Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 9 OCT 2026 16:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

KDP زانیاری دەربارەی پێكهاته‌ی ئەنجوومەنی تێکۆشەرانی پارتی بڵاوده‌كاته‌وه‌
| KDP.info


دهۆک-KDP.info- ئەمڕۆ لە کاتی هەموارکردنی پەیڕەوی ناوخۆی پارتیدا لە کۆنگرەی چواردەیەم، بڕیار درا بە دامەزراندنی ئەنجوومەنی تێکۆشەران، ئەندامێکی کۆنگرەی ١٤ی پارتیش دەڵێت، ئەم ئەنجوومەنە ڕاستەوخۆ سەر بە سەرۆک بارزانی دەبێت، کە سەرۆک و چەند ئەندامێکی دەبێت، ئەوانە بەشدارن لە داڕشتنی سیاسەتی حیزب، چونکە شارەزایی و ئەزموونیان هەیە لە سیاسەت و دەتوانن هاوکاریی جەنابی سەرۆک بارزانی و بە گشتی حزبیش بکەن بۆ دانانی پلان و ستراتیژی حزب.

لەبارەی ئەوەی کە ئایا ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی دەبنە ئەندام لە ئەنجوومەنی تێکۆشەران، هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی کۆنگرەی ١٤ی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ئەوانەی لە ئەنجوومەنی تێکۆشەران بن، لە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی نین، دەکرێ ئەم ئەندامانە پێشتر لە سەرکردایەتی بووبن یانیش لە مەکتەبی سیاسی بووبن، یاخود لە دەزگایی تربن و خزمەت و ئەزموونیان لە نێو حزبدا هەبێت.

سەبارەت بەوەی کە گرنگیی ئەنجوومەنی تێکۆشەران چی دەبێت؟ ئەو گوتی، بۆ پارتی ئەنجوومەنی تێکۆشەران بە پێویستی دەزانین کە هەبێت، کە سەر بە سەرۆک بارزانی دەبن و ڕاستەوخۆ لەلایەن جەنابی سەرۆک بارزانییەوە پرس و راوێژ وەردەگرن، بۆ بەهێزبوونی پارتی چ لە ناوخۆ و چ لە عێراق و ناوچەکە و نێودەوڵەتیش.

ناوبراو ئاماژەشی دا، ژمارەی ئەندامەکانی دەگاتە ١١ ئەندام و  پێدەچێت لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە دابنرێن و هەندێکیش لەلایەن کۆمیتەی ناوەندییەوە پێشنیاز بکرێن.

 

كاروان باعه‌دری




دوایین هەواڵەکان

ئەکبەر حەیدەر: بڕیاری ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکان ئاسانکاریی باشی بۆ کادیرانمان دروست کردووە

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 17:10:15

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ئاماژە بە ئەنجامی گۆڕانکاری و ڕێکخستنەوە ئۆرگانییەکانی حیزب دەکات و ڕایدەگەیەنێت، گواستنەوەی لقەکەیان بۆ سەر مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان-خانەقین ئاسانکاریی زۆری بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی کادیران و ئەندامان دروست کردووە و خزمەتکردنی خەڵکی ناوچەکەی خێراتر کردووە.

 
د. ناڤسەر نووری بۆ KDP.info: مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 15:10:09

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوولا، بڕیارە مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانین."

 
هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact