ھۆشیار سیوەیلی
برێـــت مەکگـــۆرک جارێکی تر هاتەوە بەغدا و هەولێـــر، ئەم جارە وەک جێگری یاریدەدەری سەرۆکی ئەمەریکا و ڕێکخەری کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین و باکووری ئەفریقا لە کۆشـــکی سپی. لەناو شاندەکەیدا ڕێکخەری ئاسایشی جیهانیی ژێرخان و ووزەی لەگەڵدا بوو. ســـەردانەکە چەند ئامانجێکی هەبـــوو. گرنگترینیـــان ئامادەکارییە بۆ کۆبوونەوەی دەوری لیژنەی باڵای هەماهەنگی جێبەجێکردنی ڕێکەوتننامەی چوارچێوەی ســـتراتیژی کە بڕیـــارە مانگی داهاتوو لە واشـــینگتۆن بە سەرۆکایەتی هەردوو وەزیری دەرەوە ئەنجام بدرێت بە تایبەتی مەسەلەی مانـــەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێـــراق و بابەتی بە قاچاخبردنی دۆلار بۆ ئێران و ســـووریا کە بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و هەندێک لایەنی شیعەی ولائی بە دەسیسەی ئەمەریکای دەزانن. هەڵبەتە هەمیشە مەســـەلەی داعـــش و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێـــر و بەغدا لە کاتی گفتوگۆکاندا لە هەردوو پایتەخت بابەتی گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەن. ئەم ســـەردانە بۆ هەرێمی کوردستان گرنگە بە تایبەتی کاتێک ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەو ئاســـتەدا جارێکی تر پشتگیری خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دوپاتدەکەنەوە و گرنگی زیاتری ئەمجارەیان لەوەدایە کە نێردەی تایبەتی ســـەرۆکایەتی بۆ ئاسایشـــی ژێرخان و ووزە لەگەڵ شـــاندەکەیە. بێگومان بابەتـــی ووزە و هەوڵەکانی هـــەردوو حکومەتی فیدراڵـــی و هەرێم بۆ ڕێکەوتن لەســـەر یاســـای نەوت و غـــاز لە لایەن ئەمەریـــکاوە گرنگی زۆری پێ دەدرێت و هـــەردوو لا هاندەدەن تا لەو ڕوەوە بگەنە ڕێکەوتن. کێشەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و کاریگەریی ئەم کێشانە بۆ سەر ئاسایشـــی کوردســـتان و ئەدا و کاری حکومەت، بە تایبەتی بەرنامەی چاکسازی و یەکخستنی هیزی پێشمەرگە و بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکان لەگـــەڵ بەغدا، جێگـــەی نیگەرانی ئیدارەی ئەمریکایـــە و بە یەکێک لە کۆسپە ســـەرەکییەکانی بەردەم جێبەجێکردنی بەرنامەکانیان دەزانن لە هەرێم و لە عێراق و تەنانەت لە ســـووریاش. بۆیە هەمیشـــە داوادەکەن یەکێتـــی و تەبایی هەبێـــت و بوار بدرێتـــە دەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان تا بە شێوەیەکی پیشەیی بێلایەنیی حیزبی کار و ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن. بێگومان ئەمە بەر لەوەی لە بەرژەوەندی ئەواندا بێت لە بەرژەوەندیی ئێستا و ئایندەی گەلی کوردستانە.
بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٤ـی ئایاری ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان, لە چوارچێوەی زنجیرە کۆبوونەوە و دیدارە دیپلۆماسییەکانیدا لە پایتەختی فیدڕاڵی، لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە.
زهری نهوزاد
بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی کۆبووەوە، لە دیدارەکەدا جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.
بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ھاوپەیمانیی تەسمیم، ھاوڕابوون لە سەر پێویستیی پەرەپێدان و بەھێزکردنی ھاریکاری، پەیوەندیی و کاری ھاوبەش لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و پاراستنی مافەکانی گشت پیکھاتەکان.
ھەولێر-KDP.info- لە ھەولێر بەئامادەبوونی نوێنەری "سەرۆک بارزانی" پەردە لەسەر ناوی دوو شەقام بە ناوی دوو تێکۆشەری مەزنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان لادرا.
ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی هەینی 24ی نیسانی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەنجا و دووەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا پەیامێکی راگەیاند ئەمە دەقەکەیەتیی:
ھەولێر-KDP. info- ڕۆژی هەیینی، 10ی نیسانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی لە بارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.