Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 7 DEC 2025 13:14 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری لە کۆنفرانسی ساڵانەی پارتە دیموکراتەکانی جیھاندا دەکات
| KDP.info


بەریتانیا-KDP.info- ساڵانە کۆنفرانسی رێکخراوی پارتە دیموکراتخوازەکان ئەنجام دەدرێت و پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری کارای ھەیە ئەمیش بەئامانجی گەیاندنی پەیام و سیاسەتی سەرۆک بارزانی و پشتیوانی زیاتر بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان، ھەروەھا کۆنفرانسی ئەمساڵ لە بەریتانیا ئەنجامدرا و ھۆشیار سیوەیلی سەرۆکایەتی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد.

لە میانەی ئەو کۆنفرانسەدا شاندی پارتی پێکھاتبوون لە ھۆشیار سیوەیلی و علی پشدەری، کە چەندین دیدار و کۆبونەوەیان ئەنجامدا بە ئامانجی بەھێزکردنی پەیوەندییەکان و گفتوگۆ لە بارودۆخی ئێستای جیھان بە گشتی و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی و ئەو رووداوانەی کە کاریگەریان بەسەر ڕەوشی گەلی کوردستان و ھەرێمی کوردستان ھەیە.

لە میانەی ئەو دیدارانەدا جەخت لەسەر پیادەکردنی رێگای دیموکراسی کرایەوە بۆ ئەوەی سەقامگیری زیاتر لە جیھاندا دروست بێت و گەلانی جیھان بتوانن لە ئارامیدا بژین و پەرەسەندنی ئابووری و کۆمەڵایەتی بەردەوامبێت.

بەشێکی دیکەی دیدارەکان پەیوەست بوون بەو گرفت و کێشانەی کە ئێستا بووەتە لەمپەر لەبەردەم گەشەسەندن و گفتوگۆ بۆ بەھێزکردنی ھەماھەنگی بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان، ھاوکات پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئێستای جیھان و جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا و پەیوەندی نێوان چین و ئەمریکا کاریگەریان بەسەر بارودۆخی جیھان ھەیە لە تەواوی بوارەکاندا.  

لە پانێڵی کۆنفرانسەکەدا بەشداربووان باسیان لە ئەزموونی پێشکەوتن و گرفتی وڵاتانی خۆیان کرد، زۆربەی گرفتەکانی ئێستای وڵاتانی جیھان کاریگەری دەرەوەی سنوورەکانیان لەسەرە بۆیە بەشداربوان پێیان وابوو دەبێت ھەماھەنگی زیاتر ھەبێت بە ھاوبەشی رووبەڕویان ببنەوە، ھەروەھا بەشداربووانی کۆنفرانسەکە پێکھاتبوون لە چەندین کەسایەتی سیاسی و دیبلۆماتی دیاری جیھان لە نێوانیاندا ( Kolinda Grabar) سەرۆکی پێشووی کرواتیا و (Boris Johnson) سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا، و ( Stephen Harper) سەرۆکوەزیرانی پێشووی کەنەدا، و ( John Howard) سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئوسترالیا، (Lord William Hague)، و ( Petro Poroshenko) سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئۆکرانیا، و (Ben Hodges) سەرۆکی پێشووی سوپای ئەمریکا لە وڵاتانی ئەوروپا، و ( Mikulas Dzurina) سەرۆکوەزیرانی پێشووی سلۆڤاکیا، و (Sebastian Kurz) راوێژکاری پێشووی نەمسا، و (Erna Solberg )سەرۆکوەزیرانی نەرویج، و (Joharnnes Hahn) سەرۆکی پێشووی بڕیاردەری میزانیەی ئەوروپا و (Ranil Wickremesinghe) سەرۆکی سیرلانکا، و (Sebastian Pinera) سەرۆکوەزیرانی پێشووی چیلی، و ( Oleksii Goncharenko) ئەندام پەرلەمانی ئۆکرانیا، و ( Mohand Nasheed) سەرۆک پەرلەمانی مالدیف، و( Lord Michael Ashcroft) سەرپەرشتیاری (IDU) ، و ( Christopher Sununu) پارێزگاری ولایەتی ھەمشیری ئەمریکا، و ( Michael R.Pompeo) وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا، و ( Jmes Cleverly) ئەندام پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا.

جێگای ئاماژەیە رێکخراوی IDU لە ساڵی ١٩٨٣ لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا دامەزراوە و بارەگای سەرەکیان لە میوشنە، پێکھاتووە لە پارتە سیاسیەکانی(Center Right) ناوەندی میانرەو کە ٨٤ ئەندام لە خۆی دەگری و ٦٥ دەوڵەت بەشداری دەکات بە سەرپەرشتی (Stephen Harper) سەرۆکوەزیرانی پێشووی کەنەدا، وە لە ئەنجامی یەکگرتنەوەی دوو رێکخراوی نێودەوڵەتییە کە رێکخراوی ژنانی دیموکراسی و رێکخراوی گەنجانی دیموکراسین لەگەڵ ٦ رێکخراوی ڕەسەن کە پێکھاتوون لە ( یەکێتی ئەمریکای لاتینی و یەکیتی ئاشتی دیموکراسی ئاسیا و یەکێتی دیموکراسی کاربیاو یەکێتی دیموکراسی ئەفریقا و پارتی گەلی ئەوروپی و پارتی پارێزگاران و ریفۆرمخواز، کە لە وڵاتی بەریتانیا شاری لەندەن بە شداریان کرد لە بۆنەی بیرەوەی چل ساڵەی ( IDU ) کە ٣ ڕۆژی خایاند.

 




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی کارەبا بۆ KDP: بەرھەممان دەگاتە ٥ ھەزار و ٤٠٠ مێگاوات

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 12:12:38

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری بەرھەمھێنان و گواستنەوە لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، لەئێستادا دۆخی بەرھەمھێنانی کارەبا وەکو پێشووی لێھاتووەتەوە و پڕۆژەیەکی بەرھەمھێنانی کارەباش لە قۆناغی کۆتاییدایە، کە ھەزار و ٢٠٠ مێگاوات بەرھەم دێنێت، بەمەش کێشەی کەمیی کارەبا بە تەواوی چارەسەر دەبێت.

 
پسپۆڕانی گەشتوگوزار بۆ KDP: ھەولێر ئامانجی خۆی پێکا

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 10:12:30

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەڵای ھەولێر، دکتۆر یادگار محەممەد سەلیم لە ڕێی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە سوپاسی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستانی کرد، کە لە کابینەی نۆیەم جگە لە پڕۆژەکانی ڕووناکی و ئاو و خزمەتگوزاری، گرینگی بە کلتوور و شوێنەواریش داوە. 

 
گوھدار شێخۆ بۆ KDP: پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە زاخۆ سەرکەوتووانە کۆتایی ھات

SATURDAY, 06 DECEMBER 2025 21:12:00

زاخۆ-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەڵێت، کردنەوەی یەکەم پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ سەرکەوتووانە کۆتایی ھات، کە شەرەفێکی گەورە بوو بۆ ئێمە بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، ئەمەش تەنیا بۆ ئەمساڵ نییە و ساڵانە ئەو پێشانگایە دەکرێتەوە.

د. ھێمن ھەورامی پەیوەست بە بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی دەوحە زانیاری بۆ KDP دەخاتەڕوو

SATURDAY, 06 DECEMBER 2025 21:12:00

دەوحە-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە ٦-١٢-٢٠٢٥، د.ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، بەشداری لە کۆڕبەندی دەوحەی قەتەر دەکات، ھەروەھا ئەو پانێلەی کە قسەی لەسەر دەکات بابەتی بنیاتنانی ئاشتی و پەیوەندییە ئابورییەکانە، کە لە ناو ۲٤٠ قسەکەری بەشداربوو تەنھا کەسە لە کوردستانەوە بەشدارە.

 
محەممەد شوکری بۆ KDP: ھەرێمی کوردستان بەھێز بێت بۆ سەقامگیریی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست گرینگە

SATURDAY, 06 DECEMBER 2025 21:12:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پەیوەندیی سەرکردایەتیی سیاسیی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەھێزە، ئەمەش وای کردووە وڵاتی ئیمارات لە داھاتوودا لە ھەرێمی کوردستان کاری زۆر باش بکات، بەتایبەت لە بواری ئابووری، لەبەر ئەوەی نوێنەرێکی تایبەت بە ھەرێمی کوردستانیان دیاری کردووە بۆ کارکردن لە کوردستان و سیاسەتی سەرۆکی حکوومەتیش ئەوەیە، ھەرێمی کوردستان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکی بەھێز بێت.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact