Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 21 MAY 2026 18:04 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مستەفا چاوڕەش: کاتی کۆبوونەوەكه‌ی پارتی و یەکێتی نازانم بەڵام ھەر کۆده‌بنەوە
| KDP.info


سلێمانی-KDP.info- ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌ڵێ، سەرەڕای ھەبوونی کێشە لەنێوانی پارتی و یەکێتی پەیوەندیان نەپچراوە و دەشڵێ، کێشە ھەیە و ھەموو کێشەیەکیش قابیلی چارەسەرکردنە.

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "کێشەکانی نێوان  پارتی و یەکێتی لە رێگەی لێدوانی رۆژنامەوانی چارەسەر ناکرێن و پێویستی بە کۆبوونەوە و دانوستان ھەیە بۆ چارەسەرکردنی ھەموو پرسێک لە رێكکەوتنی ستراتیژی کاک مەسعوود و مام جەلال توانیان کۆتایی بە ھەموو کێشەکان بێنن، پێویستە ئێستاش کێشەکان چارەسەربکرێن و ھەموو کێشەیەکیش قابیلی چارەسەرکردنه‌ و رێگەی چارەسەرکردنیش ھەیە ئومێدم ھەیە ئەو کێشەو گرفتانەی ئێستا ھەن بەرەو چارەسەر دەچن.

لەبارەی پەیوەندی نێوان پارتی و یەکێتی ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی گوتی، "لەسەر زاری بەرپرسانی ھەردوولا گوێمان لێیە ھەردوولا دەڵێن پەیوەندیمان نەپچڕاوە خۆ قۆناغی زۆر دژوارتر تێپەڕیوە و پەیوەندی ھەر ھەبووە لە نێوان پارتی و یەکێتی.

پەیوەست بە کۆبوونەوەی ھەردوو حزب مستەفا چاوڕەش ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، "کاتی کۆبوونەوەکە نازانم، بەڵام دەبێت ھەر کۆببنەوە ھەردوو حزب وەک گووتم جگە لە رێكکەوتن و چارەسەرکردنی کێشەکان ھیچ رێگەیەکی دیکەمان لەبەردەمدا نیە، ئێستا رەوشەکە ھەندێک ھێوربوتەوە و زەمینەسازیش ھەیە بۆ کۆبوونەوە ئەگەر ئیرادەیەکی بەھێزیش ھەبێت کێشەکانی چارەسەر دەبن و ھەرێمی کوردستان ئەو قۆناغە تێدەپەڕێنێ.

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

ئەم لیژنەیە بۆ پاراستنی ژینگە و ڕێگریکردن لە زێدەڕۆیی کۆبوویەوە

THURSDAY, 21 MAY 2026 15:05:22

ھەولێر-KDP. info-  بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ،کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای" پاراستن و چاككردنی ژینگە"  بۆ توندکردنی ڕێکارەکانی پاراستنی ژینگە و ڕێگریکردن لە زێدەڕۆیی بەڕێوەچوو.

دڵشاد شەھاب ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی سەرۆکی ھەرێم لە ڤاتیکان و ئیتاڵیا بۆ KDP.info دەخاتەڕوو

THURSDAY, 21 MAY 2026 11:05:00

ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە لە سەردانەکەیدا بۆ ڤاتیکان و ئیتاڵیا، پێشوازییەکی گەورەی پرۆتۆکۆڵی لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی کراوە. ئاماژە بەوەش دەکات کە جیھان پێگەی سەرۆکی ھەرێم وەک کەسایەتییەکی شارەزا لە ململانێکان و پارێزەری پرسی پێکەوەژیان دەبینێت.

 
ماڵپەڕی KDP.info پڕۆژە بەردەوامەکان و ستراتیژییەکانی داھاتووی دھۆک دەخاتەڕوو

THURSDAY, 21 MAY 2026 10:05:00

دھۆک-KDP.info- جێگری پارێزگاری دھۆک ڕایدەگەیەنێت کە پرۆسەی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەردەوامە و ژێرخانی ڕێگەوبانی پارێزگاکەش پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

 
پشتیوان سادق بۆ یانەی ھەولێر: سەرکەوتنتان پیرۆزبێ یانە دڵگیرەکەی پایتەخت

WEDNESDAY, 20 MAY 2026 23:05:00

​ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یانەی وەرزشیی ھەولێر دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنەکەی ئەمشەوی بەرامبەر بە یانەی شورتە و ڕایدەگەیەنێت کە بەدەستھێنانی ئەم سێ خاڵە لەم کاتەدا جێگەی شانازی و دەستخۆشییە.

 
خەسرۆ گۆران و زیبا تەھا کار و چالاکییەکانی یەکێتیی ئافرەتانیان لە سنووری مووسڵ تاوتوێ دەکەن

WEDNESDAY, 20 MAY 2026 21:05:00

هەولێر-KDP.info- خەسرۆ گۆران، بەرپرسی لقی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی کارگێڕانی لق، پێشوازی لە زیبا تەھا، سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و ئەندامانی سکرتاریەتی ڕێکخراوەکە کرد و کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان سەبارەت بە واقیعی ئێستا و کارەکانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان ئەنجامدا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact