیوادارین گرنگی زیاتر بە کەرتی پیشەسازی بدرێت.

بڵند ئیبراهیم 




دوایین هەواڵەکان

نەخۆشخانەی ڕزگاری: سەردانیکردنی نەخۆش و هەبوونی هاوەڵی زیادە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە

FRIDAY, 18 SEPTEMBER 2026 11:09:56

هەولێر-KDP.info- نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕزگاری لە هەولێر، لە ئاگادارییەکی فەرمیدا هۆشداریی تووند دەداتە هاووڵاتییان لە دروستکردنی قەرەباڵغیی نەپێویست و ڕایدەگەیەنێت کە سەردانیکردنی نەخۆش و هێنانی هاوەڵی زیادە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

 
​د. ھێمن ھەورامی سوپاسی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی و بەشداربووانی پرسەی دایکی دەکات

FRIDAY, 18 SEPTEMBER 2026 00:09:00

هەولێر-KDP.info- لە پەیامێکدا، د. ھێمن ھەورامی بەناوی خۆیی و تەواوی خانەوادەکەیەوە، سوپاسی سەرۆک بارزانی، سەرۆکی ھەرێم، سەرۆکی حکوومەت، سەرکردایەتی سیاسی و حزبی، بەرپرسان، لایەنە ئایینی و سیاسییەکان و سەرجەم ئەو کەسایەتی و بەڕێزانە دەکات کە لە کۆچی دوایی دایکی ئازیزیاندا (شەوبۆ عبداللە حمەامین ھەورامی) بەشداری پرسە و سەرەخۆشییان کردوون و لە خەمیان کەمکردوونەتەوە.

مەسروور بارزانی و موحسین مەندەلاوی دۆخی گشتیی عێراقیان تاوتوێ کرد

THURSDAY, 17 SEPTEMBER 2026 22:09:00

دھۆک-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە دھۆک پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی و شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد؛ لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی وڵات تاوتوێ کرا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ى د. كه‌مال شاكر ده‌كات

THURSDAY, 17 SEPTEMBER 2026 21:09:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی ھاوخەمی بۆ کۆچی دوایی کەمال شاکر، سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی کوردستان بڵاوکردەوە و بە "سیاسەتمەدارێکی نیشتیمانپەروەر" ناوی دەبات.

 
مەسروور بارزانی: عێراقێکی بەهێز، پێویستی بە کوردستانێکی بەهێز هەیە

THURSDAY, 17 SEPTEMBER 2026 21:09:00

دھۆک-KDP.info- مەسروور بارزانی لە ئاھەنگی دەرچووانی زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دھۆک گوتارێکی پێشکەش کرد و جەختی کردەوە عێراقێکی بەھێز پێویستی بە کوردستانێکی بەھێزە؛ ئاماژەشیدا زیاتر لە ھەزار مووشەک و درۆن ئاراستەی ژێرخانی ھەرێم کراون بەڵام خۆڕاگر بوون، و پابەندبوونی حکوومەتی بۆ پاراستنی ژینگە و گەشەپێدانی خوێندنی باڵا دووپات کردەوە؛ باسی لەوەش کرد، کاتێک جەنگی ھورمز دەستیپێکرد ھاوکاری ھەناردەکردنی نەوتی عێراق بوونە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact