Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 19 MAR 2026 14:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"ھەزار جار بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم"
| KDP.info


ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر پرۆسەی ڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت و ھاووڵاتییانیش ئەم یادە بەرز ڕادەگرن، دەشڵێن: ھەزار جار ئامادەین بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان.

نەوزاد حاجی شووشە، ھونەرمەندی شاری ھەولێر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بۆ سەربەخۆیی کوردستان و دروستبوونی دەوڵەت ھەمیشە ئامادەم بۆ دەنگدان، تا کوردیش وەک میللەتانی دیکەی جیھان ببێتە خاوەن کیانی سەربەخۆ، کێ ھەیە کوردبێت و حەزنەکات ببێتە خاوەن دەوڵەتی خۆی، وەک ھونەرمەندێک ئامادەم بەخوێن دەنگ بدەم لەپێناو بەدیھێنانی دەوڵەتی کوردی.

دەریا شێروانی چالاکوانی مەدەنی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ڕیفراندۆم یەکێکە لە دەستکەوتە مەزنەکانی گەلی کورد و لە ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوول میللەتی کورد بڕیاری خۆی ئاشکراکرد، چیدی ئامادەنییە ژێردەستە بژیت، تا میللەت نەگات بە ئامانج شۆڕش و تێکوشان کۆتایی نایەت و ھەزار جاری دیکەیش دووبارە بکرێتەوە ھەر دەڵێین بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان.
کارۆخ محەمەد، گەنجێکی دیکەی شاری ھەولێرە، ئەویش بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە رۆژی ٢٥ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٧ کە ڕۆژی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم بوو بەھۆی تەمەنمەوە نەمتوانی بەشداری پرۆسەکە بکەم و ئەو شانازییەم پێ نەبڕا، ئێستا حەز دەکەم مێژوو دووبارە ببێتەوە بۆ ئەوەی منیش وەک گەنجێک بەشداری ریفڕاندۆم بکەم و بۆ ھەتا ھەتایی شانازی بەخۆمەوە بکەم.

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

سروە ڕەسوڵ بۆ KDP.info: کێشەی ئەو ھاووڵاتییانەی گیریان خواردبوو چارەسەر کرا

THURSDAY, 19 MARCH 2026 14:03:43

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی و قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، دوای داخستنی فرۆکەخانەکان، توانرا کێشەی ئەو کەسانەی گیریان خواردبوو لە ناوخۆی ھەرێم و دەرەوە چارەسەر بکرێت و بگەڕێنەوە.

وەزارەتی بازرگانی بۆ KDP: ٢٠٠ شوێن لە مانگی ڕەمەزاندا بەهۆی سەرپێچییەوە سزادراون

THURSDAY, 19 MARCH 2026 12:03:28

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە مانگی ڕەمەزاندا چاودێرییەکی چڕی بازاڕ کراوە و سزای هەر شوێنێک دراوە کە هەوڵی قۆرغکاریی دابێت، دەشڵێت، "نزیکەی ٢٠٠ شوێن بەهۆی سەرپێچی و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان سزادراون.

 
ماڵپەڕی KDP.info پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ یەکەم ڕۆژی جەژن بڵاودەکاتەوە

THURSDAY, 19 MARCH 2026 11:03:25

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئەمشەوەوە ئاسمانی هەرێم دەکەوێتە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکی بارانبارین و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.

 
یەکێتیی زانایان لە ڕێگەی KDPیەوە پرسی ئەنجامدانی نوێژی جەژن و هەینی یەکلایی دەکاتەوە

THURSDAY, 19 MARCH 2026 10:03:53

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، دوودڵییەک لەنێوان هاووڵاتییاندا بڵاوبووەتەوە، کە گوایە پێویست ناکات لە یەکەم ڕۆژی جەژن دا بەشداری لە هەردوو نوێژی بەکۆمەڵی جەژن و هەینی بکرێت، بەڵام نوێژی جەژن نابێتە جێگرەوەی نوێژی هەینی. 

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی (ئارام جەباری) دەکات

WEDNESDAY, 18 MARCH 2026 23:03:21

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (مەهدی ئەحمەد مامە جەباری) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact