Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 8 OCT 2026 17:40 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئامانج لە کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی چییە
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/5/2023، بە سەرپەرشتی سەرۆک مەسعود بارزانی و بە ئامادەبوونی دەیان کەسایەتی سیاسی کوردستانی و عێراقی و بیانی، لە بارزان یادگەی نیشتمانیی بارزانی دەکرێتەوە، کە مۆزەخانە بەشێکی سەرەکییە.

یادگەی نیشتمانیی بارزانی (بی ئێن ئێم) دەیەوێت ببێت بە سەنتەری زانیاری و لێکۆڵینەوە تاکوو نەوەی داهاتوو ئەو ئازار و ناخۆشییانەی نەوەی پێشوو لە یاد نەکەن. یادگەکە سپارد نامەیەکە کە ئاماژە بە مانەوەی گەلی کورد دەکات و نامەیەکی بەردەوامی پێکەوەژیانن و ئاشتی پیشان دەدات. سەردانیکەران و نووسەران دەتوانن لە رێژەیەکی بەرفراوانی سەرچاوەکان لە کتێبخانە و مۆزەخانەکە سوودمەند بن، لەگەڵ هەبوونی کتێبخانەیەکی ئەلیکترۆنی کە لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە بەردەست دەبێت. بی ئێن ئێم هەروەها شوێنی تایبەتی دابین کردووە بۆ سیمینار، کۆنفرانس، و پێشانگاکان. سەردانیکەران دەتوانن گەشتێک بکەن بەناو مێژوودا و لە هەمان کاتیشدا دەتوانن چێژ ببینن لە جوانی و دیزاینی مۆدێرنی یادگەکە کە ئاماژە دەکات بە سەرکەوتنی بەرخودانی سەدان ساڵەی گەلی کورد کە لە ئەنجامدا ئازادی بۆ گەلەکەمان دەستەبەر کرد.

دەربارەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی (بی ئێن ئێم)

یادگەی نیشتمانیی بارزانی دامەزراوەیەکی کولتووری هەرێمی کوردستانی عێراقە کە بۆ یادکردنەوەی گیانی پاکی مستەفا بارزانییە، سیمبولی جولانەوەیی بەرخودانی كوردان. بەپێی دیدگای مستەفا بارزانی بۆ کوردستانێکی یەکگرتوو، بی ئێن ئێم رێز لە هەموو ئەو سەرکردە کوردانە دەگرێت کە سەرکردایەتی هەڵمەتە گەورەکانی کوردیان کرد بۆ ئامانجی ئازادی هەمیشەیی. بی ئێن ئێم دامەزراوەیەکی کولتوورییە کە ئامانجی هۆشیارکردنەوەی هەموو لایەکە کە کۆمەڵەی کوردستان بە چییدا رۆشتوون و چۆن گەیشتوون بەم رۆژەی ئێستا تیایدان. هەروەها بەبیرهێنانەوەیەکە بۆ نەوەکانی کوردستان کە باو و باپیرانیان چۆن بە ناخۆشی و ئازاردا تێپەڕیوون بۆ بەدەسهێنانی مافەکانی ئەوان کە دەتوانن سەردانی ئەم دامەزراوەیە بکەن بەبێ هەبوونی هیچ ترسێک.

ئامانج

ئامانجی بی ئێن ئێم فێرکردن و پێزانینی نەوەی ئێستا و داهاتووە لەگەڵ دەرخستنی چێشتنی ئازارەکانی نەتەوەی کورد شان بە شانی بزووتنەوەی بارزانی و هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ یاساکانی پێکەوەژیان، مافی کەمینەکان، و پاراستنی سرووشت.

مۆزەخانە

مۆزەخانەکە بە وردەکارییەکی زۆرەوە دیزاین کراوە بۆ رەنگدانەوەی شاخ و ئەشکەوتەکان کە چەندین ساڵ وەکوو قەڵغانێک نەتەوەی کوردیان پاراستووە، میللەتی کورد هەمیشە ئاماژە بەوە دەدەن کە تاکە هاوڕێیان شاخەکانە بۆیە مۆزەخانەکە ماڵێکە بۆ ئەو هاوڕێ راستەقینانە. بی ئێن ئێم سەردانیکەرانی بەرەو گەشتێکی مێژووی دەبات بەناو رابردوودا لە رێگەی نمایشکردنی چەندین وێنە لە گەلەرییەکەی، و پیشاندانی کەل و پەلی مێژووی و چیرۆکێک کە بەپێی کاتی رووداوەکان رێکخراوە.

ژوورە ئەشکەوتەکە

ژووری ئەشکەوتەکە دیزاین کراوە وەکوو ئەو ئەشکەوتەی کە مستەفا بارزانی ماوەیەکی بەرچاوی ژیانی تێدا بردووەتە سەر. بارزانی و هاوەڵەکانی لە کاتی تۆپباران و شەڕەکاندا هەمیشە ئەشکەوتەکانیان بەکارهێناوە وەکوو حەشارگە. هەمیشە ئەشکەوتەکان وەکوو بەشێکی گرنگی ژیانی خەڵکی لادێکان دەمێنێتەوە لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان.

بەشەکانی بی ئێن ئێم

مۆزەخانەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی یەکێکە لە مۆزەخانە گشتگیرەکان و هەمەجۆرەکان، ئەم دامەزراوە هەوڵدەدات جێگەی رەزامەندی سەردانیکەرانی بێت. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەوەیە کە گۆڕەپانێکی گەورەی لە دەرەوە دابین کردووە کە دەتوانرێت چەندین بۆنەی کولتووری تێیدا ساز بکرێت. ئەم گۆڕەپانە گەورەیە کەش و هەواکەی زۆر هێمن و ئاسوودەی هەیە، کە جوانی سرووشتی ناوچەکە دەردەخات. مۆزەخانەکە سەردانیکەرانی بەرەو گەشتێکی روون دەبات بەناو رابردوودا کە زۆر چیرۆکمان بۆ روون دەکاتەوە.

یادگەکە ژوورێکی شانۆیی هەیە کە لەڕێگەی فیلمی دیکۆمێنتاری کورت پوختەیەکی مێژوویی بارزانی پیشان دەدات وە هەروەها گەلەرییەک کە کاری نیگارکێشە بەناوبانگەکانی ناوچەکە نمایش دەکات.

بی ئێن ئێم هەروەها هۆڵێکی کۆبوونەوە لە خۆ دەگرێت وە چەندین ژووری سیمینار بۆ هەموو جۆرێکی کۆنفرانس و سیمینار. یەکێک لە ئامانجەکانی ئەوەیە کە رێژەیەکی بەرفراوانی سەرچاوە دابین بکات بۆ لێکۆڵێنەران و خوێنەرە زانیاری خوازەکان.

یادگەی نیشتمانیی بارزانی، کتێبخانەیەکی هەیە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە کتێب و دۆکیۆمێنت لە خۆ دەگرێت. بۆ ئەوانەی کە ناتوانن سەردانی کتێبخانەکە بکەن وە زیاتر بە تەکنۆلۆژیا ئیش دەکەن، دەتوانن دەستیان بگات بە سەرچاوەکان لە کتێبخانەیەکی ئەلیکترۆنی. چەندین ژووری بچووک و گەورەی کۆبوونەوەی هەیە وە چەندین شوێنی حەوانەوە و کافتریایەکی گەورە کە دەکرێت تاکوو 300 کەس لە خۆ بگرێت. هەروەها کۆمەڵگەکە دەتوانێت بۆنەی جۆراوجۆر بە ئەنجام بگەیەنرێ کە لە جێگەی رەزامەندی ئێوە دابێت.




دوایین هەواڵەکان

د. ناڤسەر نووری بۆ KDP.info: مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 15:10:09

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوولا، بڕیارە مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانین."

 
هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 
ئەتروشی بۆ KDP.info: ڕێگە نادەین ڕەشنووسی بودجە بە زیانی مافەکانی گەلی کوردستان تێپەڕێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 11:10:00

​بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات لە ڕەشنووسی یاسای بودجەدا چەندین خاڵی نەرێنی و سزای نادادپەروەرانە بەرامبەر ھەرێمی کوردستان جێگیر کراون، جەختیش دەکاتەوە کە وەک فراکسیۆنە کوردییەکان لە ھەوڵی بەردەوامدان بۆ دروستکردنی ھەڵوێستێکی یەکگرتوو بە مەبەستی داکۆکیکردن لە شایستە داراییەکانی کوردستان.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact