Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 15 JUN 2026 06:36 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

راگەیاندراوێک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
| KDP.info


پەلامار و بۆردومانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان لە ھەردوو پارێزگای ھەولێر و سلێمانی پێشێلکردنی سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقە، هاوکات کوشتنی ژن و منداڵی بێتاوان کردارێکی تاوانکاری دژ بە مرۆڤایەتییە و ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت.

ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەم پەلامار و بۆردومانکردنانە ئیدانە دەکەین و بە ڕێزنەگرتنی بنەماکانی دراوسێیەتی و دۆستایەتی دەزانین و، پێویستە کۆتاییان پێ بھێندرێ و چیتر ھەرێمی کوردستان نەکرێتە گۆڕەپانی ململانێ و یەکلایی کردنەوەی کێشە و گرفتە ناوخۆییەکانیان کە پەیوەندییان بە ھاووڵاتیانی خۆڕاگری ھەرێمی کوردستانەوە نییە.
کێشە و گرفتەکان بە خوڵقاندنی ئاڵۆزی لە دەرەوەی سنوورەکان چارەسەر ناکرێن بەڵکو باشترین رێگای چارەسەرکردن گفتوگۆ و یەکتر قبوڵکردنە بە ھەبوونی جیاوازیەکانیشەوە.

لە کۆتاییدا خەمباری و نیگەرانی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر ھەموو ئەو زیانە گیانی و مادییانەی بەر دانیشتوانی ئەو دەڤەرانە کەوتوون.

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٨ـی٩ـی٢٠٢٢
 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە مامۆستا سەڵاحەدین محه‌مه‌د بەهائەدین دەکات

SUNDAY, 14 JUNE 2026 20:06:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە پەیامێکی ھاوخەمیدا بۆ کۆچی دوایی برا گەورەی مامۆستا سەلاحەدین بەھائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە خۆی بە ھاوبەشی خەمیان دەزانێت.

 
ئومێد خۆشناو: له‌ داهاتوو هه‌ولێر ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ شاره‌ جوان و پێشکەوتووەکانی ناوچه‌كه‌

SUNDAY, 14 JUNE 2026 16:06:08

هه‌ولێر-KDP.info-  پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێ "پڕۆژه‌ ستراتیژیه‌كان و هەبوونی ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ كۆمپانیاكان، وایكردووه‌ هه‌ولێر له‌ ڕیزبه‌ندی هه‌زار شاره‌ باشەکەی جیهان بمێنێته‌وه‌ و له‌ داهاتووش هه‌ولێر ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ شاره‌ جوان و پێشكه‌وتووه‌كانی ناوچه‌كه‌."

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سوپاسالاری عێراق دەکات

SUNDAY, 14 JUNE 2026 16:06:59

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی یەکشەممە 14ی حوزەیرانی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق بە سەرۆکایەتیی فەریقی یەکەمی ڕوکن عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا، سوپاسالاری عێراق، کرد.

 

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین دەکات

SUNDAY, 14 JUNE 2026 14:06:47

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا سەڵاحەددین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکات و هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا حوسێن محەمەد بەهائەدینی برای دەردەبڕێت.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین دەکات

SUNDAY, 14 JUNE 2026 13:06:55

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکی هاوخەمیدا بۆ کۆچی دوایی برا گەورەی مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact