Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 8 FEB 2026 01:15 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هەرێم هەیە و دەمێنێ
| KDP.info


سەلام عەبدوڵڵا

هەرێمی كوردستان نه دیارییەك بووه پێمان بەخشرا بێت و نه له هیچەوه هاتۆته كایه و بوونی خۆی سەلماندبێ و لەسەر پێی خۆی ڕاوەستا بێت، ڕاسته نكۆڵی له فاكتەری دەرەكی بۆ بونیادنانی هەرێم و پارێزگاری له بوون و بەردەوام بوونی ناكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا نابێت فاكتەری ناوخۆش كه داینامیكییەتی ئەو بوون و ڕاوەستانەی بەرامبەر ئالەنگارییەكانی ئەم (32) ساڵەی هەبووه لەبەرچاو نەگیرێت، كه ئەوەش له ئەنجامی خەبات و تێكۆشان و قوربانیدانی ئەم گەله كۆڵنەدەره كه هەمیشه له شەڕێكی نابەرامبەر دابووه لەگەڵ دوژمنان و ناحەزانی كه له ماوەی نزیك له سەدەیەكدا بوونی ئەمڕۆی خۆی پێ سەلماندووه. ئه‌گەر ئەو فاكتەره ناوخۆییه نەبوایه كه به خوێن و قوربانیدان نەخشەی بۆ داڕێژراوه هەرگیز، تەنیا، به فاكتەری دەرەكی ئەم هەرێمه نەدەهاتە كایەوه.

لەگەڵ ئەوەشدا، گەلەكەمان به چاوی ڕێز و قەدرزانینەوه دەڕوانێته هەموو ئەو لایەنانەی كه یارمەتیان داوین و پشتیوانی و ڕێنماییان بۆ بەرەو پێشەوەچوونی هەرێمەكەمان كردووین، سوپاسگوزارین.

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا و لەگەڵ ئەو هەموو بەرەو پێشەوەچوونانەی له هەرێمدا له زۆر بواردا به بەراورد به ساڵانی هەیمەنەتی دیكتاتۆریەت ڕوویانداوه كه بەراورد ناكرێت چونكه له دوای ڕاپەڕینه مەزنەكەی گەلەكەمان، ئێمه هاتینه سەر وێرانەیەك كه ڕژێمه سەركوتكەره، جیاجیاكانی، عێراق بەبێ جیاوازی و به بەردەوامی به ئاگر و ئاسن مامەڵەیان لەگەڵ خەڵكەكه و وڵاتەكەمان دەكرد و وەك داگیركەرێك بەرامبەر خاك گەلەكەمان هەڵسوكەوت و ڕەفتاریان دەكرد، بۆیه دەتوانین به شانازییەوه، دیاره به پشتیوانی هاوپەیمانان و كۆمەڵگەی دیموكراتی توانیمان ئەم هەرێمه لەسەر پێی خۆی ڕابگرین و تاڕادەیەكی باش بەرەو پێشەوه بەرین.

ڕاسته، ئەم پرۆسه دوورودرێژەش، بێ هەڵه و هەڵبەز و دابەز نەبووه و نابێت، بەڵام ویستی بیناسازی و كۆمەڵگەیەكی ئارام و دیموكراتی هەمیشه دروشمی سەرەكی لەم پرۆسەیەدا بووه و هەوڵی بەردەوامی بۆ دراوه كه بەدڵنیاییەوه بێ كەموكوڕی نەبووه.

بۆیه ئێمه بەبایەخەوه لەو ڕەخنه و تێبینیانەی سەبارەت به هەرێم كه لەلایەن وڵاتان و دۆستانەوه دەخرێنەڕوو تێدەڕوانین بەڵام دەبێ ئەو وڵات و ڕێكخراو و دۆستانشمان لەو ڕاستییه تێبگەن كه زۆر لەو ڕەخنه و تێبینیانەی بەدەستیان دەگات مەرج نییه ڕاست و دروست بن بۆیه پێویسته باری سەرنج و وەڵامی بەرپرسانی هەرێمییش بەبایەخەوه وەربگرن، چونكه هەندێك لەو سەرنجانه لەلایەن هەندێ گرووپ و لایەنەوه دەدرێن كه خواستیان نەمانی هەرێم و داڕمانییەتی و ئەمەش به ئاشكرا دەڵێن و كاری لەسەر دەكەن.

نموونەكانیش زۆر و لەبەرچاون و لایەنی مەبەستیدار گەر بیەوێت بێ لایەنانه له مەسەلەكه بڕوانێت به ئاسانی دەتوانێت بەدەستی دەگات.

 




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵا عەلی دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی عەبدوڵڵا عەلی کرد بۆ کۆچی دوایی براکەی.

 
بە دیپلۆماسییەتی مەسروور بارزانی، ھەرێمی کوردستان جێگەی سەرنجی ناوچەکە و جیھانە

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشداریکردنی ھەرێم لە لوتکەی جیھانیی حکوومەتەکان گرنگییەکی ستراتیژیی ھەیە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەزموونی سەرکەوتووی ھەرێمی کوردستان لە چاکسازی و گەشەپێدان، سەرنجی وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت کەنداوی ڕاکێشاوە.

 
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 20:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی نووری عوسمان دەکات بۆ کۆچی دوایی دایکی و ھیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات.

 

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 18:02:10

ھەولێر KDP. info- رۆژی شەممە 7ی شوباتی 2026، بەبۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

عەبدولڕەحمان سدیق باسی دەسکەوتەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم لە لووتکەی جیھانیی حکوومەتەکان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 16:02:59

ھەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، باسی بەشێک لە دەسکەوتانەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەشداریکردنی لە لووتکەی جیھانی حکوومەتەکان لە ئیمارات دەکات و دەڵێت "ھەرێمی کوردستان ھەمیشە بەشێک بووە لە سەقامگیریی ناوچەکە لە ڕابردوو و ئێستا و لە داھاتووشدا  ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە داڕشتنی دیدگای ھاوبەش بەرەو گەشەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی لەگەڵ ھەمووان."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact