بەغدا_KDP.info_ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد: حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی لە ئەستۆدایە و هەوڵدەدرێت تامانگی 12مووچەی فەرمانبەران دابین بکرێت. دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: 120ئیمزامان کۆکردۆتەوە بۆ ئەوەی هەمواری ئەو بڕگەیە بکەین مووچەی فەرمانبەران جیابکرێتەوە لە ئینفاقی فعلی، هاوشێوەی شارەکانی دیکە، چونکە چۆن ئینفاقی فعلی بۆ پارێزگاکانی دیکە حیساب نەکرێت بۆ هەرێمی کوردستان حیساب بکرێت، ئەوە دەکەینە پڕۆژەیەک بۆ ئەوەی لە پەرلەمان هەموار بکرێتەوە و ئیستیجابەیەکی باشیش هەیە لەلایەن ئەو پەرلەمانتارانەی کاتی خۆی بەلاڕێیاندا برد و ئەوە ئەنجامەکەی بوو، ئێستا هەمووان هاوڕان نابێت قووتی خەڵک تێکەڵ بە کێشەی سیاسی بکرێت، بۆیە بەرەو هەموارکردنەوەی ئەو بڕگەیە دەچین، هەوڵەکان بەو ئاراستەیەن مووچە تا مانگی 12دابین بکرێت. جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتیشی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو مووچانەی لە ئەستۆیەتی دابینی دەکات، ئێستاش باسی لەوە کردووە مووچەی مانگی حەوت و هەشت و نۆ دەدرێت و ئێمەش هەوڵدەدەین ئینفاقی فعلی جیابکرێتەوە و مووچەکانی دیکەش دابین بکرێت. گوتیشی: حکوومەت هەموو ڕێکارە یاساییەکانی لەبەرچاو گرتووە بۆ ئەوەی هیچ بیانوویەک نەمینێت و پارە ڕەوانە بکەن، چونکە ئەو پارەیەی ڕەوانە دەکرێت بە قەرزە، ناردنی پارەش لەلایەن هەردوو بانکی ڕافیدەین و ڕەشید دەدرێت و ڕێکارەکان تەواو بێت پارەکە ڕەوانە دەکرێت.
بڵند ئیبراهیم
بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٤ـی ئایاری ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان, لە چوارچێوەی زنجیرە کۆبوونەوە و دیدارە دیپلۆماسییەکانیدا لە پایتەختی فیدڕاڵی، لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە.
زهری نهوزاد
بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی کۆبووەوە، لە دیدارەکەدا جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.
بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ھاوپەیمانیی تەسمیم، ھاوڕابوون لە سەر پێویستیی پەرەپێدان و بەھێزکردنی ھاریکاری، پەیوەندیی و کاری ھاوبەش لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و پاراستنی مافەکانی گشت پیکھاتەکان.
ھەولێر-KDP.info- لە ھەولێر بەئامادەبوونی نوێنەری "سەرۆک بارزانی" پەردە لەسەر ناوی دوو شەقام بە ناوی دوو تێکۆشەری مەزنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان لادرا.
ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی هەینی 24ی نیسانی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەنجا و دووەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا پەیامێکی راگەیاند ئەمە دەقەکەیەتیی:
ھەولێر-KDP. info- ڕۆژی هەیینی، 10ی نیسانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی لە بارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.