Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 30 SEP 2026 17:04 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەمیر جەرگیس باس لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پۆڵۆنییا دەکات
| KDP.info


پۆڵۆنیا-KDP.info- ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە سەرتاسەری کۆماری پۆڵۆنیا بەڕێوەچوو، کە تێیدا ئەمیر جەرگیس بەرپرسی دێسکی ئەورووپای پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان باس لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە دەکات.

ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە سەرتاسەری کۆماری پۆڵۆنیا و لە ئۆفیسەکانی دیپلۆماسی لە باڵیۆزخانەکان و کۆنسوڵگەرییەکانیان لە دەرەوەی وڵات بەڕێوەچوون.

ڕێژەی دەنگدەرانی پۆڵۆنی لەم ھەڵبژاردنە دا 72.9%ی تێپەڕکرد کە تەنیا لە ساڵی 1989 بەو گەرمییەوە بە ڕێژەیەکی بەرزەوە دەنگدەری پۆڵۆنی بەشداری کارایان لە دەنگدانەکان دا کردووە، پێدەچێت بەھۆی ئەو ڕەخنە و ناڕەزایەتیانەی کە خەڵکی پۆڵۆنیا بەردەوام لە شێوازی حوکمڕانی پارتی ماف و دادپەروەی دەسەڵاتدار ھەیانبووە لەم ھەڵبژاردنەدا پارتی ماف و دادپەروەری (Prawo i Sprawiedliwość، یان PiS) لەگەڵ ھاوبەشەکانی تری دا لە ھاوپەیمانی حوکمڕانی ڕاستی یەکگرتوو بۆ پاراستنی پێگەی خۆی لە پەرلەمان ھەموو ھەوڵێکی دابێت لەخولی سێیەم دا وەک پارتی زۆرینە لە پەرلەمانی پۆڵۆنیا بمێنێتەوە کە پێشبینی کرابوو لە بەرامبەر ئۆپۆزیسیۆن زۆر کـورسی پەرلەمانی لەدەست بدات، خەڵکی پۆڵۆنیا و وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا و ھاوپەیمانەکانی پۆڵۆنیا لە ھاوپەیمانی ئەتلەنتیکی باکوور (ناتۆ)و لە ترانز ئەتلەنتیک بەتایبەتی زۆر بە گرنگییەوە دەڕواننە ئەنجامەکانی خولی سێیەمی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە پۆڵۆنیا کە لەوانەیە لەژێر کاریگەری زۆرینەی پەرلەمانی پۆڵۆنیا دا لایەنە براوەکان بتوانن کاریگەری گەورە لەسەر دیموکراسی لە پۆڵۆنیا درووست بکەن، ھەر بۆیە چاودێرانی سیاسی و چاودێرانی سیاسی ـ پەرلەمانی وڵاتانی ئەورووپی کە بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی  ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە پۆڵۆنیان و نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بە ئامادەیی PiS پارتی ماف و دادپەروەری بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی نالیبراڵ و سەرپێچیکردنی لە ستانداردەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەورووپا بۆ حوکمڕانی.


ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە پۆڵۆنیا کاریگەری جددی لەسەر پەیوەندییەکانی پۆڵۆنیا لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا و پاڵپشتیکردنی ئۆکرانیا لە شەڕی دژ بە ڕووسیا دەبێت کە بارگرانییەکی زۆری بۆسەر کۆماری پۆڵۆنیا درووست کردووە لە ھاوکاریکردنی بەردەوامی ئۆکرانیا و خەڵکەکەی کە چەند ملیۆن پەنابەری شەڕی لە وڵاتەکەی داڵدە داوە.

لە ھەمان کات دا لە ھەڵبژاردنەکە دا ھاووڵاتیانی پۆڵۆنیا بەشداریان لە ڕیفراندۆمێکی نیشتمانیدا کرد، کە چوار پرسیاری تایبەت بە وەرگرتنی کۆچبەرانی ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقا، ھەروەھا زیادکردنی تەمەنی خانەنشینی و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان لەگەڵ بیلاڕووس و فرۆشتنی سەروەت و سامانی دەوڵەت بە قەوارە بیانییەکان بابەتی سەرەکی گشتپرسییەکە بوون.

بەپێی ئەنجامی سەرەتایی ڕاپرسیی و ھەڵبژاردن لە پۆڵۆنیا پارتی ماف و دادپەروەری لە ھەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنی بەدەستھێناوە، بەڵام زۆرینەی پەرلەمانی نییە، ھەر بۆیە حکوومەتی تازەی پۆڵۆنیا کاتێکی زۆرتری دەوێت تا لایەنە ھاوپەیمانەکان لەسەر ئاواکردنی کابینەی تازە ڕێکدەکەون، تەنانەت ڕەنگە حکوومەتێکی کەمینەش پێکبھێنرێت، پرسیار دەکرێت ئەگەر پۆڵۆنییەکان سەرکەوتوو نەبوون، ئایا سەرۆک وەزیران دەتوانێت لە لایەنێکەوە بێت کە زۆرینەی پەرلەمانی نەبێت؟

ئەنجامی سەرەتایی ھەڵبژاردنەکان دەریدەخات کە ئۆپۆزسیۆنی دیموکراتی لە پۆڵۆنیا شانسی بەدەستھێنانی ٢٤٨ کورسی لە خوڵی تازەی ھەڵبژاردنەکانی پۆڵۆنیای ھەیە.

بۆیە تا ئێستا دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمانی بەم شێوەیەیە:

پارتی ماف و دادپەروەری دەتوانێت حساب بۆ  ٢٠٠ کورسی بکات.

ھاوپەیمانی مەدەنی  ١٦٣ کورسی.

پارتی ڕێگای سێیەم ٥٥ کورسی.

پارتی چەپ  ٣٠ کورسی.

کۆنفیدڕاڵییەکان  ١٢ کورسی.

زۆرینەی ئاسایی لە پەرلەمانی پۆڵۆنیا  ٢٣١ کورسییە و پەرلەمانی پۆڵۆنیا لە ٤٦٠ پەرلەمانتەر پێکھاتووە.
بەو پێیەی ھێشتا PiS پارتی ماف و دادپەروەری پۆڵۆنیا کە حوکمڕانی پۆڵۆنیا بووە لەم ھەڵبژاردنە دا زۆرینەی بەدەست نەھێناوە بۆ ئەوەی بە تەنیا حوکمڕانی بکات، تەنانەت ڕەنگە سیناریۆی دروستکردنی حکوومەتێکی کەمینەش بێتە ئاراوە کە سیناریۆیەکی لەو شێوەیە بۆ پۆڵۆنیا و وەرگرتنی دەسەڵات پرۆسەیەکی سەخت و خاو دەبێت.

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکان، ماتێئۆش مۆراڤێتسکی، سەرۆکوەزیرانی پۆڵۆنیا گووتی: پێدەچێت ئەرکێکی زۆر سەخت بێت بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆکێکی تازە بۆ کابینەی حکوومەت، لەبەر ئەوەی سەرۆککۆمار ئەدژێی دۆدا ئەرکی پێکھێنانی حکوومەتی نوێ بە سەرۆکی ئەو پێکھێنانە دەسپێرێت کە لە ھەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتوو بووە، چونکە ئەمە نەریتی سیاسییە لە پۆڵۆنیا، بەڵام بێگومان ئەوە پەیوەستە بە سەرۆککۆمار، کە ئەرکەکە بە کاندیدی لایەنی براوە دەسپێرێت بۆ بنیاتنانی حکوومەتێکی سەقامگیر لە پۆڵۆنیا.
دەستووری کۆماری پۆڵۆنیا سێ ھەنگاوی بۆ ھەڵبژاردنی حکوومەت دوای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە دەستووری کۆماری پۆڵۆنیادا باس کردووە، ئەمەش دەتوانرێت بە سێ ھەنگاو ئەنجام بدرێت. ئەگەر حکوومەت پێکنەھێنرێت، سەرۆککۆمار دەبێت ماوەی پۆستەکەی کورت بکرێتەوە و فەرمانی ھەڵبژاردنی نوێ دەربکات.

ھەنگاوی یەکەم: سەرۆککۆمار سەرۆک وەزیران دیاری دەکات و حکوومەت دیاری دەکات.
بەپێی مادەی 154ی دەستوور، سەرۆککۆمار سەرۆکی حکوومەت دیاری دەکات، سەرۆکی دیاریکراوی ئەنجومەنی وەزیران پێویستی بە متمانە و زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران واتە پەنجا کۆ یەک دەبێت.


ئەنجامی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی و ڕاپرسییەکان لە 15ی ئۆکتۆبەری 2023 دەریدەخات کە زۆربەی کورسییەکان بۆ PiS پارتی ماف و دادپەروەری و کەمترین کورسییەکان دەچنە دەست کۆنفیدڕاڵییەکانی پۆڵۆنیا. داتاکان بە تەواوی بەم شێوەیە ڕاگەیەندراون:


پارتی ماف و دادپەروەری  ٢٠٠ کورسی.


ھاوپەیمانی مەدەنی  ١٦٣ کورسی.


ڕێگای سێیەم 55 کورسی.


پارتی چەپ  ٣٠ کورسی.


کۆنفیدڕاڵی  12 کورسی.


ئەگەر ئەنجامە کۆتاییەکان پشتڕاست بکرێنەوە، ئەمە بەو مانایە کە ئۆپۆزیسیۆنی ئەم وڵاتە لە ھەڵبژاردنەکان براوەیە کە پێکھاتووە لە ھاوپەیمانی ھاووڵاتی و ڕێگای سێیەم و چەپەکان ٢٤٨ پەرلەمانتاری دەبێت کە زۆرینەی پەرلەمانی لە پۆڵۆنیا ٢٣١ کورسیە لە کۆی ٤٦٠ کورسی پەرلەمانی، سەناتی پۆڵۆنیا ھەروه‌ھا خاوەنی ١٠٠ کورسییە.

ھەرچەندە پارتی ماف و دادپەروەری لە پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپاش زۆرترین کورسی ھەیە بەڵام لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی یەکێتیی ئەورووپا و لە پێشبڕکێ لەگەڵ پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆنی پۆڵۆنیا پێدەچێت پێگەی لاواز ببێت.

