Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 5 SEP 2026 00:52 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەیاد حەسەن: دوای بوومەلەرزەکەی تورکیا جووڵەی بازرگانی بەرەو ئاساییبوونەوەیە
| KDP.info


هەولێر -KDP.info- بوومەلەرزەکەی تورکیا کاریگەریی کردووەتە سەر جووڵەی بازرگانی و سەرۆکی لقی دھۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیش دەڵێت، ڕەوشەکە بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت و جووڵەی بازرگانیی نێوان ھەرێم و تورکیا بەرەو باشتر دەچێت.

ئەیاد حەسەن، سەرۆکی لقی دھۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەھۆی بوومەلەرزەکەی ڕۆژی ٦ی شوباتی ڕابردوو کارەساتێکی گەورە تورکیای گرتەوە و کاریگەریی خراپی ھەبوو لەسەر جووڵەی بازرگانیش، ئەوەیش وای کرد جووڵەی بازرگانیی نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا بۆ ٥٠% کەم ببێتەوە بەھۆی کاریگەریی بوومەلەرزە، ئەمە لە کاتێکدایە تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی ساڵانەی بە قەبارەیەکی گەورە بازرگانیی لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان ھەیە.''

سەرۆکی ژووری بارزگانی و پیشەسازیی دھۆک دەشڵێت: ''بەھۆی زۆریی ژمارەی قوربانیان و ئاوارەبوونی خەڵکی ناوخۆی تورکیا کارکردن لە زۆربەی کارگەکانی ئەو وڵاتە ڕاگیرا و خەڵکی نەچوونەتە سەر کار.''

ئەیاد حەسەن ڕوونی کردەوە: "لەگەڵ ئەوەی زیاتر لە مانگێک بەسەر کارەساتەکەی تورکیادا تێ پەڕیوە، بەڵام ھێشتا ئاسەواری ماوە لەسەر جووڵەی بازرگانی، ھەرچەندە ئێستا ڕەوش باشترە و ڕێژەی بازرگانی بەرەو ھەڵکشانە، بەڵام تا دەگەڕێتەوە ڕەوشی ئاساییی پێشووی، کاتی پێویستە و ئێمە بەوە گەشبینین ڕەوشەکە ئاسایی دەبێتەوە.''

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

٥-٩-١٩٨٨ و سەركەفتنەكا مەزن

SATURDAY, 05 SEPTEMBER 2026 00:09:41

سەباح بەیتۆڵا

 
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

FRIDAY, 04 SEPTEMBER 2026 20:09:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراھیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، خوالێخۆشبوو، نەوەی ڕێبەری نیشتمانی و ئایینی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی بوو؛ نموونەی دینداری و خوداپەرستی و چاکەخوازی و لە ھەمانکاتدا کەسایەتیەکی دیار و گەورەی ناو بنەماڵەکەمان بوو.

​وەزارەتی ناوخۆ بۆ KDP.info باسی پڕۆژەی ڕیفۆرمی ٤ ساڵەی پۆلیس دەکات

FRIDAY, 04 SEPTEMBER 2026 20:09:00

ھەولێر-KDP.info- بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ئەدای ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ڕێکخستنەوەیان بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی ستراتیژیی چوار ساڵەی بۆ چاکسازیی بنەڕەتی لە پێکھاتە و شێوازی کاری پۆلیسدا دەستپێکردووە، پڕۆژەیەک کە ئامانجی سەرەکیی گۆڕینی فۆرمی تەقلیدیی پۆلیسە بۆ ھێزێکی سەردەمییانە و لەخزمەت ھاووڵاتییاندا.

 
نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو نەزیفە ڕەشید بەگ سیامەنسووری دەکات

FRIDAY, 04 SEPTEMBER 2026 10:09:14

هەولێر -KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو خاتوو نەزیفە ڕەشید بەگ سیامەنسووری، هاوسەری شەهید مەلا عەزیز سیامەنسووری، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کرد و هاوخەمیی خۆی بۆ دەربڕین.

 
مامۆستایانی ئایینی بۆ KDP.info: پاراستنی باڵندە و ئاژەڵ و دارستانەکان ئەرکێکی شەرعییە

FRIDAY, 04 SEPTEMBER 2026 09:09:02

سلێمانی-KDP.info- لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، بە گرنگییەکی زۆرەوە باس لە پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی سروشت کراوە. مامۆستایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە زیاننەگەیاندن بە دارستانەکان، ئاژەڵان و باڵندە کێوییەکان ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکە، هاوکات پابەندبوون بە ڕێنمایی و یاساکانی حکوومەت لەم بوارەدا، هاوتای جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پەروەردگارە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact