٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەزاران پارچەزەوی بەسەر خانەوادەی شەھیداندا دابەش دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، زیاتر لە یازدە ھەزار پارچەزەوی بەسەر خانەوادەی شەھیداندا دابەش دەکرێن و گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدانیش دەڵێ، بەشێک لە زەوییانە دابەش کراون و ئەوانەی ماویشن، سوودمەند دەبن.

عادل مەلا ساڵح، گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ساڵانی رابردوو حکوومەتی ھەرێم دەیان ھەزار پارچەزەویی بەسەر کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسیدا دابەش کردووە و خێزانی سەربڵندی شەھیدان و ئەنفالکراوان سوودمەند بوون لە وەرگرتنی زەوی و خانوو، بەڵام لەوانەیە دەیان ھەزاری دیکەش ماون و ھێشتا سوودمەند نەبوون."

گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان ڕوونیشی کردەوە: "لە ماوەکانی ڕابردوودا فەرمانێکی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بە ئیمزای مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت دەرچوو بۆ دابەشکردنی یازدە ھەزار و ١٤١ پارچەزەوی بەسەر خانەوادەی ئەو شەھیدانەدا کە تا ئێستا سوودمەند نەبوون."

عادل مەلا ساڵح ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "بڕیاری دابەشکردنی ئەو یازدە ھەزار پارچەزەوییە کەوتووەتە واری جێبەجێکردن و بەشێکیان دابەش کراون و بەشێکی دیکە ھێشتا لە پرۆسەی دابەشکردنن."

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار