Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 10 OCT 2026 19:43 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حزبه‌كانی كوردستان په‌یامێك بۆ سه‌رۆك بارزانی ده‌نێرن
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆك بارزانی پشتیوانی گرنگی سه‌رجه‌م حزبه‌ كوردستانییه‌كانی كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ به‌غدا یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵویست بن و گرفته‌كان تیپه‌رێنن، زۆر له‌ هێزه‌ سیاسییه‌كان ده‌ستخۆشی له‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن كه‌ توانی یه‌كگرتوویی ناوماڵی كورد بپارێزێت.

سه‌رۆك بارزانی، رۆڵێكی گرنگ و كارای هه‌بوو له‌وه‌ی سه‌رجه‌م حزبه‌ كوردستانییه‌كان له‌ چوارچێوه‌یه‌کدا ڕێكبخات و به‌ یه‌ك شاند بچنه‌ به‌غدا به‌ مه‌بەستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ تیمی حكوومه‌تی عێراق و ئەو هێز و لایه‌نه‌ سیاسییانەی عێراق به‌شدارن له‌ حكوومه‌تی عێراق. 

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ مەسڕور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بە یاوەریی شاندێكی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و هەریەك لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، یاوەریی مەسرور بارزانیان كرد، له‌ هه‌مان رۆژدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له‌ نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان و عێراق ئه‌نجام درا، دواتر سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان رایگه‌یاند: ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ جەنابی سەرۆک وەزیران و سەرکردەکانی دیکەی عێراق، بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان. 

له‌هه‌مان رۆژدا شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م دیدارانه‌یان ئه‌نجام دا:

یه‌كه‌م: کۆبوونەوەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانی.

دووه‌م: كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركۆكۆماری عێراق، سه‌رۆكوه‌زیران ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێز لەتیف ڕەشید، سەرکۆماری عێراق، تاووتوێی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدامان کرد، هەروەها گفتوگۆمان لەسەر دۆخی کەرکووک و شنگال و کێشە داراییەکان کرد.''

سێیه‌م: كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سڕور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری لەگەڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نه‌سڕ. 

چواره‌م: كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سڕور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق .

پێنجه‌م: كۆبوونه‌وه‌ی مەسڕور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراقی.

شه‌شه‌م: كۆبوونه‌وه‌ی مەسڕور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح.

حه‌وته‌م: كۆبوونه‌وه‌ی مەسڕور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا.

له‌باره‌ی گرنگی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و شانده‌وە، ئه‌مرۆ 17ی سێپتێمبه‌ر لە ده‌رئه‌نجامی ئه‌و گفتووگۆیانه‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بریاری دا به‌ ناردنی 700 ملیار دیناری مانگانه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی سێ مانگ، ئومێد خۆشناو ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ كرا جێگای ده‌ستخۆشییه‌ كاك مه‌سڕوور بارزانی به‌یه‌ك ده‌نگی و كۆده‌نگی له‌نێوان حزبه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ توانی له‌ به‌غداوه‌ جوڵه‌یه‌ك بكات به‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی كوردستان بنێردرێت، ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی هه‌وڵ و ماندبوونی سه‌رۆك وه‌زیران و تیمه‌كه‌یه‌تی له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، پارتی دیموکراتی كوردستان و كاك مه‌سڕوور بارزانی خه‌مخۆرانه‌ هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ گه‌لی خۆیان ڕاشكاو بوون و له‌گه‌ڵ به‌غداش به‌رده‌وام له‌ گفتوگۆدا بوون بۆ ئه‌وه‌ی شایسته‌كانی فه‌رمانبه‌ران بنێردرێت، ئه‌وه‌ی پێویسته‌ باس بكرێت رۆڵ و گرنگی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بوو له‌ كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ڕه‌نگ به‌شداربن له‌ گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا، سه‌رۆك بارزانی ڕۆڵی گرنگ و كارای بینی له‌وه‌ی پرۆسه‌ی گفتوگۆكان له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ ئامانجی باش بگات. 

گوتیشی: گه‌لی كوردستان هه‌میشه‌ چاوی له‌ سه‌رۆك بارزانییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی حزبه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان له‌یه‌ك خاڵدا كۆبكاته‌وه‌، سه‌رۆك بارزانی به‌ حوكمی ئه‌زموونی سه‌ركردایه‌تی و مه‌رجع بوونی ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڵكشان و داكشان و گۆڕانكاریانه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌ و خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ بۆ دۆخه‌كان بۆیه‌ له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌ عێراقییه‌كانیشه‌وه‌ گوێی لێگیراوه‌ و ڕێزی تایبه‌تییان بۆ بۆچوون و گوتاره‌كانی هه‌یه‌.

هاوكات شاڵاو عومه‌ر، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: چوونی ئه‌و شانده‌ بۆ به‌غدا جێگای دڵخۆشییه‌ و به‌یه‌ك تیم و به‌یه‌ك گوتاره‌وه‌ بۆ به‌غدا به‌هێزتر ده‌بین وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ بینیمان، پێشووتریش له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێز وه‌زیری شه‌هیدان عه‌بدوڵای حاجی مه‌حموود، داوای كردبوو یه‌ك تیمی حكوومه‌ت به‌ سه‌رۆكایه‌تی كاك مه‌سڕوور بارزانی و كاك قوباد بچنه‌ به‌غدا داوای مافی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن، ئامانجی ئێمه‌ وه‌ك حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌یه‌ گه‌لی كوردستان یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ڕه‌نگ بێت بۆ داكۆكیكردن له‌ مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان و ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان به‌ته‌بایی دێته‌ دی.

ڕایشیگه‌یاند: به‌م یه‌كده‌نگییه‌ هێزی كورد ده‌رده‌كه‌وێت، كاك مه‌سعود بارزانی یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ركرده‌ كاریزما و قسه‌ رۆیشتنه‌كانی ناومه‌یدانی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و ئه‌زمونی باشی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی سیاسی، ئێمه‌ ده‌ستخۆشی له‌ كاك مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌ین كه‌ رۆڵی بینیووه‌ له‌ یه‌كگرتن و یه‌كهه‌ڵوێستی حزبه‌ سیاسیه‌كان. 

هه‌ر له‌و باره‌یەوه‌ ئه‌حمه‌د پیرۆت، ئه‌ندامی جڤاتی گشتی گۆڕان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ده‌ستخۆشی له‌ به‌رێز كاك مه‌سعود بارزانی و هه‌ركه‌سێكی دیكه‌ ده‌كه‌ین پەیامی ئاشتیی و ته‌بایی و یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستان ڕابگەیەنێت و کاری بۆ بکات، كورد به‌یه‌كڕیز و ته‌بایی ده‌توانێت سه‌ركه‌وتووبێت و ده‌سكه‌وتی زیاتر به‌ده‌ست بهێنێت.

ڕایشی گه‌یاند: دواین هه‌ڵبژاردنی كوردستان ده‌ركه‌وت پارتی دیموكراتی كوردستان هێزی یه‌كه‌مه‌ بۆیه‌ ئه‌ركی پارتی قورسه‌ و ده‌بێت هێزه‌كان كۆبكاته‌وه‌ و قوربانی بدات. 

هه‌ر ئه‌مرۆ له‌ په‌یامێكدا سه‌ركوه‌زیرانی کوردستان ڕایگه‌یاند: بە پشتبەستن بە خوای گەورە و ئیرادەی بەهێزی گەلەکەمان، توانیمان بەرگری لە مافی خەڵکی کوردستان بکەین و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ، بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی بگەینە ڕێککەوتنێکی گونجاو بۆ دابینکردن مووچەی هاووڵاتییان.

سوپاس بۆ پشوودرێژیی هاونیشتمانیانی خۆڕاگر کە متمانەیان بە حکوومەتەکەی خۆیان لە دەست نەدا.

سوپاس بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی کە پاڵپشت و ڕێنیشاندەرمان بوو لە زاڵبون بەسەر کۆسپەکاندا.

 



دوایین هەواڵەکان

ئەکبەر حەیدەر: بڕیاری ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکان ئاسانکاریی باشی بۆ کادیرانمان دروست کردووە

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 17:10:15

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ئاماژە بە ئەنجامی گۆڕانکاری و ڕێکخستنەوە ئۆرگانییەکانی حیزب دەکات و ڕایدەگەیەنێت، گواستنەوەی لقەکەیان بۆ سەر مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان-خانەقین ئاسانکاریی زۆری بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی کادیران و ئەندامان دروست کردووە و خزمەتکردنی خەڵکی ناوچەکەی خێراتر کردووە.

 
د. ناڤسەر نووری بۆ KDP.info: مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 15:10:09

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوولا، بڕیارە مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانین."

 
هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact