Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 2 JUL 2026 15:45 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

عەلی خەلیل: پێشبینی دەکەین لە مووسڵ هەشت کورسی بەدەست بێنین
| KDP.info


بەرپرسێکی پارتی لە مووسڵ پێشبینی دەکات پارتی لە ھەڵبژاردنی مانگی داھاتوودا ھەشت کورسی ئەنجوومەنەکە بەدەست بێنێ، دەشڵێ: لیستی پارتی لیستی ھەموو پێکهاتەکانی سنووری پارێزگای نەینەوایە.

عەلی خەلیل، بەرپرسی لقی ١٤ی پارتی لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لیستی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە ٥٢ کاندید پێک ھاتووە و کاندیدانی پارتیش لە کەسانی شایستە و ناسراون، واتە لیستی پارتی لیستی ھەموو پێکھاتەکانی سنووری پارێزگای نەینەوایە و ٢٥%یشیان ئافرەتن.

بەرپرسەکەی پارتی گوتیشی: بانگەشەی پارتی لە مووسڵ بەشێوەیەکی زۆر ھێمنانە دەستی پێکردووە،  ڕۆژانە کادیر و کاندیدانی ئێمە بەرنامەیەی پارتی بۆ ھەڵبژاردن دەگەیەننە ھاووڵاتییانی سنووری مووسڵ و ئەوانیش پێشوازیەکی زۆر گەرم لە لیستی پارتی و کاندیدانی دەکەن.

عەلی خەلیل ئاشکرایکرد: لە ھەڵبژاردنی ڕابردووی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەکۆی ٣٦ کورسی ئەنجوومەن پارتی ھەشت کورسی ھەبوو، ئێستا ژمارەی کۆرسییەکانی ئەنجوومەنەکە کەم کراوەتەوە بۆ ٢٦ کورسی ئێمە پێشبینی دەکەین ھەشت کورسی خۆمان جارێکی دیکە بەدەست بێنینەوە، کاریش دەکەین بۆ ئەوەی کورسی زیاتر بەدەست بێنین.

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

ئاڵوگۆڕ له‌ ژماره‌یه‌ك پۆستی به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی هه‌ولێر كرا

THURSDAY, 02 JULY 2026 14:07:08

ھەولێر-KDP. info-  سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/7/2026 بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، ڕێوڕەسمی ئاڵوگۆڕ و ڕێزلێنان لە بەڕێوبەرانی ژماره‌یه‌ك له‌ دامودەزگه‌ خزمەتگوزارییەکانی پارێزگه‌ی هەولێر بەڕێوەچوو.

پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی بەردەڕەش، کارەکان خێراکراون و لە نیوەی ماوەی دیاریکراودا تەواو دەکرێت

THURSDAY, 02 JULY 2026 13:07:00

بەردەڕەش-KDP.info- بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی بەردەڕەش ڕایگەیاند کە کارکردن لە پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی بەردەڕەش بە شێوازێکی بەرچاو خێراکراوە و بەردەوام کاری تێدا دەکرێت، بەھۆی ئەمەشەوە بڕیارە پڕۆژەکە لە نیوەی ئەو ماوەیەی کە بۆی دیاریکرابوو تەواو بکرێت.

 
ڕێبوار بابکەیی بۆ KDP: پارتی کار بۆ بەدامەزراوەییکردنی ئۆرگانەکان و سەروەریی یاسا دەکات

THURSDAY, 02 JULY 2026 13:07:00

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیەنێت، بەیاننامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیی مێژوویی و ئەخلاقییەوە ھاتووە بۆ ڕزگارکردنی پرۆسەی سیاسی لەو بنبەستەی تێی کەوتووە، چونکە پەرلەمان موڵکی خەڵکە و نابێت وەک بارمتە لە دەست ھێزێکی سیاسیدا بۆ سەپاندنی مەرجەکان بەکار بھێنرێت، ھاوکات ئاماژە بەوەش دەکات کە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی و بەیاننامەکەی پارتی زەمینەسازیی ڕاستەقینەن بۆ کۆبوونەوەی لایەنەکان.

 
وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ KDP.info: بەرھەمی گەنم و پەتاتەی ھەرێم دەگاتە دوو ملیۆن تەن

THURSDAY, 02 JULY 2026 10:07:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەرھەمی گەنم و پەتاتەی ئەمساڵی ناوخۆ زۆر باشە و پێشبینی دەکرێت بگاتە دوو ملیۆن تۆن دەشڵێ، بە ڕاسپاردە و بڕیاری سەرۆکی حکوومەت، پلانی چڕ ھەیە گەنمی زیادەی ناوخۆ ڕەوانەی دەرەوە بکرێت، ھاوکات جەخت لەوەش دەکاتەوە کە بۆ پاڵپشتیی جووتیاران، ھاوردەکردنی پەتاتە تا مانگی ١٠ بە تەواوی قەدەغە کراوە.

 
مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە هونەرمەند حەمە زیرەک دەکات

WEDNESDAY, 01 JULY 2026 22:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشیی لە هونەرمەندی گۆرانیبێژ حەمە زیرەک کرد بۆ کۆچی دوایی هاوسەرەکەی.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact