Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 6 SEP 2026 22:01 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕاگەیاندراوی كۆتایی كۆبوونەوەی فراوانی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان
| KDP.info


بەسەرپەرشتی جەنابی سەرۆك، كۆمیتەی ناوەندی پارتیمان ئەمرۆ چوارشەممە 12/7/2023 بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆك و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و ئەندامە یەدەكەكان و بەرپرسانی لقەكانی پارتیمان كۆبوونەوەی فراوانی خۆی ئەنجام دا.
دوای گفتوگۆ  و بیروڕا گۆڕینەوە لە سەر بابەتە هەنوكەیی و گرنگ و كاریگەره‌كان لە جیهان و ناوچەكە بە گشتی و، عێراق و كوردستان بەتایبەتی، ئەم تەوەرانەی خوارەوە مناقەشەكران و، بۆ ئەو بابەتانەی كه‌ پێویستبوو بریاریان بۆ وەرگیرا:

1. تەوەری یەكەم: بارودۆخی گشتیی نێودەوڵەتی: ڕووداوەكانی ئێستای جیهان بەشەڕ و بەهاوپەیمانی، گۆڕانی هاوكێشە سیاسی و عەسكەریەكان و قەیرانەكان لێكەوتەیان لەو ڕووانەوە بۆ سەر تەواوی دەوڵەتان هەیە و، سیاسەت و بەرنامەكانی ئەمریكا لە خورهەڵاتی ناوەراست بە شێوەیەكی گشتی بووەتە مایەی نیگەرانی هاوپەیمانەكان. بەشێك لەم لێكەوتانە راستەوخۆ هەندێكیش ناراستەوخۆ كاریگەریان لە سەر هەرێمی كوردستان هەیە.
2. تەوەری دووەم: بارودۆخی هەرێمایەتی: پەیوەندیمان لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێ‌ گفتوگۆی لە سەركرا و، بە پێویستزانرا ڕێز لە سەروەریی وڵاتان بگیرێ‌ و پاراستنی ئەمنیەتیان بە گرنگ دەزانرێ، نابێ‌ لە هەرێمەوە هەڕەشە ئاراستەی ئەو ووڵاتانە بكرێت و پێویستە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانمان لەگەڵ ئەو ووڵاتانە لە بواری سیاسی و ئەمنی و ئابووری لەبەرچاو بگیرێ‌ و بپارێزرێ‌.
3. تەوەری سێیەم: بارودۆخی عێراق: بابەتی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت باس كرا بەتایبەتی ئەو پاشەكشێیەی بەرامبەر پێكهاتەكانی نێو هاوپەیمانیەتیەكە هەستپێدەكرێ‌ و، جێبەجێنەكردنی مادەكانی ئەو رێككەوتن و هاوپەیمانیەی كە حكومەتی لە سەر تەشكیلكراوە جێی نیگەرانی جدیە و لێكەوتەی ئەم شێوە مامەڵەكردنە لەگەڵ هاوپەیمانیەتیەكە زیانی بۆ كۆی حوكمرانی عێراق دەبێت، بەڵام سەرەڕای ئەم پاشەكشێیه‌ی بەشێكی لایەنەكان كه‌ ڕوویداوە، پشتگیری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی فیدراڵی دەكەین و هیوادارین بەسەر ئاستەنگ و رێگریەكان سەركەوتووبێت لە جێبەجێكردنی كارنامەی كابینەكه‌ی كە رێككەوتنی لە سەركراوە.
4. تەوەری چوارەم: كۆبوونەوە پاڵپشتی بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە و هەنگاوەكانی بۆ چارەسەری كێشە و گرفتەكان لەگەڵ حكومەتی فیدڕال بەرزنرخاند و هەروەها هەوڵەكانیان لە چارەسەری بابەتی بوودجەو دابینكردنی مووچە و بژێوی ژیان و ئەمنیەتی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە پەسەندزانی.
5. تەوەری پێنجەم: تەوەری بارودۆخی ناوخۆی هەرێم: هەڵبژاردن و هەڵوێستی پارتیمان سەبارەت هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەو هەنگاوانەی كە تاكو ئێستا هاوێژراون لە سەرۆكایەتی هەرێم و كۆبوونەوە لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق، هەروەها هەنگاوەكانی پارتیمان بۆ ئاساییكردنەوەی بارودۆخی هەرێم و ڕەخساندنی كەش و هەوایەكی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بۆ ئەم مەبەستەش زیاتر رێكخستنەوەی پەیوەندییەكان لە نێوان لایەنەكانی بەشدار لە پرۆسەی سیاسی و رێككەوتن لە سەر رێكارە یاساییەكان. لەو پێناوەدا بەردەوامدەبین لە كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ لایەنەكان و هەوڵدەدەین ئاستەنگ و كێشەكان چارەسه‌ربكەین و ئیدارەی بارودۆخەكە بدەین بەشێوەیەك جیاوازییەكان ڕێگرنەبن لەبەردەم پرۆسەی هەڵبژاردن و سیاسی دا.
6. تەوەری شەشەم: بارودۆخی ناوخۆی پارتیمان: بەڕوونی باس لە شێوازی كاركردنی ئۆرگانەكان و كاركردنی هەڤاڵانی بەرپرس و كادیرەكان لەم قۆناغەدا كرا، بەتایبەتی گرنگیدان و پابه‌ندی بە پڕۆگرام و پەیڕەوی ناوخۆ، هەروەها بایەخدان بە بابەتی ئافرەت و گەنج و كەسوكاری شەهیدان و پێشمەرگەكان لە ئەولەویاتی كارەكان بێت. هه‌روه‌ها سەبارەت بەو پەلامار و هێرشانەی دەكرێتە سەر پارتی، دەبێ‌ هەوڵەكانمان لە ئاستی مێژوو و گەورەیی رێبازی بارزانی دابن و لە ئاستێك دابن كە ئاشتی كۆمەڵایەتی و پرنسیپەكانی ڕاگەیاندن ڕەچاوبكرێت.
لە لایەكی دیكەوە تەئكید لە پەیوەندیی ئەندامان و كادیرانمان لەگەڵ جەماوەر كرایەوە بۆ بەهێزكردنی هزری نەتەوەیی و نیشتیمانی، هەروەها هاندانی هەڤاڵانمان بۆ بەره‌نگاربوونەوەی هەندێ‌ دیاردەی دزێو كە تێكدەری بارودۆخی كۆمەڵاتی و خێزانین وەكو مادده‌ی هۆشبەر. لە كۆتاییدا تەئكید لە پەیرەوكردنی ڕێنماییەكان كرایەوە.


كۆبوونەوەی فراوانی كۆمیتەی ناوەندیی
                                            پارتی دیموكراتی كوردستان
                                          12/ 7/ 2023
                                              




دوایین هەواڵەکان

د.عەلی قەرەداغی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

SUNDAY, 06 SEPTEMBER 2026 14:09:12

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئیسلامی لە جیهان لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ سەرۆک مەسعود بارزانی، هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی عەبدولواحید بارزانی دەربڕی و ئاماژەی بەوە کرد، کە خوالێخۆشبوو کەسایەتییەکی ناسراو بووە بە تەقوا و کاری چاکە.

 
سەرۆکی ئیمارات سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

SUNDAY, 06 SEPTEMBER 2026 13:09:48

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و جێگرانی، بەبۆنەی کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، سەرەخۆشییان ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد.

 
یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات

SUNDAY, 06 SEPTEMBER 2026 13:09:30

هەولێر-KDP.info- یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دواییی کەسایەتیی ئایینی و نیشتمانی، خوالێخۆشبوو شێخ عەبدولواحید بارزانی، پرسەنامەیەکی هاوخەمیی ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات

SUNDAY, 06 SEPTEMBER 2026 12:09:33

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دواییی کەسایەتیی دیار و ناسراو، خوالێخۆشبوو عەبدولواحید بارزانی، پرسەنامەیەکی هاوخەمی و سەرەخۆشیی ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد.

 
بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، یەکەم ڕۆژی پرسەی عەبدولواحید بارزانی لە بارزان بەڕێوە دەچێت

SUNDAY, 06 SEPTEMBER 2026 12:09:56

بارزان-KDP.info- بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 06ـی ئەیلوولی 2026، یەکەم ڕۆژی پرسەی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی لە بارزان بەڕێوەدەچێت. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact