ئەسرین عاسی شوانی
هەر لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە، نیوەی خاکی کوردستان لەدەست درا، پارتی بڕیاری کشانەوەی لە کەرکوک داو، لەبەر ئەوەی ئێستاشی پێوە بێت، بە بۆچوونی پارتی و سەرکردایەتی کەرکوک داگیرکراوەو، پێویستە ئەو سیما داگیرکاری و عەسکەرتاریەتەی کە دیمۆگرافیای شارەکەی شێواندووە، پێداچونەوەی پێدا بکرێ، بەڵێ دوای نەمانی بنکە و بارەگاکانی پارتی لە شاری کەرکوک، بۆشاییەکی گەورەی سیاسی، دەروونی، باڵانسی هێز و کوردایەتی دروست بوو، چونکە پارتی بۆ هەمیشە وەک چۆن بارزانی نەمر چواندبوی بە دڵی کوردستان، لە سیاسەتی پارتی و تاک بەتاکی ئەندامان و لایەنگرانی ئەو حیزبە کەرکوک وەکو دڵ سەیر دەکرێ و بێ کەرکوک کوردستان جۆرێک لە ناتەواوی دەبینرێت، لەبەر ئەوەی زۆرجار سەرکردایەتی کورد لەگەڵ حکومەتەکانی عێراق لەسەر کەرکوک گفتوگۆکانیان بە بنبەست گەیشتووە، بۆیە پارتی بۆ ئەم قۆناغەی خەباتی سیاسی و مەدەنی خۆی بڕیاری گەرانەوەی بنکە و بارەگاکانی خۆی دایەوەو لە پێنجی مانگ لە مەراسیمێکی پڕ لە شکۆدا، بارەگای لقی سێی کردەوە لە شاری کەرکوک بەو دەسپێشخەرییەی کە کردی دڵی جەماوەری شاری کەرکوکی خۆش کرد وهیوا و ئاواتی بۆ جەماوەری شارەکە گەڕانەوە، چونکە خەڵکی شاری کەرکوک دوای نەمانی پارتی لە شارەکە بەهۆی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر، هەستیان بە بۆشایی ئەمنی و سیاسی دەکرد، لەبەر ئەوەی دەیانزانی تاکە حیزب و هێز لە کوردستان هەر پارتیە کە چەند پەرۆشی خەڵکی شارەکەیە، بڕوای بە پێکەوە ژیانی پێکهاتەکان هەیە و خەبات دەکات بۆ کوردستانیەتی کەرکوک و دەسبەرداری مافەکانی خەڵکەکەی نابێت، بۆیە دوای بڕیاری گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکوک گڕوتینێکی کوردانە گەڕایەوە و خەڵکی بە بڕوابوون بەخۆیان لەگەڵ بەربژێرەکانی پارتی، بۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کەوتوونەتە بانگەشە و پەیمان نوێکردنەوە بۆ پارتی و بارزانی، کە من پێم وایە گەڕانەوەی پارتی گەڕانەوەی شکۆ و دادپەروەریە، گەڕانەوەی ئاشتی و سەقامگیری ئەمنیە، ستۆپ کردنیشە بەو نادادی و غەدر و داگیرکاری و سەرلەنوێ تەعریب کردنەوەی کەرکوک، لەبەر ئەوەی پارتی وەک هەمیشە پێشەنگ بووە لە داکۆکی لە کەرکوک و هەرواش دەمینێتەوە، بە گەڕانەوەی ئەمجارەشی کە دڵی خەڵکی شارەکەی پڕ لە جۆش و خرۆش کرد، لە هەڵبژاردنی پارێزگاکەش پشکی شێر بۆ کورد مسۆگەر دەکات و ئەوە بۆ دۆست و دوژمن دەسەلمێنێت کە کەرکوک و پارتی دوانەیەکی لێک دانەبڕاون و هیچ یەکێ لەو دووە بێ یەکتر هەڵناکەن.
ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگە، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازی لە جەنەڕاڵ لوتشیانۆ پۆرتۆلانۆ، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیتاڵیا و بەڕێز، نیکۆڵۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد.
ھەولێر-KDP.info- سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی له سەرمەد خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کرد.
ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت "ئەمساڵ وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کار و چالاکی زۆری ھەبووە، نزیکەی ٣ ھەزار مۆڵەتمان بۆ ھاوردە و ١١٥ مۆڵەتیشمان بۆ ھەناردەکردن داوە."
ھەولێر-KDP. info - ئەمڕۆ سێشەممە 12/23, مەسرور بارزانى سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتیى نهتهوه یهكگرتووهكان له عێراق کرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
خانەقین-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە، 18ی کانوونی یەکەمی 2025، کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی و بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆک و ئەندامانى کۆمیتەى ناوەندى و بەرپرسى لقەکان، کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەنجام دا، لە تەوەری پێنجەمی کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر زیاتر پتەوکردنى پەیوەندى لەگەڵ جەماوەرى شار و لادێکان و ئۆرگانەکانیش ببنە ئەڵقەیەکى خێراترى گەیاندنى داواکارى و ڕا و پێداویستییەکانیان بۆ سەرکردایەتى.
ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی شەمس، باسی لە چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت بە ناوچەکە کرد، هەروەها باسی لە دۆخی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتەکە کرد.
دهۆک-KDP.info- بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ ناساندنی جینۆسایدی گەلی کورد لە دهۆک بەڕێوە دەچێت.
ئاکرێ-KDP.info- ئێوارهى ئهمڕۆ یهكشهممه 2025/10/26 بهڕێز نێچیرڤان بارزانى، بهشداریى له ئاههنگى جهماوهریى بانگهشهى پارتى دیموكراتى كوردستاندا كرد كه به ئامادهبوونى ههزاران كهس له ئهندامان و جهماوهرى پارتى له ئاكرێ بهڕێوه چوو.