شایانی باسە لە ھەڵبژاردنەکانی پۆلۆنیا بۆ پەرلەمان و سەناتی ئەم وڵاتە 2 کاندیدی بە ڕەچەڵەک کورد ھەبوون کە کاندیدکرابوون لەسەر لیستی دوو پارتی پۆڵۆنی کە بریتیبوون لە: دکتۆر شڤان فاتێ، کە لە ڕیزی پارتی پلاتفۆرما ئۆبێڤاتێلسکا (پلاتفۆرمی ھاووڵاتی)چاڵاکن، کاندیدی ژمارە ٢٣ لە سنووری شاری شچێچین، ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی پۆلیتسێ Policki بووە لە ھەڵبژاردنی ٢٠١٨-٢٠٢٤  لەسەر لیستی پارتی پلاتفۆرما ئۆبێڤاتێلسکا Platforma Obewatelska.

ھەروەھا خاتوو ئۆلیڤیا ئەڤین عەزیز، بە ڕەچەڵەک کورد و خوێندکاری فاکۆڵتی یاسا لە زانکۆی وارشۆ کاندیدی پارتی ھاوپەیمانی ھاووڵاتی Koalicja Obewatelska یە بۆ پەرلەمانی پۆڵۆنیا، خاتوو ئۆلیڤیا چالاکوانێکی ناسراوی بەشداری لاوانە لە چالاکییەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی دا کە دامەزرێنەر و سەرۆکی دامەزراوەی لاوان Niezamłodzi یە کە ئامانجی زیادکردنی بەشداری گەنجانە لە ژیانی کۆمەڵایەتی- سیاسیدا. دەرچووی پرۆگرامی ئەکادیمیای ئەورووپی بۆ دیپلۆماسی بووە و لە خولی یازدەیەمی پڕۆژەی کاری دیپلۆماسی یانەی زانستی کاروباری دەرەوەی خوێندکاران. دوو جار سکۆلەرشیپی سەرۆک وەزیرانی کۆماری پۆڵۆنیای پێبەخشراوە.

ھەرچەند بەشداری لاوان و ئەکادێمیسیەنەکانی کورد سمبولێک بووە بەڵام بۆ ئایندە ئەنجامی باشی دەبێت لە بواری خۆ گونجاندن و خۆ پێگەیاندن و بەدەستھێنانی ئەزموونی سیاسی و ڕێکخراوەیی بۆ خزمەتی کوردستان و لۆبیگەری بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کورد.

لە ڕۆژانی نێوان ٣و٤ی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ شاندێکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرمی لە وارشۆی پایتەختی کۆماری پۆڵۆنیا بوون بۆ بەشداریکردن لە کۆربەندی ئاسایشی وارشۆ ٢٠٢٣ ناسراو بە (WSF2023) کە چەندین دیدار و چاوپێکەوتنی ئاستبەرزیان لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی و دامەزراوەی پۆڵۆنی و ئەورووپی و شاندی وڵاتانی تری بەشدار لە کۆربەندەکە دا ئەنجام دا.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی پەیامی دڵنیاکەرەوە دەدات

WEDNESDAY, 30 SEPTEMBER 2026 15:09:46

دکتۆر عرفان عەزیز

 
سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

WEDNESDAY, 30 SEPTEMBER 2026 13:09:02

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی، بەهۆی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان کۆتایی هەرێمی کوردستان نییە و پێشمەرگە بۆ بەرگری ئامادەیە.

 
سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لە عێراق ڕاگەیاند

WEDNESDAY, 30 SEPTEMBER 2026 11:09:16

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ـی ئەیلوولی 2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لە عێراق ڕاگەیاند.

 
مەسروور بارزانی: كۆتاییهێنانی ئەركی هێزی هاوپەیمانان، مانای كۆتاییهێنانی پەیوەندیی نییە لەگەڵ ئەو دۆستانەمان

WEDNESDAY, 30 SEPTEMBER 2026 11:09:03

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی یەكەم كۆگای هاوچەرخی پارچە یەدەگەكانی ئۆتۆمبێلی تویۆتا بەناوی (هەولێر مۆتۆر سیتی) لە هەولێر دانا.

 
لە حاجی ئۆمەران مەراسیمی یادی ٥٥ ساڵەی هەوڵی تیرۆرکردنی بارزانی نەمر بەڕێوەچوو

WEDNESDAY, 30 SEPTEMBER 2026 09:09:33

حاجی ئۆمەران-KDP.info- دوێنێ سێشەممە، لە سنووری لێژنەی ناوچەی حاجی ئۆمەران، بە ئامادەبوونی فەرماندەیی سەربازی، بەرپرسانی حزبی و حکوومی و پێشمەرگە دێرینەکانی شۆڕشی ئەیلوول، مەراسیمێکی تایبەت و شایستە بە بۆنەی تێپەڕبوونی ٥٥ ساڵ بەسەر هەوڵە ناکامەکەی تیرۆرکردنی ڕابەری نەتەوەیی کورد، بارزانی نەمر بەڕێوەچوو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact