Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 5 SEP 2026 07:04 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

گەڕانەوە بۆ تیروانینی سەرۆک بارزانی تاکە چارەیە"
| KDP.info


ئالان پیرێ، شڕۆڤەکاری دیاری سیاسیی دەڵێت: ئەو ڕێککەوتنانەی بۆ چارەسەری دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان لە ژێر چادوێری سەرۆک بارزانیدا کرابوون گەلێک گرنگ بوون، دەبواییە جێبەجێ بکرێن، دەبێت بەڕێوبەری خۆسەریش نەرمی بنوێنێت لەگەڵ ئەو پارت و سیاسییانەی لەگەڵ ئەوان جیاوازن، بۆ ئەوەی ئەوانیش کار و خەباتی سیاسیی خۆیان بکەن.

ئالان پیرێ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دەبوایە ئەم ڕێککەوتنانە جێبەجێ کرابان و دواتر بۆ هەموو شتێک دەتوانرا گۆڕانکاری لە نێویاندا بکرێت، چونکە ئێستا زۆر لایەن و گروپ لە سوریا هەنە، هەرچەندە پێدەچوو ئەم ڕێککەوتنە ئاڵۆزی بە خۆییەوە دیتبا بەڵام بۆ کورد گرنگییەکی گەورەی هەبوو و دەیتوانی کوردەکان یەکبخات.

گوتیشی: ئێستا ئەنەکەسە لە دەرەوە کاری سیاسەت دەکات، بەڕێوەبەری خۆسەریش لەسەر ئەرد کاری بەڕێوەبردن دەکات، ئەم دووانە ئەگەر یەکگرتووبوونایە دەبوونە تەواوکەری یەکتری، بۆ لێک نزیکبوونەوەیان هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدیش هەبوون، ئێستاش تاکە چارەسەر گەڕانەوەیە بۆ ئەو تیڕوانینە.


سەرۆک مەسعود بارزانی، لە کتێبی نوێ (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد) بەرگی شەشەم ٢٠٠٣-٢٠١٦ـدا کوردستان و عێراقی نوێ ''بەشی دووەم'' ــدا، باسی ڕێککەوتنی ئەنەکەسە و پەیەدە دەکات لەگەڵ هەردوو لایەنی ئەنەکەسە و تەڤدەم(پەیەدە) کۆبوومەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پێمڕاگەیاندن پێویستە هەردوولاتان یەکگرتوو و یەکهەڵوێست بن لەسەر میکانزمی هاوبەشی کارکردن ڕێکبکەون بۆ ئەوەی بتوانین زیاتر هاوکاریتان بکەین و یارمەتیتان بدەین.

لە ڕۆژی ٢٢ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٤ـدا لە دهۆک ڕێککەوتنی هەردوولا ئیمزاکرا و ئێمەش لە ڕێوڕەسمی ئیمزاکردنی ڕێککەوتنی ئەنەکەسە و پەیەدەدا ئامادەبووین بەڵام بەداخەوە لەگەڵ گەیشتنەوەیان بۆ ئەودیوی ڕووباری دیجلە، پەیەدە پاشگەزبووەوە و هەمان هەڵسوکەوت و ڕەفتاری پێشوویان دووبارە کردەوە و ڕیککەوتنەکەی تێکدا و هەڵیانوەشاندەوە.

پیرێ ئاماژەیشیدا: ئێستاش دەرگاکان کراوەن بۆ نزیکبوونەوەیان چونکە لە ساڵی ٢٠١٢ ـەوە سەرۆک بارزانی کاری بۆ نزیکبوونەوەیان کردبوو و دەستپێشخەریشیان کرد بۆ ئەنەکەسە و پەیەدە، ئەگەر نزیکی یەک بن دڵی سەرۆک خۆش دەبێت، دواتر هەوڵی تریش هەبوو لەم ساڵانەی دواییدا.

لە کۆتاییشدا گوتی: پێویستە ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ ئەنەکەسە خۆی نزیک بکاتەوە چونکە دۆخی سوریا نائارامە و ئەمە دەبێتە هێزێک بۆ تەڤگەری سیاسیی کورد لە سوریا، چارەسەری کێشەی کوردیش لەو وڵاتەدا پێوستی بە چارەسەری دۆخی سوریایە، لەسەر هەردوو لایەن پێویستە دەستپێشخەری بکەن و ئەم هەلە لەدەست نەدەن.

کـــاروان باعەدری




دوایین هەواڵەکان

٥-٩-١٩٨٨ و سەركەفتنەكا مەزن

SATURDAY, 05 SEPTEMBER 2026 00:09:41

سەباح بەیتۆڵا

 
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

FRIDAY, 04 SEPTEMBER 2026 20:09:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراھیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، خوالێخۆشبوو، نەوەی ڕێبەری نیشتمانی و ئایینی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی بوو؛ نموونەی دینداری و خوداپەرستی و چاکەخوازی و لە ھەمانکاتدا کەسایەتیەکی دیار و گەورەی ناو بنەماڵەکەمان بوو.

​وەزارەتی ناوخۆ بۆ KDP.info باسی پڕۆژەی ڕیفۆرمی ٤ ساڵەی پۆلیس دەکات

FRIDAY, 04 SEPTEMBER 2026 20:09:00

ھەولێر-KDP.info- بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ئەدای ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ڕێکخستنەوەیان بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی ستراتیژیی چوار ساڵەی بۆ چاکسازیی بنەڕەتی لە پێکھاتە و شێوازی کاری پۆلیسدا دەستپێکردووە، پڕۆژەیەک کە ئامانجی سەرەکیی گۆڕینی فۆرمی تەقلیدیی پۆلیسە بۆ ھێزێکی سەردەمییانە و لەخزمەت ھاووڵاتییاندا.

 
نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو نەزیفە ڕەشید بەگ سیامەنسووری دەکات

FRIDAY, 04 SEPTEMBER 2026 10:09:14

هەولێر -KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو خاتوو نەزیفە ڕەشید بەگ سیامەنسووری، هاوسەری شەهید مەلا عەزیز سیامەنسووری، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کرد و هاوخەمیی خۆی بۆ دەربڕین.

 
مامۆستایانی ئایینی بۆ KDP.info: پاراستنی باڵندە و ئاژەڵ و دارستانەکان ئەرکێکی شەرعییە

FRIDAY, 04 SEPTEMBER 2026 09:09:02

سلێمانی-KDP.info- لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، بە گرنگییەکی زۆرەوە باس لە پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی سروشت کراوە. مامۆستایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە زیاننەگەیاندن بە دارستانەکان، ئاژەڵان و باڵندە کێوییەکان ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکە، هاوکات پابەندبوون بە ڕێنمایی و یاساکانی حکوومەت لەم بوارەدا، هاوتای جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پەروەردگارە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact