هەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له ئاهه‌نگی چیای كۆڕه‌ك كه بۆ 123 باڵوێز و نوێنه‌ری وڵاتان ساز كرا، رایگه‌یاند، له بۆنه‌ی نه‌ورۆزدا وتارم ده‌بێت و تێیدا باسی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م.
	سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له سه‌ره‌تای گوتاره‌كه‌یدا به‌خێرهێنانی میوانانی كرد و كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی مانگی ئادار خسته ڕوو كه بۆنه‌ی خۆش و ناخۆشی بۆ كورد تێدایه. 
	مه‌سروور بارزانی له وتارێكدا گوتی، زۆر خۆشحاڵم كه دوای چه‌ندان كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق گه‌یشتووینه‌ته هه‌ندێك رێككه‌وتنی سه‌ره‌تای و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پلانمان داناوه كه بچینه پێشه‌وه و هاماهه‌نگی بكه‌ین له‌گه‌ڵ یه‌كتر و گه‌شبینم كه بتوانین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
	مه‌سروور بارزانی له‌باره‌ی كێشه‌ی ناوخۆی كوردستان گوتی، هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و به‌سه‌ریاندا زاڵبین به‌تایبه‌ت له‌و بۆنه‌یه‌دا كه ساڵێكی نوێیه و وتارێكم ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و داوا له تیمی یه‌كێتی ده‌كه‌م بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی حكوومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكه‌ن به شوێنی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
	هه‌روه‌ها له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و كۆپته‌ره‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوو كه‌وته خواره‌وه و تا ئێستا ئاڵۆزییه‌كان له‌باره‌یه‌وه زۆرن.