Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 2 MAY 2025 12:17 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"لە ڕۆژانی داھاتوو مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە نەینەوا دەکرێتەوە"
| KDP.info


بەرپرسی بەشی ھەڵبژاردنی پارتی لە مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوای پارتی ئاشکرایکرد، بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە نەینەوا تەواوبووە و لە چەند رۆژی داھاتوودا بە فەرمیی پارتی دەگەڕێتەوە  مووسڵ و مەکتەبی ڕێکخستن دەکرێتەوە.

سەیدۆ چەتۆ شنگالی، ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە نەینەوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: پارتی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی لە مووسڵ تەواو کردووە و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوودا بەشێوەیەکی فەرمیی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە نەینەوا بکرێتەوە و پارتی بگەڕێتەوە مووسڵ، بێگومان پارتیش وەک ھەر ھێزێکی دیکەی سیاسی لە چوارچێوەی یاسا مافی ھەیە مومارەسەی کاری پارتی خۆی بکات، بەتایبەتی لە شوێنێکی وەک نەینەوا.

بەرپرسەکەی پارتی گوتیشی: پارتی لە دامەزراندنییەوە تا ئێستا پێگەیەکی بەرفراوانی جەماوەی لە پارێزگای نەینەوا بە گشتی و شاری مووسڵ بەتایبەتی ھەبووە، بۆیە نەینەوا بۆ پارتی گرینگی خۆی ھەیە.

سەیدۆ چەتۆ شنگالی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: دوای کردنەوەی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوا پارتی بارەگاکانی دیکەیش لە مووسڵ و دەوروبەری دەکاتەوە و لق و ناوچەکانی پارتی لە سنوورەکە دەست بەکار دەبن، بەڵام لە قۆناغی یەکەمدا بارەگای مەکتەبی ڕێکخستن دەکرێتەوە کە ھەموو ئامادەکاریەکی بۆ کراوە.

قائید میرۆ
 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە دکتۆر محەمەد شوکری دەکات

THURSDAY, 01 MAY 2025 20:05:13

ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکی، سەرۆک بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەربەرھێنانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە کرد و ھاوخەمیی خۆی پێڕاگەیاند.

بۆ دروستکردنی چوار بەنداوی گەورە لە ھەرێم لیژنەی ھونەری پێکھێندراوە

THURSDAY, 01 MAY 2025 15:05:52

دھۆک -KDP.info- بەرێوەبەری بەنداوەکانی پارێزگای دھۆک گوتی "ھەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق ڕێککەوتوون بۆ ئەوەی چوار بەنداوی ستراتیژی لە ھەرێمی کوردستان دروست  بکرێن، ئێستا لیژنەی ھونەری لە نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق پێکھاتوون بۆ ئەوەی ڕێکارەکان تەواو بکەن، یەکێک لەو بەنداوانە بەنداوی مەنداوەیە." بەڕێوەبەری پێشووی ئاودێری ئاکرێش دەڵێت "بەنداوی مەنداوە زۆر گەورەیە و ھەولێر و دھۆکیش سودی لێ وەردەگرن." 

له‌ هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 200 هه‌زار كرێكار ده‌سته‌به‌ر كراون

THURSDAY, 01 MAY 2025 15:05:01

هه‌ولێر -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێ "تا ئێستا نزیكه‌ی 200 هه‌زار كرێكار ده‌سته‌به‌ر كراون، ڕه‌وشی كرێكاران زۆر باشترە به‌راورد به‌ ساڵانی ڕابردوو."

لە ھەرێمی کوردستان ٢٥ تیمی بیانی لە بواری شوێنەواری کار دەکەن

THURSDAY, 01 MAY 2025 13:05:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری کاروباری شوێنەواری لە ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ساڵانە لە ھەرێمی کوردستان نزیکەی ٢٥ تیمی بیانی کاری شوێنەواری دەکەن، کە لە ئێستادا ھەرێمی کوردستان خاوەن زیاتر لە شەش ھەزار پێگەی شوێنەوارییە و بەردەوامیش تیمی تازە دێن بۆ ئەوەی لە ھەرێمی کوردستان لە بواری شوێنەواری کار بکەن و ئێمەش گرێبەستیان لەگەڵ ئەنجام دەدەین.

 
پەیامی سەرۆکی حکوومەت بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

THURSDAY, 01 MAY 2025 10:05:00

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕۆژی جیھانیی کرێکاراندا دووپاتی دەکاتەوە کە داکۆکی دەکات لە مافی کرێکاران و پەیامی پیرۆزباییش ئاراستەی تەواوی کرێکارانی جیھانی کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact