Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 10 OCT 2026 21:01 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕیفراندۆم هەنگاوێكی مێژوویی بوێرانە بوو
| KDP.info


سه‌لام عه‌بدوڵڵا

لە 25/9/2017 گەلەكەمان، زۆرینەیەكی بەرچاو، لەو ڕۆژەدا دیواری ترس و دڵەڕاوكێی ڕووخاند و ڕووی كردە سندووقی دەنگدان بۆ یەكەمین جار، بڕیاری خۆی بە شێوازێكی شارستانیانە و دیموكراتیانەدا، دەنگی بە چاره‌نووسی خۆی دا كە تا ئەو ساتە ئاوا بە ئاشكراو بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە، ئاشتیخوازنە، مۆڵەتی پێنەدرابوو.

ئەگەرچی دەوڵەتی عێراق كە بە بڕیاری هاوپەیمانانی براوەی جەنگی یەكەمی جیهانی و بە تایبەتی ئینگلیزەكان پێكهێنرا بوو، كە كورد نە بەشداری لەو پڕۆسەیەدا كردبوو نە ڕازیش بوو بەو دەوڵەتەی لەمەودوا ناونرا عێراق، چونكە كورد بە سەركردایەتی شێخ مەحمودی نەمر (1878 – 1956) لە هەوڵ و تەقەلای ڕۆنانی دەوڵەتێكی كوردی دا بوو كە لەمەو دواش هەر بە دەستی هێزو چەكی ئینگلیزەكان لە نێو برا، لەگەڵ ئەوەشدا، لەمەودوا، بە زۆرەملێ بەم عێراقەی ئێستاوە لكێنرا كە لە دامەزراندنییەوە، تا ئەمڕۆ كورد نەك نەبوو بە هاوبەشێك لەم دەوڵەتەدا و نەبووە خاوەنی مافە زەوتكراوەكانی لە ماوەی ئەم سەد ساڵەی مێژووی ئەم دەوڵەتە سەقەتەدا، بەڵكو لەو ڕۆژەوە دووچاری چەندین جۆر لە مامەڵەی خراپ و سەركوتكردن و زوڵم و ناهەقی بووەتەوە كە تا ئاستی بەكارهێنانی چەكە قەدەغەكراوەكان دژی، لە چەندین قۆناغدا، بەكارهێنراوە، ئەمە جگە لە هەوڵی كۆقڕكردنی گەلەكەی لە پرۆسەی بەدناوی ئەنفالەكاندا كەلەبەر چاوی هەموو جیهاندا دەرهەقی دەكرا و بەرامبەر ئەو تاوانە بێ وێنه‌یه‌ش تەنانەت لە دەوڵەتە ئیسلامییەكانیشەوە نووزەیەك لە بەرژەوەندیی ئەم گەلە ستەمدیده‌یه‌ نەبیسترا. 

ئێمەی گەلی كورد، لەم عێراقەدا، هەموو جۆرە، حكومڕانییەكمان، لەماوەی ئەم سەد ساڵەدا تاقی كردەوە، هیچ جیاوازییەكی بنەڕەتی و ئەرێنیمان لە غەیری ناهەقی بە شێوازی جۆراوجۆر نەدیت و هەر هەموویان لەسەر چەوساندنەوەو مافخورانمان دژایەتی مافەڕەواكانمان كۆك و ته‌باو هاوڕاو وەك یەك بوون، جا بە بۆردومان و هێزی سەربازی و چەكی كوشندە بووبێ یان بە بودجە و مووچە بڕین و بەردەوامی عەرەباندن و گۆڕینی دیموگرافی و شێواندنی مێژوومان بوو بێت. بۆیە هەر كە مۆڵەت ڕەخسا گەلەكەمان ئەو بڕیارە بوێرانەی لەم ڕۆژە پیرۆزەدا ڕۆژی ڕیفراندۆم، بە زۆرینەی دەنگ 92.7% بۆ سەربەخۆییدا.

دیارە ڕێژەیەكی یەكجار كەمیش كە 7.3% بە نەخێر دەنگی دژ بەم پرۆسە پیرۆزە دا چونكە ئەوەش ڕاستە كە لە نێوان هیچ نەتەوەیەكدا مەرج نییە سەد دەرسەدی بە ئاگاو بەهۆش خاوەن ئاوەز بێت.

بۆیە ئەو ڕۆژە‌ لە دیرۆكی نەتەوەكەماندا، بە ڕۆژێكی مێژوویی و بڕیارێكی گەلێك بوێرانە و گرنگ لە قەڵەم دەدرێ، هەر بۆیە هەتا ئەم گەلە زیندووە بە هەموو ئامانجەكانی خۆی دەگات و دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی وەك هەموو گەلانی دی بنیات دەنێت، ڕۆژی ڕیفراندۆم بە شاڕۆژی مێژوویی خۆی و بەشانازییه‌وه به‌رامبه‌ر هه‌موو جیهان، پێناسە دەكات.

 




دوایین هەواڵەکان

ئەکبەر حەیدەر: بڕیاری ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکان ئاسانکاریی باشی بۆ کادیرانمان دروست کردووە

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 17:10:15

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ئاماژە بە ئەنجامی گۆڕانکاری و ڕێکخستنەوە ئۆرگانییەکانی حیزب دەکات و ڕایدەگەیەنێت، گواستنەوەی لقەکەیان بۆ سەر مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان-خانەقین ئاسانکاریی زۆری بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی کادیران و ئەندامان دروست کردووە و خزمەتکردنی خەڵکی ناوچەکەی خێراتر کردووە.

 
د. ناڤسەر نووری بۆ KDP.info: مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 15:10:09

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوولا، بڕیارە مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانین."

 
هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact