Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 20 AUG 2026 14:37 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کاندیدی ژمارە 10ی پارتی لە کەرکووک: لەم هەڵبژاردنە سەرکەوتنی گەورە بەدەستدێنین
| KDP.info


کەرکووک_kdp.INFO_  کاندیدی ژمارە 10ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لیستی 197ی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک گوتی: گەڕانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لای هەموو خەڵک و پێکهاتەکان واتای گەڕانەوەی کوردە بۆ کەرکووک بۆیە لەم هەڵبژاردنە پارتی سەرکەوتنی گەورە بەدەست دێنێت.

دکتۆر محەمەد خورشید، کاندیدی ژمارە 10ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لیستی 197ی پاتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: هەموو ڕێکارێکی پێویست لە لایەن کۆمسیۆن گیراوەتە بەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و پێم وایە لەکاتی خۆی هەڵبژاردن دەکرێت، ئەوانەی هەوڵی ئەوە بدەن هەڵبژاردن دوابخرێت لە دۆڕان و شکەست دەترسێن و دەزانن سەرکەوتوو نابن و دەزانن جەماوەر سزایان دەدات، ئەگەر نا بوونی ئەنجوومەنی پارێزگا زۆر گرنگە بۆ ئەوەی چاودێری ئیدارەی پارێزگاکان بکات، پێم وایە لەکاتی خۆی هەڵبژاردن دەکرێت، چونکە پارتی دیموکراتی کوردستان بە کاندیدی بەهێز و بە گڕوتینێکی زۆرەوە خۆی بۆ هەڵبژاردن ئامادە کردووە و ئامادەین بۆ هەڵبژاردن.
دکتۆر محەمەد خورشید گوتیشی: گەڕانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەرکووک وای کردووە ترس لای خەڵکی نەیار و لایەنەکان دروستبێت بەوەی پارتی بەهێزە و خەڵک پشتگیری دەکات و دەنگی باش بەدەست دێنێت، چونکە هەموو هەوڵێک درا بۆ ئەوەی پارتی نەگەڕێتەوە بۆ کەرکووک و ترسێکی گەورەیان هەبوو، ئێستا گەڕاوەتەوە ترسەکەیان زیاتر بووە، چونکە دەزانن خەڵک پەرۆشی ئەوەبوو پارتی واتا کورد بگەڕێتەوە بۆ کەرکووک.
خورشید باسی لەوەش کرد: خەڵکی کەرکووک بە هەموو تاک و پێکهاتەکانەوە دڵخۆشن بە بوونی پارتی لە کەرکووک و دەزانن پارتی بە شۆکۆ و هێزەوە گەڕاوەتەوە بۆ کەرکووک، بۆیە دڵنیابن پارتی لەم هەڵبژاردنە سەرکەوتنی گەورە بەدەست دێنێت.

بڵند ئیبراهیم 




دوایین هەواڵەکان

سەروەر ھاواری بۆ KDP.info: ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 13:08:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خۆراکی لە بازار ڕوونکردەوە و ئاشکرای کرد کە سەرەڕای ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە و بەھیچ شێوەیەک کێشەی کەمیی خۆراکیان لە ھەرێمی کوردستان نییە.

 
جێگری پارێزگار بۆ KDP.info: کابینەی نۆیەم سەردەمێکی زێڕین بووە بۆ ئاوەدانی لە دھۆک

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 11:08:00

دھۆک-KDP.info- جێگری پارێزگاری دھۆک ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای تەواوی قەیران و بەربەستەکان، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردەمێکی زێڕینی ئاوەدانی لە دھۆک تۆمار کردووە و لە ساڵی ٢٠١٩وە تاوەکو ئێستا ١٥٠٠ پڕۆژە لە سنووری پارێزگاکەدا ڕاگەیەندراون، کە ١٠٠٠ پڕۆژەیان تەواو بوون و کەوتوونەتە خزمەتی ھاووڵاتییانەوە.

 
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مافی خانەنشین بوون بەم توێژە دەبەخشێت

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 11:08:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسیەی فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکان دا و مافی ڕاژەی شارستانی و خانەنشینیی پێبەخشین.

 
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وردەکاریی هێرشەکەی سەر نووسینگەکەی ئاشکرا دەکات

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 10:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ "ئەلمۆنیتۆر"، تیشکی خستە سەر داھاتووی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا، کشانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا و سیستەمی بەرگریی پاتریۆت، ھێرشە درۆنییەکان، پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا، دۆخی ناوچەکە و ئاستەنگەکانی بەردەم پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

 
حکوومەتی هەرێمی کوردستان: سەرجەم سکاڵاکانی دژمان ڕەت کرایەوە

WEDNESDAY, 19 AUGUST 2026 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی بڕیارەکانی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدڕاڵی بڵاو کردەوە کە بڕیاری دابوو سەرجەم ئەو سکاڵایانە رەت بکاتەوە کە دژی حکوومەتی ھەرێم تۆمار کرابوون.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact