Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 23 JUL 2026 15:31 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مامۆستایەکی زانکۆ: ئاڵای کوردستان مڵکی ھەموو پێکھاتەکانە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- مامۆستایەکی زانکۆ کە خاوەنی پەرتوکێکە لەسەر ئاڵای کوردستان دەڵێت، پیرۆزی و گرینگیی ئاڵاکە کەم دەکەینەوە، بە شێوەیەک تەنیا لە بازنەی یەک گرووپدا کۆی بکەینەوە، چونکە ئەم ئاڵایە لە کۆنەوە ئاڵای کوردستانی گەوره بووە، واتا هەر چوارپارچەی کوردستان و ئێستاش لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە نەتەوەیەک پێکەوە دەژین، بۆیە ئەم ئاڵایە، ئاڵای سەرجەم کوردستانییان و مڵکی هەموو پێکهاتەکانی کوردستانە.''

مێژووی سەرهەڵدانی ئاڵای کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی حوکمڕانیی سەرکردە و شۆڕشگێڕە کوردەکان بە درێژاییی ساڵانی ڕابردوو تاوەکوو ئەمڕۆ، بێگومان لە هەر سەردەمێکیش بە شێوازێک تا ڕادەیەک جیاواز لە شێوە و قەبارە هەڵکراوە. ئاڵای فەرمیی کوردستان لە تەواوی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و لە دامودەزگا حکوومی و فەرمییەکاندا هەڵدەکرێت.

لەبارەی ڕۆژی ئاڵای کوردستانەوە د. ئازاد عەبدولعزیز، سەرۆکی بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی سەڵاحەددین کە خاوەنی کتێبێکی تایبەتە بە ئاڵای کوردستان بە ناوی ''ئاڵایێ کوردستانێ سمبولا مەیا نەتەوی دناڤ شعرێن شاعیران دە''، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دوا و باسی لە گرینگیی ئاڵای کوردستان کرد و گوتی: ''ئەم ئاڵایەی ئێستا ئێمە لە تەواوی دامودەزگا فەرمییەکانی کوردستان هەڵیدەکەین دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی کۆمەڵی کورد بە سەرکردایەتیی سیاسەتمەتداری کورد ئەمین عالی بەدرخان و لەلایەن کەسایەتییەک بە ناوی زەینەلعابدین ئاڵاکە نەخشێندراوە کە نووسەری گشتیی کۆمەڵەکە بووە، هەر ئەم ئاڵایەش بووەتە هەوێنی دروستبوونی ئاڵای کۆماری کوردستان لە مەهاباد لە ساڵی 1946، بەڵام تەنیا جیاوازییان لۆگۆی ناوەڕاستی ئاڵاکەیە کە لە سەردەمی قازی محەمەد لۆگۆی تایبەتی ئەوکاتی کۆماری کوردستان لە ناوەڕاستی ئاڵای کوردستان نەخشێندرا.''

سەبارەت بە کتێبە زانستییەکەی، د. ئازاد عەبدولعزیز ڕایگەیاند: ''ئەم کێتبە لە ساڵی 2007 لەلایەن یەکێتیی قوتابییانی کوردستانەوە چاپ کراوە لە بەشی ڕۆشنبیری و پێگەیاندن و پوختەی کتێبەکەش پێک هاتووە لە شیعری شاعیرانی هەر چوارپارچەی کوردستان دەربارەی ئاڵا و کۆی بیر و بۆچوونە جیاوازەکانی لێکۆڵەرە کورد و بیانییەکان سەبارەت بە ئاڵای کوردستان. جیا لەوەش، تیشکی خستووەتە سەر مێژووی دروستبوونی ئاڵاکە لە ساڵانی 1932 تاوەکوو ئێستا.''

بێگومان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا تەواوی گەلانی جیهان ئاڵای تایبەت بە خۆیان هەبووە وەک ڕەمز و ناسنامەیان، ئێستاش هەموو وڵاتان خاوەنی ئاڵای تایبەتی خۆیانن کە بە قەبارە و ڕەنگە جیاوازەکانیان گوزارشت لە ناسنامەی بوونیەتیی خۆیان دەکەن، لەم بارەیەوە، د. ئازاد عەبدولعزیز نەیشاردەوە کە هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکەرەوە لەبەردەستدا نییە پێمان بڵێت مێژووی کۆنترین ئاڵای گەلان بۆ چ ساڵێک و چ نەتەوەیەک دەگەڕێتەوە، بەڵام بە شێوەیەکی زانستی کە زۆرێک لە مێژوونووسان لەسەری کۆکن، ئەم مێژووە دەگەڕێننەوە بۆ پێش چوار هەزار ساڵ کە لەو سەردەمەشدا شێواز و ڕەنگی ئاڵاکان جیاواز بوون لەگەڵ ئێستا و سوودیان لە کەرەستەی جیاواز وەرگرتووە، وەک پێستی ئاژەڵ کە لە کۆندا بەکار هاتووە.''

بێگومان لەگەڵ یادکردنەوەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان ئەم مامۆستایەی زانکۆ لەبارەی بەکارهێنانی دەستەواژەی ڕۆژی ئاڵای کوردەوە کە لەلایەن چین و توێژە جیاوازەکانەوە بەهەڵە بەکار دەهێنرێت و گوتی: ''ئەگەر ئێمە لە ڕۆژێکی گرینگی وەک ئەمڕۆ کە ڕۆژی ئاڵای کوردستانە، دەستەواژەی ڕۆژی ئاڵای کورد بەکار بهێنین، پیرۆزی و گرینگیی ئاڵاکە کەم دەکەینەوە، بە شێوەیەک تەنیا لە بازنەی یەک گرووپدا کۆی بکەینەوە، چونکە ئەم ئاڵایە لە کۆنەوە ئاڵای کوردستانی گەوره بووە، واتا هەر چوارپارچەی کوردستان و ئێستاش لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە نەتەوەیەک پێکەوە دەژین، بۆیە ئەم ئاڵایە، ئاڵای سەرجەم کوردستانییان و مڵکی هەموو پێکهاتەکانی کوردستانە.''

شەیدا نەسرەدین

 




دوایین هەواڵەکان

قادر قاچاغ بۆ KDP: ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی خولی ٢١ی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیران دەکرێت

THURSDAY, 23 JULY 2026 13:07:00

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، خولی ٢٠ی پەیمانگاکەیان کۆتایی پێھاتووە و ئامادەکاری دەکرێت بۆ دەستپێکردنی خولی ٢١، کە بڕیارە لە مەراسیمێکدا کۆتاییھاتنی خولی ٢٠ و دەستپێکردنی خولی ٢١ پێکەوە ئەنجام بپەڕێندرێن.

ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی گرنگی لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتییان دەرکرد

WEDNESDAY, 22 JULY 2026 20:07:00

ھەولێر-KDP.info- ئەنجومەنی وەزیران پێشنیارەکانی وەزارەتی کارەبای پەسەند کرد تایبەت بە ئاسانکاری بۆ ھاووڵاتییان لە گەڕانەوەی قەرزی کەڵەکەبووی پارەی کارەبا، ئەویش لە ڕێگەی داشکاندنی بەشێک لە قەرزە کەڵەکەبووەکان.

 
چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

WEDNESDAY, 22 JULY 2026 19:07:15

ھەولێر-KDP. info- بارەگای بارزانی چەند پەیامێکی ھاوخەمی راگەیاند..

نزیكه‌ی 110هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌می كشتوكاڵی دهۆک ڕه‌وانه‌ی عێراق كراوه‌

WEDNESDAY, 22 JULY 2026 18:07:19

به‌غدا-KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری كشتوكاڵی دهۆك گوتی "له‌ چوارچێوه‌ی گرنگیدانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ كه‌رتی كشتوكاڵ، ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 110هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌می كشتوكاڵی ڕه‌وانه‌ی عێراق كراوە، ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندین به‌رهه‌م ڕه‌وانه‌ی وڵاتانیش بكرێن." 

گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP.info: باسی وردەکاریی لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا دەکات

WEDNESDAY, 22 JULY 2026 16:07:52

​هەولێر-KDP.info: گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا بە لێخۆشبوون بۆ قەرزی کارەبا و، لە ماوەیەکی نزیکدا ڕێنمایی بۆ دەردەکرێت؛ هاوڵاتییان دەتوانن لە ماوەی یەک مانگدا قەرزەکە لە ڕێگەی ( ئی‌پسووڵە)وە بدەنەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact