Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 18 SEP 2026 17:05 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"ژمارەیەک بڕیار لەبارەی قوتابییانی ھەرێم لە ئێران دەرچوو"
| KDP.info


بەغدا -KDP.info- دوای خۆپێشاندانەکانی وڵاتی ئێران ترس لای قوتابییانی ھەرێمی کوردستان، ئەوانەی بۆ خوێندن چوونەتە ئێران، دروست بووە و جێگری سەرۆکی لیژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، لەگەڵ خوێندنی باڵای ھەرێم گەیشتوونە ئەنجام و بڕیاری پێویست لەبارەی چارەنووسی قوتابییانەوە دراوە.

د. نەھلە قادر، جێگری سەرۆکی لیژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بەھۆی رووداوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و رەوشێکی ناھەموار بۆ قوتابییانی ھەرێمی کوردستان لەو وڵاتە دروست بووە و لە دانوستاندا بووین لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێمی کوردستان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو، تا لەسەر کێشەی قوتابییانی کورد لە ئێران گەیشتنە ئەنجام.''

جێگری سەرۆکی لیژنەی خوێندنی باڵا گوتیشی: "چەند ھەنگاوێک نراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی قوتابییانی کورد لە ئێران و ژمارەیەک بڕیار دەرکراون و کەوتوونەتە واری جێبەجێکردن، لەوانەش تا کۆتاییی ئەم وەرزەی خوێندن بۆ قوتابییان رەچاو ناکرێت، ئەم ماوەیەی لە ھەرێمی کوردستانیان بەسەر برد بویان قەرەبوو دەکرێتەوە.''

د. نەھلە قادر ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "ھەر قوتابییەک ئارەزووی دواخستنی خوێندنی ھەبێت رەزامەندیی لەسەر دەدرێت و ئەم بڕیارانە لە ١٥ی ئەم مانگەوە بۆیان ھەژمار دەکرێت، واتە جێبەجێ دەکرێن و زۆر سوپاسی وەزیر و بریکار و ھەموو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکەین بۆ دەرکردنی ئەم بڕیارانە و لەبەرچاوگرتنی رەوشی قوتابییانی کورد لە ئێران.''

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

وەزیری ناوخۆ سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی بەھدینان دەکات و چەند بابەتێکی گرنگ تاوتوێ دەکرێن

FRIDAY, 18 SEPTEMBER 2026 15:09:00

دھۆک-KDP.info- ڕێبەر ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتە ناوەندی و وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە بەھدینان کرد و لەلایەن سەربەست لەزگین، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنەوە پێشوازیی لێ کرا.

 
دهۆک لە پلەی یەکەمە، هەولێر دووەم و سلێمانی ١٦٪ی بەر دەکەوێت

FRIDAY, 18 SEPTEMBER 2026 13:09:33

هەولێر-KDP.info- بەگوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەممووز، ئێستا 843 هەزار و 300 ئاوارە و پەنابەر لە چوارچێوەی 193 هەزار و 163 خێزاندا لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەژین، هاوکات بە گوێرەی ستانداری نێودەوڵەتی هەر پەنابەر و ئاوارەیەک ڕۆژانە پێویستی بە 2.7 دۆلارە بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانی ڕۆژانە.

 
شێرکاوەیی بۆ KDP.info: گوتاری ئەمڕۆی هەینی تەرخان دەکرێت بۆ پرۆسەی خوێندن و پەروەردە

FRIDAY, 18 SEPTEMBER 2026 11:09:55

هەولێر-KDP.info- ئەندامێکی بۆردی باڵای گوتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕاگەیاند، بە بۆنەی نزیکبوونەوەی وەرزی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان، ناوەڕۆکی گوتاری ئەمڕۆی مامۆستایانی ئایینی لە سەرتاسەری هەرێم، تەرخان دەکرێت بۆ گرنگیی پرۆسەی پەروەردە و خوێندن، لەگەڵ تیشکخستنە سەر ڕۆڵی مامۆستایان، دایکوباوک و قوتابیان.

 
مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حەجی پیرموس بێتکاری) دەکات

FRIDAY, 18 SEPTEMBER 2026 11:09:34

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتیی تێکۆشەر و پێشمەرگەی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان (حەجی پیرموس بێتکاری)، بروسکەیەکی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد.

 
نەخۆشخانەی ڕزگاری: سەردانیکردنی نەخۆش و هەبوونی هاوەڵی زیادە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە

FRIDAY, 18 SEPTEMBER 2026 11:09:56

هەولێر-KDP.info- نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕزگاری لە هەولێر، لە ئاگادارییەکی فەرمیدا هۆشداریی تووند دەداتە هاووڵاتییان لە دروستکردنی قەرەباڵغیی نەپێویست و ڕایدەگەیەنێت کە سەردانیکردنی نەخۆش و هێنانی هاوەڵی زیادە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact