Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 14 OCT 2026 00:11 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"هەماهەنگی پێشمەرگە و سوپای عێراق، جموجۆڵی داعشی کەمکردووە"
| KDP.info


هەولێر_KDP.info_ ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان: دەڵێ،  هەبوونی هەماهەنگی بەردەوامی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان گرنگی زۆری هەیە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی جولە و کردەوەکانی داعش، بۆیە هیوادارین ئەو هەماهەنگییە بەردەوام بێت.


بابەکر زێباری، ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ  ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: هەبوونی هەماهەنگی لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن زۆر گرنگە بەتایبەت لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی هەیە، بۆ ئەوەی بتوانن پشکنین بۆ ناوچەکان بکەن و  بەدوای تیرۆرستانی داعشدا بگەڕێن، بەمە جموجۆلی داعش کەمدەبێتەوە و نەتوانن کردەوەی تیرۆرستی ئەنجام بدەن، چونکە داعش لە زۆر لە ناوچەکان بەتایبەت ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی هەیە شوێنی حەوانە و مەشق و ڕاهێنان و خۆحەشاردانیان هەیە، بۆیە ئەم هەماهەنگییە وا دەکات نەتوانن ئەوکارانە بکەن کە مەبەستیانە.
بابەکر زێباری گوتیشی: ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن و هەماهەنگی بەردەوامی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق وای کردووە کردووە جموجۆڵەکانی داعش لە ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کەمبێتەوە.
زێباری باسی لەوەشکرد: هیچ کێشەیەک لەبەردەم دەستبەکاربوون و چوونی هەردوو لیوای هاوبەشی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق نەماوە و لەماوەیەکی زۆر نزیک و دوای چوونیان بۆ مەشق و ڕاهێنان دەستبەکار دەبن، ئەوەش هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ ئەوەی هیچ بۆشاییەکی ئەمنی لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق نەمینێت و چەکدارانی داعش نەتوانن ئەو ناوچانە بۆ خۆیان بەکار بێنن.

بڵند ئیبراهیم
 




دوایین هەواڵەکان

ئەکبەر حەیدەر: بڕیاری ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکان ئاسانکاریی باشی بۆ کادیرانمان دروست کردووە

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 17:10:15

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ئاماژە بە ئەنجامی گۆڕانکاری و ڕێکخستنەوە ئۆرگانییەکانی حیزب دەکات و ڕایدەگەیەنێت، گواستنەوەی لقەکەیان بۆ سەر مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان-خانەقین ئاسانکاریی زۆری بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی کادیران و ئەندامان دروست کردووە و خزمەتکردنی خەڵکی ناوچەکەی خێراتر کردووە.

 
د. ناڤسەر نووری بۆ KDP.info: مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 15:10:09

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوولا، بڕیارە مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانین."

 
هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact