سه‌نگه‌ر كانه‌بی: به‌پێی ڕێككه‌وتن پێشمه‌رگه له سه‌رجه‌م چیای قه‌ره‌چوغ ده‌مێنێته‌وه

به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چوغی پارتی دیموركاتی کوردستان له‌بارەی ڕەوشی چیای قه‌ره‌چوغ ئاماژه به‌وه ده‌كات پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه ده‌مێنێته‌وه.
سه‌نگه‌ر كانه‌بی، بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێستا دۆخی چیای قه‌ره‌چوغ زۆر ئارامه ئه‌و هێزه زیاده و ئه‌و چه‌كه قورسانەی له‌وێ بوون هه‌موویان پاشه‌كشه‌ین پێكراوە، به‌داخه‌وه دوای ئه‌و پێكدادانه‌ی له‌نێوان سوپای عێراق و پێشمه‌رگه له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ڕوویدا دڵه‌ڕاوكێ ەناو خەڵکدا دروست بووبوو، به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌و لێگه‌یشتنه‌ی هه‌یه ئه‌و دڵه‌راوكێیه ڕه‌واوه‌ته‌وه و بازاڕ و جوڵه‌ی بازار ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی ڕوویدا هێزێكی ده‌ره‌وه‌ی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بوو وای كرد ئه‌و شه‌ڕه ته‌شه‌نه بسێنێت و له هه‌ردوولا گرژی دروست بێت.
سەنگەر كانه‌بی گوتی: به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی هه‌یه هێزی عێراق له‌و شوێنانه ده‌كشێته‌وه و پێشمه‌رگه به‌درێژایی چیای قه‌ره‌چوغ ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه ڕێككه‌وتنی دوو حكوومه‌ته بۆ هیچ هێزێك نییه ڕێ لە جێبەجێکردنی بگرێت.




