٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی پارتی سەردانی چەند لایەنێکی سیاسی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

عومەر بەکر، بەرپرسی پەیوەندییەکانی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی رایگەیاند، لە درێژەی سەردانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ لای پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، وا بڕیارە سبەی چوارشەممە رێکەوتی ١ـی ٢ـی ٢٠٢٣ شاندێکی باڵای پارتیمان سەردانی (حزبی شیوعی کوردستان و پارتی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان  و پارتی رەنجدەرانی کوردستان) بکات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان کە هەڤاڵ (مەحمود محەمەد) ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی سەرۆکایەتی دەکات، یەکەم سەردانیان بۆلای حزبی شیوعی دەبێت و دواتر حزبی سۆسیالیست و پاشان لەگەڵ حزبی زەحمەتکێشان و پارتی رەنجدەرانی کوردستان کۆ دەبنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار