Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 8 FEB 2026 07:03 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بڕیارێکی حکوومەتی عێراق هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە
| KDP.info


بەغدا -KDP.info- حکوومەتی عێراق بڕیاری داوە بەشەخۆراکی مانگانەی خاوەن پێداویستی تایبەت و چاودێریی کۆمەڵایەتی زیاد بکات، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، کار دەکەین کە ئەو بڕیارە هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە و بە شێوەی مەبدەئی ڕەزامەندی دراوە کە لە عێراق لەم مانگە بۆیان زیاد دەکرێت.

دکتۆرە ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئێمە بە هەماهەنگی لەگەڵ هەردوو وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بازرگانی لە هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کار دەکەین و لە هەوڵداین بۆ ئەوەی خاوەنپێداویستیی تایبەت و چاودێریی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان لەو پێشنیارەی حکوومەتی عێراق بۆ زیادکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان سوودمەند بن.''

دکتۆرە ڤیان سەبری گوتیشی: ''سەردانی وەزارەتی بازرگانی و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی عێراقمان کردووە و لەگەڵ وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی هەرێمیش لەسەر خەتین بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە و ڕەزامەندیی سەرەتاییش هەیە، چونکە ئەوانەی عێراق لەم مانگەوە بەشەخۆراکیان زیاد دەکرێت و کار دەکەین بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.''

هەر لەم بارەیەوە، بەڕێوبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نەوزاد شێخ کامیل، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بڕیارە بەشەخۆراکی مانگانەی خاوەنپێداویستیی تایبەت و چاودێریی کۆمەڵایەتی زیاد بکرێت و ئەو بڕیارە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.''

نەوزاد شێخ کامیل ڕوونیشی کردەوە: ''ئەو ماددانەی زیاد دەکرێن، لیترێک زەیت و یەک کیلۆ شەکر و کیلۆیەک ئاردی سفر و200 گرام دەرمان چا و250 گرام شیرە و ئێستا کار دەکەین لەگەڵ وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ ئەوەی لیستی ناوەکان ئامادە بکەین کە لای ئەوان ناوی هەموویان هەیە تاکوو لەو بڕیارە سوودمەند بن و ڕەوانەی بەغدا بکرێن و ئەو بڕیارە ئەوانیش بگرێتەوە.''

 

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵا عەلی دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی عەبدوڵڵا عەلی کرد بۆ کۆچی دوایی براکەی.

 
بە دیپلۆماسییەتی مەسروور بارزانی، ھەرێمی کوردستان جێگەی سەرنجی ناوچەکە و جیھانە

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشداریکردنی ھەرێم لە لوتکەی جیھانیی حکوومەتەکان گرنگییەکی ستراتیژیی ھەیە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەزموونی سەرکەوتووی ھەرێمی کوردستان لە چاکسازی و گەشەپێدان، سەرنجی وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت کەنداوی ڕاکێشاوە.

 
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 20:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی نووری عوسمان دەکات بۆ کۆچی دوایی دایکی و ھیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات.

 

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 18:02:10

ھەولێر KDP. info- رۆژی شەممە 7ی شوباتی 2026، بەبۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

عەبدولڕەحمان سدیق باسی دەسکەوتەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم لە لووتکەی جیھانیی حکوومەتەکان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 16:02:59

ھەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، باسی بەشێک لە دەسکەوتانەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەشداریکردنی لە لووتکەی جیھانی حکوومەتەکان لە ئیمارات دەکات و دەڵێت "ھەرێمی کوردستان ھەمیشە بەشێک بووە لە سەقامگیریی ناوچەکە لە ڕابردوو و ئێستا و لە داھاتووشدا  ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە داڕشتنی دیدگای ھاوبەش بەرەو گەشەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی لەگەڵ ھەمووان."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact