Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 SEP 2026 02:00 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

یاسای لێبووردنی گشتی دەردەکرێت
| KDP.info


بەغدا -KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، پرۆژەیاسای لێبووردنی گشتی ئامادە دەکرێت، بەڵام سەرەتا لێبووردنی گشتی بۆ ژنانی ناو چاکسازییەکانی عێراق دەر دەکرێت، لەبەر ئەوەی ڕەوشیان زۆر خراپە و پێویستیان بە لێبووردنێکی گشتی ھەیە .

جوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پرۆژەیاسای لێبووردنی گشتی ئامادە دەکرێت و لیژنەی مافی مرۆڤ خەریکی ئامادەکردنی پرۆژەکەیە و لایەنە پەیوەندارەکانیش ڕەزامەندن لەسەر دەرکردنی پرۆژەیاسای لێبووردنی گشتی، بەڵام سەرەتا لێبووردنی گشتی بۆ ژنانی ناو چاکسازییەکانی عێراق دەر دەکرێت، لەبەر ئەوەی ڕەوشیان زۆر خراپە و پێویستە لێبووردنێکی گشتی بۆ ئەوان دەر بکرێت.''

جێگری سەرۆکی لیژنە مافی مرۆڤ دەشڵێت: "ڕەوشی ژنانی ناو چاکسازییەکانی عێراق بەگوێرەی پێویست نییە، چونکە یان تەمەنیان ھەڵکشاوە، یان ھەندێ نەخۆشی لەناویاندا بڵاو بووەتەوە و بە ھەر جورێک بێت نەخۆش بوونە و ڕەوشی چاکسازییەکان کاریگەرییان ھەبووە.''

جوان عەبدوڵڵا ڕوونی کردەوە: "نەک تەنیا چاکسازییەکانی ژنان لە عێراق وەک پێویست و بەگوێرەی ستانداری جیھان نین، بەڵکوو چاکسازیی پیاوانیش بە ھەمان شێوە پێویستی بە پێداچوونەوە ھەیە و دەبێت ڕەوشی چاکسازییەکان باشتر بکرێت لەوەی ھەیە، ئێمە کار بۆ باشترکردنی چاکسازییەکان دەکەین و لێبووردنی گشتی دەر دەکرێت.''

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

وەزیری ناوخۆ سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی بەھدینان دەکات و چەند بابەتێکی گرنگ تاوتوێ دەکرێن

FRIDAY, 18 SEPTEMBER 2026 15:09:00

دھۆک-KDP.info- ڕێبەر ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتە ناوەندی و وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە بەھدینان کرد و لەلایەن سەربەست لەزگین، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنەوە پێشوازیی لێ کرا.

 
دهۆک لە پلەی یەکەمە، هەولێر دووەم و سلێمانی ١٦٪ی بەر دەکەوێت

FRIDAY, 18 SEPTEMBER 2026 13:09:33

هەولێر-KDP.info- بەگوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەممووز، ئێستا 843 هەزار و 300 ئاوارە و پەنابەر لە چوارچێوەی 193 هەزار و 163 خێزاندا لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەژین، هاوکات بە گوێرەی ستانداری نێودەوڵەتی هەر پەنابەر و ئاوارەیەک ڕۆژانە پێویستی بە 2.7 دۆلارە بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانی ڕۆژانە.

 
شێرکاوەیی بۆ KDP.info: گوتاری ئەمڕۆی هەینی تەرخان دەکرێت بۆ پرۆسەی خوێندن و پەروەردە

FRIDAY, 18 SEPTEMBER 2026 11:09:55

هەولێر-KDP.info- ئەندامێکی بۆردی باڵای گوتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕاگەیاند، بە بۆنەی نزیکبوونەوەی وەرزی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان، ناوەڕۆکی گوتاری ئەمڕۆی مامۆستایانی ئایینی لە سەرتاسەری هەرێم، تەرخان دەکرێت بۆ گرنگیی پرۆسەی پەروەردە و خوێندن، لەگەڵ تیشکخستنە سەر ڕۆڵی مامۆستایان، دایکوباوک و قوتابیان.

 
مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حەجی پیرموس بێتکاری) دەکات

FRIDAY, 18 SEPTEMBER 2026 11:09:34

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتیی تێکۆشەر و پێشمەرگەی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان (حەجی پیرموس بێتکاری)، بروسکەیەکی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد.

 
نەخۆشخانەی ڕزگاری: سەردانیکردنی نەخۆش و هەبوونی هاوەڵی زیادە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە

FRIDAY, 18 SEPTEMBER 2026 11:09:56

هەولێر-KDP.info- نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕزگاری لە هەولێر، لە ئاگادارییەکی فەرمیدا هۆشداریی تووند دەداتە هاووڵاتییان لە دروستکردنی قەرەباڵغیی نەپێویست و ڕایدەگەیەنێت کە سەردانیکردنی نەخۆش و هێنانی هاوەڵی زیادە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact