Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 11 SEP 2026 12:08 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

چەند پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسییەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چەند پرسەنامەیەکی جیادا سەرەخۆشی لە خانەوادەی (رەمەزان کەریم) و (کوێخا خدر) و هەڤاڵ (عەلی سەلمان) و هەردوو خانەوادەی شەهید (مەلا حەسەن سورچی) و (حاجی محەمەد عەبدوڵڵا) دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکانە:

بە ناوی خوای بەخشندە و میھرەبان

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو (رەمەزان کەریم)

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (رەمەزان کەریم)مان پێگەیشت.

پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ نیشتمانپەروەرەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و کەسوکاری خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و، ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

 

مەكتەبی سیاسیی

پارتی دیموكراتی كوردستان

-------------------------------------------

 

بەڕێزان خانەوادەی (کوێخا خدری سپی گلە)

 بە دڵگرانییەکی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو(حەلیمە محەمەد عەبدوڵڵا)ی ھاوژینی خوالێخۆشبوو (کوێخا خدری سپی گلە)مان بیست.

سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ کوردپەروەرەکەتان و سەرجەم كه‌سوكار و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

 

مەكتەبی سیاسیی

پارتی دیموكراتی كوردستان

-------------------------------------------

 

هەڤاڵی به‌ڕێز (عەلی سەلمان مستەفا)

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی کەسایەتی و هەڤاڵی تێکۆشەر، خوالێخۆشبوو (هەمزە سەلمان مستەفا) برای بەڕێزتانمان پێگەیشت.

پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ نیشتمانپەروەر و سەربەرزەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانی  خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی برای کۆچکردووتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و، ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

 

مەكتەبی سیاسیی

پارتی دیموكراتی كوردستان

-------------------------------------------

 

به‌ڕێزان خانەوادەی شەهید (مەلا حەسەن سورچی)

‌ بە دڵگرانییەکی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (زولەیخا سادق عەبدوڵڵا)ی ھاوژینی شەهید (مەلا حەسەن سورچی) و دایکی هەڤاڵ (خالد مەلا حەسەن) کارگێڕی لیژنەی ناوچەی ئاکرێمان بیست.

سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم كه‌سوكار و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

-------------------------------------------

 

به‌ڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حاجی محەمەد عەبدوڵڵا گوندکی) 

خەمبار بووین بە بیستنی هه‌واڵی کۆچی دوایی  پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول خوالێخۆشبوو (حاجی محەمەد عەبدوڵڵا گوندکی).

سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده ‌تێکۆشەر و  نیشتمانپەروەرەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، خۆمان بە هاوبه‌شی خه‌متان دەزانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌واییتان پێببەخشێت و گیانی هەڤاڵی کۆچکردوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

 

مەكتەبی سیاسیی

پارتی دیموكراتی كوردستان

 




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی: بە پێزانینەوە یادی هەموو پێشمەرگە و تێکۆشەرانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول دەکەینەوە

FRIDAY, 11 SEPTEMBER 2026 10:09:51

هەولێر -KDP.info- بە بۆنەی شەست و پێنجەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی خەڵکی کوردستان کرد و تێیدا جەختی لە یەکدەنگیی لایەنەکان لە پێناو پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێم کردەوە.

 
پەیامی سەرۆك بارزانی لە ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوول

FRIDAY, 11 SEPTEMBER 2026 10:09:07

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی شەست و پێنجەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی ئاراستەی جەماوەری کوردستان و خەباتکارانی ڕێبازی نیشتمانی کرد و تێیدا جەختی لەوە کردەوە کە شۆڕشی ئەیلوول هەڵقوڵاوی ئیرادە، باوەڕبەخۆبوون و شکۆی مرۆڤی کوردستانی بوو.

 
هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول بووە هەوێنی بەهێزبوونی ئیرادەی ئافرەتان

FRIDAY, 11 SEPTEMBER 2026 09:09:24

زریان فاتیح

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، دۆخی وڵات تاوتوێ ده‌که‌ن

THURSDAY, 10 SEPTEMBER 2026 21:09:44

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/٩/١٠، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ھەیبەت ئەلحەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندی یاوەری کرد کە ژمارەیەک لە سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بوون و بۆ پێشکەشکردنی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراھیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، سەردانی ھەولێریان کردووە.

 
پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی بەبۆنەی (٦٥)ەمین ساڵیادی ھەڵگیرساندنی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول

THURSDAY, 10 SEPTEMBER 2026 20:09:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی یادی ٦٥ ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکات و تێیدا جەخت لەسەر پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێم و بەردەوامبوون لەسەر ڕێبازی بارزانیی نەمر دەکاتەوە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact