Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 6 OCT 2026 09:57 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بڕیاری کۆتایی لەبارەی ناردنی 400 ملیار دینارەکە درا
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا گوتی، نووسراوی فەرمیی بۆ بانکی بازرگانیی عێراق کراوە، بۆ ئەوەی 400 ملیار دیناری هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پارەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

فارس عیسا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق جارێکی دیکە بڕیاری داوە کە 400 ملیار دیناری هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردووشدا بڕیاری دابوو، بۆیە ئەمە دووەمین جارە بڕیاری ناردنی داوە.

فارس عیسا گوتیشی، ئەنجومەنی وەزیران نووسراوی بە شێوەیەکی فەرمی بۆ  بانکی بازرگانیی عێراقی کردووە، بۆ ئەوەی پارەکە بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە بکەن و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو 400 ملیار دینارە بگاتە هەرێمی کوردستان.

 

بڵند ئیبراهیم

 




دوایین هەواڵەکان

سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ پیرۆزبایى له‌ ئێزدییان ده‌كات

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 09:10:05

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی جەماوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی هاووڵاتییانی ئێزدی لە هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان کرد و جەختی لەسەر پاراستنی مافەکانیان و بەردەوامیی پێکەوەژیان کردەوە.

 
نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری ڕۆژی نیشتیمانی ئەڵمانیای کرد

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 23:10:14

ھەولێر-KDP.info- د. هێمن هەورامی بە نوێنەرایەتیی سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی ئەڵمانیادا کرد لە هەولێر و پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی گەیاندە کونسوڵ و باڵیۆزی ئەو وڵاتە.

 
شیرین زەکی بۆ KDP.info: وردەکاریی ڕێککەوتنی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرا و زانکۆی دهۆک دەخاتەڕوو

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 22:10:22

​دهۆک-KDP.info- لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ پشتگیری و بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتانی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، سەرۆکی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستان، ئامانج و وردەکاریی ئیمزاکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان فیدراسیۆنەکەیان و زانکۆی دهۆکی بۆ (KDP.info) ئاشکرا کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی خوالێخۆشبوو (حاجی بابەکر مەنگوڕی) دەکات

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 20:10:07

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (حاجی بابەکر مەنگوڕی)، کەسایەتیی ناسراوی دەڤەری پشدەر و بیتوێن، هاوخەمی و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی ئاراستەی بنەماڵەکەیان کرد.

 
چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 19:10:14

ھەولێر-KDP. info-  بارەگای بارزانی چەند پەیامێکی ھاوخەمی راگەیاند.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact