Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 8 FEB 2026 10:24 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شاخەوان عەبدوڵڵا: زەوی بەهەموو ئەوانە دەدرێت کە مادەی 140 دەیانگرێتەوە
| KDP.info


خانەقین-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ماددەی 140 لە دوو بڕگە پێکدێت، کە بریتین لە پێدانی زەویی و قەرەبووکردنەوە، بۆیە لە کۆبوونەوەی حکوومەت و پەرلەمانی عێراق بڕیاردراوە، وەکو قۆناغی یەکەم زەوی بەو کەسانە بدرێت، کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە.

ئەمڕۆ شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە خانەقین رایگەیاند، بە مەبەستی لە نزیکەوە گوێگرتن لە گیروگرفتەکانی خەڵکی خانەقین، چەند مانگێکە لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان ویستوومانە سەردانی خانەقین بکەین، خانەقین یەکێکە لەو شارانەی کە قوربانی زۆریداوە و مێژوویەکی پڕ لە سەروەری هەیە".

گوتیشی: "ئەمڕۆ لە نزیکەوە سەردانی ئیدارە و قایمقام و بەڕێوەبەری فەرمانگە ئیداری و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانی خانەقینمان کرد و کۆبووینەوە، ئەو گیروگرفتەی کە هەبوو لەلای ئەوان بە وردی گوێبیستی بووین و بابەتێکی دیکەش هەبوو، لە کۆبوونەوەکەدا باس کرا، ئەویش بابەتی ماددەی 140ـە، چونکە من جگە لەوەی لە سەرۆکایەتی پەرلەمانم لە لیژنەی ماددەی 140یشم، هەندێک هەنگاو نراوە لەبارەی کێشەی زەوی و زار کە کێشەیەکی گەورەیە لە خانەقین".

شاخەوان عەبدوڵڵا، ئاماژەی بەوەدا: "هەندێک کێشەی زەوی و زار هەیە لە خانەقین چارەسەرمان کردووە، ئەو بڕیارانەی کە تەعریبی پێکراوە لە خانەقین، بیخەینە ناو هەمان پڕۆژە کە بۆ لیژنەی ماددەی 140 لە رابردوودا هەبووە، بۆ ئەوەی لەگەڵ دۆسیەی مەندەلی بیکەینە یەک پڕۆژە و لە پەرلەمان تێیپەڕێنین".

راشیگەیاند، مادەی 140 دوو بەشی هەیە، لە دوا کۆبوونەوەی ئێمە و حکوومەتی عێراقی بڕیار درا، بەشی یەکەمی قەرەبوو بکرێنەوە ئەوی دیکە پێدانی زەوی بێت، ئەوانەی کە ماددەی 140 دەیانگرێتەوە زەویان پێبدرێت و بکرێت بە ئەولەویەت، دەستنیشانکردنی زەوییەکان بخرێتە پێش هەموو چینەکان، کەواتە زەوی بەهەموو ئەوانە دەدرێت کە مادەی 140 دەیانگرێتەوە.




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵا عەلی دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی عەبدوڵڵا عەلی کرد بۆ کۆچی دوایی براکەی.

 
بە دیپلۆماسییەتی مەسروور بارزانی، ھەرێمی کوردستان جێگەی سەرنجی ناوچەکە و جیھانە

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشداریکردنی ھەرێم لە لوتکەی جیھانیی حکوومەتەکان گرنگییەکی ستراتیژیی ھەیە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەزموونی سەرکەوتووی ھەرێمی کوردستان لە چاکسازی و گەشەپێدان، سەرنجی وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت کەنداوی ڕاکێشاوە.

 
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 20:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی نووری عوسمان دەکات بۆ کۆچی دوایی دایکی و ھیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات.

 

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 18:02:10

ھەولێر KDP. info- رۆژی شەممە 7ی شوباتی 2026، بەبۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

عەبدولڕەحمان سدیق باسی دەسکەوتەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم لە لووتکەی جیھانیی حکوومەتەکان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 16:02:59

ھەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، باسی بەشێک لە دەسکەوتانەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەشداریکردنی لە لووتکەی جیھانی حکوومەتەکان لە ئیمارات دەکات و دەڵێت "ھەرێمی کوردستان ھەمیشە بەشێک بووە لە سەقامگیریی ناوچەکە لە ڕابردوو و ئێستا و لە داھاتووشدا  ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە داڕشتنی دیدگای ھاوبەش بەرەو گەشەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی لەگەڵ ھەمووان."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact